میراڵ دانیش بیشتاش، جێگری سەرۆکی پارتی گەلی دیموکرات هەدەپە، لەناو پەرلەمانی تورکیا بە کوردی گۆرانی وت .ئەمەش وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر دەستگیرکردنی میوزیکژەنانی کورد لە ئەستەمبوڵ و قەدەغەکردنی میوزیکی کوردی لەو شارە.
بیشتاش، گۆرانی"یارا منا" ی چڕی، شیاوی باسە ڕۆژنامەی بیرگۆن ی ناوخۆیی لە نێو ئەو دەزگایانەبو کە گرتە ڤیدیۆییەکەی بیشتاشی بڵاوکردەوە بەمەبەستی دەرخستی توانا و ئەدای ئەو خانمە
،،
بیشتاش وتی، زمانمان بونمانە .زمانمان داهاتومانە، بەردەوام پارێزەری زمانی دایکمان دەبین .تۆ ناتوانیت هیچ زمانێکی دێرین قەدەغە بکەیت،بەمەش ناتوانیت زمانی کوردی قەدەغە بکەیت.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند.لە ماوەی ڕابردوا پۆلیسی تورکیا ٤ میوزیکژەنی سەرشەقامیان لە شەقامی تەقسیمی ئەستەمبوڵ دەستگیرکرد کە هەمان گۆرانیان چڕیبو،هەروەها ئاماژەی بەوەدا میوزیکژەنەکان لەکاتی دەستگیرکردنیان ڕوبەڕوی لێدان بونەتەوە.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆوە،کارمەندێکی پۆلیس بە میوزیکژەنان دەڵێت :ـ من خاوەنی ئەم گۆڕەپانەم.. من لە هەمو جێگایەک خاوەنی بەشی خۆمم ..من بەرپرسم لێرەو ڕێگری ئەم کاری میوزیکەت لێدەکەم .
بیشتاش لەکاردانەوەی ئەمەدا وتی:ـ ئەفسەرێکی پۆلیس ئەم هێزو دەسەڵاتەی لە کوێوە هێناوە؟ لەڕێی ئەو کەسەی لە ناوکۆشکایە ، سستمی قەدەغە دەست پێدەکات
،،
ئەوان وادەزانن لە ڕێی قەدەغەکردنی هەر بابەتێکی نەخوازراو لایان،بەردەوام دەبن لەحوکمداری.
جێی باسە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ دا حاکمی ئەستەمبوڵ شانۆییەکی کوردی بەناوی ،پیرو، قەدەغەکرد بەر لە یەکەم نمایشی.کەبۆ ماوەی ٣ ساڵ لەهەمو تورکیا وڵاتی تریش پشتگیری کرا.
هەروەها لە ٢٨ ی یەنایریش بیشتاش ڕەخنەی توندی لە مەرسومێکی ئەردۆگان گرت .بەوەی مەرسومەکە ڕێگری لە دەزگا میدیایەکان ئەکات لە پەخش کردنی بابەتێک کە وادادەنرا پێچەوانەی بەها نیشتمانی و ڕۆحیەکانی کۆمەڵگە بێت و مەرسومەکەی بە پرۆسەی چاودێریکردن شوبهاند کە پێچەوانەی دەستورە و وتی :ـ ئەردۆگان وا خۆی دەبینێت کە سەرو دەستورە
تەنانەت بەپێی دەستوری کودەتاش سەرۆک ناتوانێت مەرسوم لەسەر مافە سەرەکیەکانی مرۆڤ دەربکات.