عه‌بدولكه‌ریم قاسم و عه‌بدولسه‌لام عارف پێكه‌وه، له 14ی ته‌مووزی 1958 شۆڕ‌شیان ئه‌نجامداو کۆتای‌یان بەڕژێمی پاشایەتی لە عێراق هێناو پێنج ساڵ دوای ئەوەش عارف کودەتای بەسەر قاسمی هاوڕێیدا کرد.
لە 8ی شوباتی 1963 عێراق كوده‌تایه‌كی تری به‌خۆیه‌وه بینی و عه‌بدولسه‌لام عارف و له ئه‌فسه‌ره به‌عسییه‌كان، كوده‌تایان به‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسمدا كرد.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 8ی شوباتی 1963، كه هاوكاوو له‌گه‌ڵ 14ی مانگی ڕه‌مه‌زان،له‌ناكاو په‌خشی ئاسایی ڕادیۆی به‌غدا له‌كار كه‌وت و كوده‌تاچییه‌كان به‌یاننامه‌ی شۆڕ‌شیان له ڕادیۆ خوێنده‌وه.

هه‌واڵی شۆڕشی خۆیان به‌سه‌ر هاوڕێكه‌ی پێشوودا ڕاگه‌یاند.
عه‌بدولسه‌لام عارف ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و كوده‌تایه‌ی ده‌كرد.
پێشتر لە دوای شۆڕشی1958، عەبدولکریم قاسم و عەبدوسەلام عارف ناكۆكیی كه‌وته نێوانیانه‌وه‌و قاسم، عارفی ده‌ستگیركرد، به‌ڵام دواتر ئازادی كرد.
به‌ڵام عارف له كوده‌تاكه‌یدا بەسەر قاسمدا بە پێچه‌وانه‌وە هاوڕێکەی خۆی کوشت.
كاتێك عه‌بدولكه‌ریم قاسم هه‌واڵی كوده‌تاكه‌ی بیست، زۆر شپرزه بوو, به‌جۆرێ په‌شۆكابوو باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد، کە کودەتای بەسەردا کرابێت، به‌بێ گوێدانه ئامۆژگاریی یاریده‌ده‌ره‌كانی، به پێی خۆی ڕۆیشت بۆ به‌رده‌ستی كوده‌تاچییه‌كان و ئه‌وانیش به فه‌رمانی عارف ده‌ستگیریان كرد.
،،
پاش دادگاییه‌كی به‌په‌له‌ی ڕواڵه‌تییانه‌ی به‌عسییه‌كان، فه‌رمانی كوشتن‌یان بۆ عه‌بدولكه‌ریم قاسم ده‌ركرد.
قاسم زۆر داوای كرد نه‌یكوژن و بینێرنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بەڵام ڕۆژی 9ی شوباتی 1963 له‌ناو باره‌گای ئێزگه‌ی به‌غدا، عه‌بدولكه‌ریم قاسم كوژرا.
لە 8ی مانگ کە بەعسییەکان کودەتایان دەستپێکرد، تا کاتژمێر دوازدەی نیوەڕۆی ڕۆژی دواتر، شەڕ بەردەوام بوو، لەنێوان كودەتاچیەكان و لایەنگرانی عەبدولکەریم قاسم، بەڵام دواتر پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان عبدولكەریم قاسم و عەبدولسەلام عارف دا دروست دەبێت و قاسم بە عەبدولسەلام عارف دەڵێت، ئێوە سەركەوتن، دەوری من كۆتایی هات، سوێند بەشەره‌فم، دەمەوێت لەبەرخاتری نەڕژانی خوێنی زیاتر بچمە دەرەوەی عێراق.
عەبدولسەلام وەڵامی دایەوەو پێیدەڵێت ئەوە لە دەسەڵاتی مندا نییە، بەڵكو لەدەستی برایانی سەركردایەتی شۆڕشە، ئەوان بریار دەدەن، نەك من، خۆتان رادەست بكه‌ن و دادگایت دەكەین.

دوا نیوەڕۆی 9ی شوبات، قاسم و ئەو ئەفسەرانەی لەگەڵیدا بوون خۆیان رادەستكرد، عەبدوكەریم و تەها شێخ یان سواری تانكێك كرد، قاسم جانبی و فازڵ مەهداویی و كەنعان خەلیل حەداد بە زرێپۆش لەدوایانەوە رۆیشتن بەره‌و باڵەخانەی رادیۆ.
لەناو رادیۆ عەبدولسەلام عارف، داوای لە قاسم كرد كە دەبێت بە قورئان سوێند بخوات، كە عەبدوسەلام عارف سەركردەی راستەقینەی شۆرشی ١٤ی تەموزی ١٩٥٨ بووە،
،،
بەڵام قاسم رەتی كردەوەو ئامادە نەبووە شتی وا بڵێ، لەبەرئەوە تومەتی ناپاكی گەورەی نیشتمانیان دایە پاڵ و تومەتباریان كرد كە حوكمی تاكە كەسی پیادە كردووە.
هەرچەندە قاسم ڕازی بوو داگایی بکرێت بەشێوەیەکی دادپەروەرانە، بەڵام هەر لەوێدا دادوەری سەربازی بەیاننامەی حوكمدانی خوێندەوەو دەستبەجێ قاسم و سێ هاوڕێكەی گوللەباران كران.