کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
پاش زیندانەکانی بەشار ئەسەد ، گۆڕە بەکومەڵەکانی سووریا دونیا دەهەژێنن
2024-12-17
دیبلۆماتیک
لەپاش زیندانە ترسناک پڕ لەتاوانەکانی بەشار ئەسەد کە هەزاران کەسی تێدا زیندانی کرابوو، ئاشکرابوونی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەوروبەری شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا، وەک یەکێک لە تاوانە گەورەکانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد دژی خەڵکی وڵاتەکەی، دیسان دونیا دەهەژێنێت.
موعاز مستەفا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی فریاکەوتنی خێرا بۆ مافی مرۆڤ لە سوریا، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، کە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە دەرەوەی "دیمەشق" ی پایتەخت دۆزراوەتەوە، لانیکەم مەزەندە دەکرێ کە ١٠٠ هەزار لە تەرمی ئەو کەسانەی تێدابێت کە لەنێوان ساڵانی 2012 ــ 2018 لەلایەن ڕژێمەکەی بەشار ئەسەده کوژراون.
موعاز مستەفا، بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەکردووە کە شوێنی گۆڕە بەکۆمەڵەکە 40 کیلۆمەتر لە باکوری دیمەشق دوورە و یەکێکە لەو پێنج گۆڕە بەکۆمەڵانەی کە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا دەستنیشان کراون.
ڕێکخراوی فریاکەوتنی خێرا بۆ مافی مرۆڤ لە سووریا کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، ڕایگەیاندووە، ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە، گەورەترین گۆڕی بەکۆمەڵە لە سووریا، شوێنەکەی ئاشکرا کراوە، بەڵام هێشتا هەڵنەدراوەتەوەو چاوەڕوانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەکەن تا بە ئامادەبوونی ئەوان هەڵبدرێتەوەو ئەو تاوانە گەورەیەی بەشار ئەسەد بۆ هەموو دونیا ئاشکرا ببێت.
سەرۆکی ڕێکخراوەکە، موعاز مستەفا، بە ئاژانسی " بی بی سی" نیوزی وتووە، ڕێکخراوەکەیان نایەوێت لە ئێستادا گۆڕە بەکۆمەڵەکە هەڵبدرێتەوە، تا ئەو کاتەی شارەزایانی نێودەوڵەتی دەگەن و لە هەڵدانەوەیدا ئامادە دەبن.
بە گوتەی موعاز مستەفا، تیمی ڕێکخراوەکەیان دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو گۆڕستانە کە لە نزیک بارەگای فیرقەی سێی سوپای سوریا لە نزیک گوندی ئەلقاتیفە، کە نزیکەی 40 کیلۆمەتر لە باکووری دیمەشقی پایتەختەوە دوورە، سەردانی شوێنەکەیان کردووەو شاهێدحاڵەکان و بەشداربوانی ئۆپەراسیۆنەکانی ناشتنی تەرمەکانیان دۆزیوەتەوەو زانیارییان لێوەرگرتوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، گروپەکەی قسەیان لەگەڵ شۆفێرانی ئەو بیلدۆزەرانەدا کردووە کە بەناچاری لە هەڵکەندنی گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا کردووەو تەرمەکانیان کردووە بەژێر خۆڵەوە.
موعاز مستەفا نیگەرانی خۆی لە نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەربڕیوەو و وتیوویەتی دەبێت بپارێزرێن تا وەکو بەڵگە لە لێکۆڵینەوەکاندا کەڵکیان لێوەربگیرێت.
ڕێکخراوەکە ئاشکرای کردووە ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە لانیکەم ١٠٠ هەزار تەرمی ئەو کەسانەی تێدایە کە لەلایەن ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە کوژراون.
موعاز موستەفا لە لێدوانەکانیدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، کە کوژراوەکانی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکە هاوڵاتی ئەمەریکی و بەریتانی و کەسانی دیکەی بیانیشیان تێدایە.
زۆرترین سەردان
1
دوا ساتەکانی کەوتنی بەشار ئەسەد
2
کۆمپانیای ئێڵ جی دیدی خۆی پێشکەش دەکات بۆ فراوانکردنی "کاڵاکانی ماڵی زیرەک" بۆ ناو بواری جوڵاو لە پێشانگەی CES 2025 دا
3
کۆمپانیای ئێڵ جی نوێترین داهێنانەکانی لە پێشانگەی CES 2025 نمایش دەکات کە زیرەکی دەستکردی هاوسۆزی لەسەرە
4
کۆمپانیای ئێڵ جی زنجیرە تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی ٢٠٢٥ نمایش دەکات بە ڕووناکیەکی بەهێز و ڕێکخستنی دڵخوازانە بە یارمەتی زیرەکی دەستکرد
5
شەیتانە فەڕەنسییەکە قوڕدەکاتەوە بەسەر کورددا؟
زیاتر بخوێنەرەوە
دوا ساتەکانی کەوتنی بەشار ئەسەد
چیرۆکێکی تراژیدی سەیر: قوتابخانەی ئەنفال لە بەردەڕەش!
لە كۆبونەوە نهێنیەكانی یەكێتی و پارتی چی باسكراوە؟
گۆڕانی گردەكە دەكەونە جووڵە
بە بلووسەكەیدا برا ئەنفالكراوەكەی ناسییەوە
عەممار حەكیم لەسەردانەكەیدا چی كرد؟ لە بڕنەوەکەی کاکە حەمەوە بۆ دیوەخانی عەشیرەتەکان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine