لەپێناوی چیدا سلێمانیتان لە پایتەختی رۆشنبیرییەوە كردە پایتەختی جەمەلۆن؟

2021-08-31

سلێمانی هەر بە سروشت شارێكی جوان و خاوەن تۆبۆگرافیایەكی دڵڕفێن هەڵكەوتووەە.

سەرە رای ئەوەش پایتەختی ووشە و و پەیڤی جوان و رۆژنامەگەری و دەنگی جیاواز و خەڵكی ئازا و ئازادیخواز بوووە.

بەدرێژای مێژووی دەسەڵاتی بەعس هەر "مدینە الصعبە" بووە و نمونەی تەسلیم نەبوون بە دوژمن بوووە.

پرسیارەكە ئەوەیە: ئەم شارە جوانەتان بۆ والێكرد؟ بۆ روتانكردەوە لە هەموو سیمایەكی جوانی؟ بۆچی ئەوەی بەعس نەیكرد ئەیوە كردتان بەم شارە؟

بۆچی بە بێ‌ پلان و بە پیلان هەركەس هەڵدەستێ‌ دەست دەخاتە گەردنی شار و بەشێكی لێدەكاتەوە و دەیدزێت.

بەڵێ‌،ئێمەش دەزانین شار و ئاوەدانی و پڕۆژەی گەورە تەنها بە حكومەت ناكرێت و دەبێت بەشێكی گەورەی ئەم ئەركە بدرێتە سەرمایەداران و سەرمایەگوزاری تێدا بكەن.

،،

ئێستا ئاسانترین ڕێگەی دەستبەسەراگرتنی زەوی و قازانجی خەیاڵیك بریتییە لە وەرگرتنی زەوی بەناوی مەخزەنی جەمەلۆنەوەك كە بازرگانەکان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ جوانكردنی دزیەكەیان ناویان لێناوە "كۆگای مۆدێرن".

بەڵێ‌ دەزانین شارو ئاوەدانی بە پڕۆژە گەورەكانی وەبەرهێنانەوەیە. بەڵام پڕۆژەیەك كە كاریگەری هەبێت لەسەر ژێرخانی ئابوری و بە ئاوەدانی شارەكەوە دیار بێت و دەستی كار دروست بكات. نەك پڕۆژەی وەبەرهێنانی وەهمی و ناكاریگەرك كە تەنها و تەنها ئامانجەكەی داگیركردنی زەویەكە و فرۆشتنەوەیەتی بە پارەی خەیاڵی.

ئێستا ئاسانترین ڕێگەی دەستبەسەراگرتنی زەوی و قازانجی خەیاڵیك بریتییە لە وەرگرتنی زەوی بەناوی مەخزەنی جەمەلۆنەوەك كە بازرگانەکان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ جوانكردنی دزیەكەیان ناویان لێناوە "كۆگای مۆدێرن".

ئاخر لەكوێی دونیادا دروستكردنی ئەو مەخزەنە ناشیرینانە بە وەبەرهێنان حساب دەكرێت؟

ئەی بۆ راست و رەوان ناڵێن ئەمە ئاسانترین رێگایە كە بەبێ‌ ئەوەی سەرمایەی زۆری پێویست بێت هەر یەكێك لەو مەخزەنانە لە باشترین حاڵەتیدا 5 هەزار دۆلاری تێ دەچێت و دەفرۆشرێتەوە بە 35 هەزار دۆلار. مەگەر دزی لەمە ئاسانتر و ئاشكراتر دەبێت؟.
پڕۆژەی وەبەرهێنان یانی ئەوەی سەرمایەدارێك سەرمایەیەكی گەورەی خۆی دەخاتە پڕۆژەیەكەوە و لەماوەیەكی درێژخایەن و دورمەودا هەم سەرمایەكەی وەردەگرێتەوە و هەم قازانجیش دەكات.پڕۆژەكەش بە ئەنجام دەچێتە خزمەتی شارەكەوە و بەشێك دەبێت لە دروستكردنی ژێرخان ئاوەدانی و زیادكردنی هەلی كار

بەڵێ‌ دیسانەوە دەپرسین، كێ‌ بەرپرسە لە تەخشان و پەخشانكردنی زەویە ئاڵتونیەكانی سلێمانی بەناوی وەبەرهێنانەوە بۆ دروستكردنی مەخزەنی جەمەلۆن؟

ئەسڵەن سلێمانی ئەو هەموو مەخزەنی جەمەلۆنەی بۆچییە.؟ بازاڕ و ئابوریەكەی جوانە.

لەكاتێكدا بەرپرسانی ژوری بازرگانی دەڵێن سلێمانی پێویستی بە 6 هەزار كۆگا هەیە، بۆچی 18 هەزار مەخزەنی جەمەلۆنتان دروستكردووە؟ با مژدانەی ئەوەش بدەین 9 پڕۆژەی جەمەلۆنی دیكەش بەڕێوەیە.

ئەسڵەن كەسێك هەیە شارەكەی خۆش بوێت و زەویە ئاڵتونیەكانی لە سەرشەقامی گشتی و لە دەروازە سەرەكیەكانی بكات بە مەخزەنی جەمەلۆن؟

،،

بەڵێ‌ ئەوانەی كە 3300 دۆنمی بازرگانی سلێمانیان داگیركردووە نە وەبەرهێنی راستەقینەن نە بەشداری راستەقینەش دەكەن لە پێشخستن و ئاوەدانی سلێمانیدا.

ئەو پڕۆژە ناوەبەرهێنانە كە لە بنەرەتدا لە خزمەتی كۆمەڵێك بازرگان و سەرمایەداری هەڵتۆقیودان، وێڕای ئەوەی پڕۆژەكانیان، تۆ بڵی جەمەلۆنە ناشیرینەكانیان هیچ ئیزافەیەك بۆ ئاوەدانی سلێمانی ناكات. لەهەمەن كاتدا زەوییە ستراتیژی و ئاڵتونیەكانی سلێمانیشیان داگیر و پیس كردووە.
هەموو شارێك بە پڕۆژە ناوازە و گەورەكانی لە دەروازەكانیدا دەڕازێتەوە، لێرە لەم سەر و ئەو سەری سلێمانی هەر مەخزەنی جەمەلۆن ئەچێت بە چاوتا.
ئاخر ناهەقمانە بڵێین بەخێربێن بۆ شاری جەمەلۆن؟
تكایە چارەسەری بكەن بەر لەوەی شارەكە ببێت بەژێر جەمەلۆنەوە.