کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
پیاوەکانی بەشار ئەسەد دەرکەوتنەوە هێرشیان کردو 14 کەسیان کوشت
2024-12-26
دیبلۆماتیک
دوێنێ چوارشەممە، لە شاری " تەرتووس"ی سوووریا، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کاتی سووریا، دەکەونە بۆسەیەکی لایەنگران و ئەندامانی پێشووی ڕژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەدەوەو لە ئەنجامدا، 14 کەس لە ئەندامانی هێزەکانی ناوخۆ دەکوژرێن و 10 کەسیشیان بریندار دەبن.
محەمەد عەبدولڕەحمان، وەزیری نوێی ناوخۆی سوریا ڕایگەیاند، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری تهرتووس، لە بۆسەیەکدا، 14 ئەندامی وەزارەتی ناوخۆ کوژراون و 10ی دیکەش لەلایەن لایەنگرانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریا برینداربوون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، ئەو شەڕو پێکدادانە لەکاتی هەوڵی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ دەستگیرکردنی بەرپرسێکی پێشووی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەددا ڕوویداوە، کە بەپێی زانیارییەکان ئەو بەرپرسە فەرمانی لەسێدارەدانی بەرانبەر هەزاران زیندانی دەرکردووە.
ڕوانگەی سوریا ڕایگەیاندووە، ئەم بەرپرسە ناوی " محەمەد کانجۆ حەسەن" ئەفسەری پێشووی هێزەکانی بەشار ئەسەد بووە بە پلەی لیواو بەڕێوەبەری دادگای سەربازی بووەو وەک سەرۆکی دادگای مەیدانی کاری کردووەو لای خەڵکی سووریا بە گەورەترین تاوانباری ناو زیندانەکانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد ناوی دەرکردووە کە لە ماوەی خولەکێکدا فەرمانی لە سێدارەکانی بۆ دەیان زیندانی دەرکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، " کانجۆ حەسەن “یەکێکە لەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە تاوانەکانی زیندانی بەدناوی سەیدنایە لە دیمەشق.
دوێنێ لەکاتی ڕووماڵی هێزەکانی ناوخۆ بۆ دەستگیرکردنی " محەمەد کانجۆ"و کۆمەڵێک تاوانباری دیکەی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەددا، لە دەوروبەری شاری تەرتووس، یەکێک لەئۆتۆمبێلەکانی هێزەکانی ناوخۆی حکومەتی کاتی سووریا، دەکەونە بۆسەی گروپەکەی محەمەد کانجۆوەو 14 کەسیان لێدەکوژرێت و لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوانیشیاندا دە ئەندامی دیکەی هێزەکانی ناوخۆ بریندار دەبن.
بۆ دەستگیرکردنی محەمەد کانجۆ، تاوانبارە گەورەکەی زیندانەکانی سووریاو ئەو گروپەی کە لەگەڵیدان، ئەمڕۆ هێزە ئەمنیی و سەربازییەکانی حکومەتی کاتی سووریا، هەڵمەتێکی چڕو فراوانیان دەستپێکردووەو لە دەوروبەری شاری " تەرتووس"یش چەندان شەڕو ڕووبەڕووبوونەوە ڕویداوە.
هەر ئەمڕۆ بەشێک لە میدیاکانی سووریا، بڵاویان کردووەتەوە کە محەمەد کانجۆ، لەگەڵ 22 کەسی دیکە لە پیاوانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد کە لای خەڵکی سوریا تاوانباری گەورەن دەستگیرکراون.
زۆرترین سەردان
1
ئەوەی بەشار ئەسەد بە ٢٤ ساڵ پێی نەکرا ئەحمەد شەرع بە پێنج مانگ کردی..
2
ئێران لەسەر چەكی ئەتۆم تەسلیمبونی راگەیاند ... بەڵێن دەدەینهەرگیز چەکی ئەتۆمی دروست ناكەین
3
مەسعود بارزانی: ئێمە سواڵكەرنین و لەبرسا شۆرشمان نەكردووە
4
راستەوخۆ.. مایۆرکا سیتی کلیلی پرۆژەکە رادەستی خاوەنەکانیان دەکات
5
منداڵێک لە رێگەی مەکتەب سەگ پەلاماریداوە و برینداری کردووە؛ بزانە چۆن باسی ساتی پەلاماردانەکە دەکات
زیاتر بخوێنەرەوە
لەسەر داوای حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێم رێکارەکانی پلە بەرزکردنەوە رێکدەخاتەوە.
یەکێتی داوای پۆستی سەرۆکی هەرێم و نۆ پۆستی دیکە دەکات و پارتی دوو لەو پۆستانە بە هێڵی سور دەزانێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەی هؤشداری دەداتە عێراق لەسەر هەرێمی کوردستان
باری ئیسرائیل دەکەوێتە لێژی و کودەتایەکی جیهانی لە دژی دەکرێت
ناوچەی قەدەغەکراو لە هەرێم هەرای ناوەتەوە..
بنەماڵەی شەرع بە تەواوی دەستیان بەسەر دەسەڵاتەکانی سووریادا گرت
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine