وردەکاری کوژرانی عەبدوڵا قرداش ی سەرکردەی داعش

2022-02-04

لە ماوەی ڕابردودا جۆبایدنی سەرۆکی ئەمریکا کوژرانی عەبدوڵا قرداش ی ناسراو بە ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی سەرکردەی داعش ی لە شاری ئیدلب ڕاگەیاند، و باسی لەوە کرد بەفەرمانی ئەو، سەربازانی ئەمریکا قرداشیان کوشتوە .
بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسێکی ئەمریکیش ،قرداش خۆی تەقانۆتەوە،لە کاتی دەسپێکی پرۆسەیەکی سەربازی ئەمریکی لە دژی. بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەشکرد، خۆ تەقاندنەوەی قرداش بۆتە هۆی کوژرانی چەند ئەندامێکی خێزانەکەشی لەناوماڵەکەیان لە ناوچەی ئەطمە ی ئیدلب

وردەکاری ئۆپەراسیۆنی دابەزاندنی هێزی ئاسمانی؛
لە ماوەی ڕابردودا هێزەکانی ئەمریکا بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە نزیک کەمپی ئەطمە لە ئیدلب لەسنوری تورکیا هێزە ئاسمانیەکانیان لە دژی داعش دابەزاندە سەرزەوی و لە رێی تۆماری دەنگیەوە ژن و منداڵی نیشتەجێی کەمپەکەیان ئاگادارکرد لە جێ هێشتنی جی هێشتنی ماڵ وحاڵیان وچۆڵکردنی کەمپەکە بەمەبەستی بەجێگەیاندنی ئۆپەراسیۆنەکە، کە کوژرانی قرداشی لێکەوتەوە،
بە گوێرەی ئاژانسی سوری،ئەم ئۆپەراسیۆنەی دابەزاندنی هێزی ئاسمانی بە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدراوی هاوپەیمانی هەژمار دەکرێت. لە پاش ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ابوبکر بەغدادی لە ئۆکتۆبەری٢٠١٩.
لە شوباتی ٢٠٢١ یش ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ،ئاماژەی بەوەکرد، قرداش لەسەردەمی سەدام حسێندا پۆلیس بوە لە ناوچەی ڕەزوانیە وخاوەن بڕوانامەیە لە کۆلیژی ئیمام ئەعزەم ی بەغدا.


قرداش کێیە؟
هاوکار جاف، پسپۆڕی ئەمنی لەبواری گروپە توندرەوەکان دەڵێت؛ قرداش خاوەنی چەند ناوێکە وەک،ئیبراهیم قورەشی و ئەبوعمرتورکمانی بەڵام ناوی ڕاستەقینەی؛محمد ئەمیر سەعید ئەلمولی یە ، لەدایکبوی تەلەغفەرە و لەنەتەوەی تورکومانە ، لە ٢٠٠٥ ەوە دەستی بە کاری تیرۆریستی کردوە لەرێی پەیوەندی کردنی بە رێکخراوی قاعیدەوە تا ساتی پەیوەندیکردنی بەداعش، چەندین تاوانکاری لە عێراق ئەنجامداوە،بەشداربوە لە چەند کوشتارگە دژی ئێزدیەکان لە عێراق ،وە لە شەرێکدا لە ناوچەی باغوز ی سوریا قاچێکی لەدەستدەدات.
جێ باسە لە نیسانی ٢٠٢٠دا واشنتن بڕی ٥ ملیۆن دۆلاری دیاریکردبو بۆ هەر کەسێک کە زانیاری هەبێت لەسەر قرداش کە لای حکومەتی ئەمریکا بەحاجی عەبدوڵا ناسراوبو