تیمی ئاژانسی نیویۆرک تایمز لە حەسەکە ئاماژەیان بە کوژرانی لانی کەم دو منداڵ کرد لە ئەنجامی هێرشی داعش بۆ سەر زیندانی گوێران کە لەو زیندانەبون لەکاتی ئەو شەڕە سەختەی چەن رۆژێکی خایاند . هەروەها هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەم دۆخەیان بە پلانگێریەکی گەورە لەقەڵەم دا.
،،
تایمز دەڵێت ئاشکراکردنی دو تەرم یەکەمین دڵنیاییدانە بۆ کوژرانی لانی کەم دوان لە نێو ٧٠٠ منداڵی زیندانیکراو لەوێ چونکە منداڵی چەکدارانی داعشن.
بە پاڵپشتی سوپای ئەمریکا هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ زیاترلە هەفتەیەک جەنگان لە پێناو کپ کردنی هەوڵێکی داعش بۆ ئازادکردنی چەند ئەندامێکیان کە لەوێ زیندانی بون، لەم بارەیەوە مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت؛ رێژەیەکی زۆر کەم کوژراون، وتیشی ، پاش هەڵاتنی کۆمەڵێکیان،لە ئێستادا ئەو کۆمەڵە یان دەستگیرکراونەتەوە یان کوژراون.
لەماوەی رابردوش هێزەکان ئاماژەیان بەوە کرد داعش هەندێ منداڵی وەک بارمتە زیندانی کردوە. هەروەها ئەوەشیان وت ٥٠٠ کەس کوژراوە کە ٣٧٤ یان پەیوەندیان بە داعشەوە هەبوە ،هەروەها هێزەکان کوژرانی ٤٠ ئەندامی خۆیان و ٧٧ پاسەوانی زیندانەکان و ٥ هاوڵاتی مەدەنیان دوپات کردەوە.
هێزەکە ئەوەشی رونکردەوە؛ چەکدارانی داعش لەو هێرشەدا پشتیان بە شانە نوستوەکان بەستبو بۆ هاوکاریکردنیان لە ئەنجامدانی هێرشەکەدا و ئەو هێرشە بەشێک بو لە پلانگێریەکی گەورە هەروەها بەشێکیش بو لە پەلاماردانی سەربازگەیەکی گەورەی زیندانی لەهەمان شوێندا کە دەیان هەزار کەس لە خۆ دەگرێت و زۆربەیان خێزان ومنداڵی داعشن هەروەها شاری ڕەققەش کە لەو رۆژەدا پایتەختێکی دیاری داعش بو.