بۆچی پۆتین دەیەوێت ئۆكرانیا داگیر بكات؟

2022-02-08

لە ساڵی ٢٠١٩ دا کاتێک ئەکساندرۆڤیچ زیلینسکی بوە سەرۆکی ئۆکرانیا، یەکێک لە بەڵێنە دیارەکانی بەدیهاتنی ئاشتی بو لەگەڵ ڕوسیا، بەڵام پێدەچێت پۆتین پێچەوانەی ئەمەی بووێت.

رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە، لەگەڵ گەشتنی زیلینسکی بە سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ئومێدی بەرچاو هەبو بۆ ئاشتەوایی، بەڵام بەماوەیەکی کەم دۆخەکە پێچەوانە بۆوە.

،،

پۆتین نەک هەرپیرۆزبایی لە زیلینسکی نەکرد ،بگرە راستەوخۆ بڕیاریدا پاسپۆرتی روسی ببەخشێتە هەر هاوڵاتیەکی ئۆکرانی لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیای دابڕاو.

لەساڵی ٢٠١٩ دا زیلینسکی چەند پێشنیارێکی كرد بۆ ئاشتەوایی و کشانەوەی هێزە ئۆکرانیەکان لە ناوچەکانی جەنگ بەرامبەر جوداخوازەكانی سەر بە روسیا ،لە هەمان ساڵیش پۆتین و زیلینسکی لەپاریس لەگەڵ سەرکردەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا کۆبونەوە و رێکەوتن لەسەر چالاککردنی پرۆسەی ئاشتەوایی و سەرلەنوێ ئاگربەست ، بەڵام دواجار ئەم رێكەوتنە زۆری نەخایاندو سەرلەنوێ‌ ناكۆكیەكان سەریهەڵدایەوە

هۆکارەکانی توڕەیی پۆتین لە سەرۆکی ئۆکرانیا

یەكەم: فشاری زیلینسکی بۆ بونە ئەندامی ئۆكرانیا لە ناتۆ
ساڵی ٢٠٠٨لەگەڵ شکستهێنانی پرۆسەی ئاشتەوایی لە ئۆکرانیا، زیلینسکی بانگەوازیکرد ئۆکرانیا وەک ئەندامی ناتۆ قبوڵ بکرێت .
لە کۆبونەوەی لوتکەی ئەندامانی ناتۆدا بڕیادرا ئۆکرانیا و جۆرجیا ببنە دوئەندامی نوێ لە ناتۆ،بەڵام بێ دیاریکردنی خشتەیەکی زەمەنی.
پۆتین لای خۆیەوە ئەندامێتی کیێڤ لە ناتۆ بە هێڵی سور لەقەڵەم دەدات چونکە بەدوری نازانێت هاوپەیمانی ناتۆ بەوهۆیەوە هەستێت بەدانانی موشەکی ئەتۆمی لە ئۆكرانیا.

دووەم: داخستنی ئەوکەناڵانەی سەر بەڕوسیان لەلایەن زینیلسکیەوە
زینیلسکی هەستا بەداخستنی ٣ کەناڵی پەیوەست بە پارتێکی سەربە کرملین ،لەم بارەیەوە نوسینگەی زینیلسکی وتی، ئەو کەناڵانە لەلایەن رسیاوە پاڵپشتی دەکرێن و وەک کەرەستەیەکی دژی ئۆکرانیا بەکاردێن. لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییدا داخراون ،ئەمەش روسیای توڕەکرد

سێیەم: دەستبەرداربونی زیلنسكی لە ناسنامە روسیەکەی

زیلینسکی بە زمانی ئۆكرانی ئەدوێت وەک زمانی دایک. لەبەرئەمە مۆسکۆ تۆمەتباری دەکات بەوەی دەستبەرداری ناسنامە روسیەکەی.


چوارەم: گاڵتەکردن بە پۆتین
لە مانگی ٥ی ڕابردودا پۆتین لە وتارێکدا نوسیبوی"گەلی روسیا و ئۆکرانیا بران" لەسەر ئەم قسەیە زیلنسكی بە تەوسەوە نوسیبوی من ئیرەیی دەبەم بەوەی سەرۆکی وڵاتێکی گەورە كاتی خۆی بەم ووشانەوە كوشتووە"
هەروەها وتبوی " ئێستا تێدەگەم بۆچی پۆتین کاتی چاوپێکەوتنی نیە لەگەڵ من".

پێنجەم: چاودێریکردنی کەسێکی نزیک لە کرملین
لە مانگی ٥ ی ڕابردو . داواکارانی گشتی ئۆکرانیا ڤیکتۆر میدڤیدچۆکی نزیک لە کرملین یان بە خیانەتکار تۆمەتبار کرد . بەوەی هاوکاری جوداخوازەکانی رۆژهەڵاتی کردوە.
هەروەها گرێبەستی غاز لە نیمچە دورگەی قرم کە بوە هۆی توڕەبونی پۆتین و وەک هەنگاوێکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە دژی پۆتین لێکدرایەوە.

شەشەم: پاشگەزبونەوەی لە رێکەوتنی مینسک
ساڵی ٢٠١٩ زیلنسکی رێکەوتنی مینسکی پەسەند کرد و چەند پێشنیارێکی بۆ ئاشتەوایی خستە بەردەست ،بەڵام بەگوێرەی راپرسیەکان زۆربەی ئۆکرانیەکان دژی ئەم رێکەوتنە بون چونکە بەپێی ئەم رێکەوتنە پێویستە لەسەر ئۆکرانیا حوکمی زاتی بە دو ناوچەی جوداخواز ببەخشێت.
ڕخنەگران پێیان وایە بەم جۆرە مۆسکۆ رێی بۆخۆشدەبێت دەستوەربداتە سیاسەتی ئۆکرانیا و ئەتوانێت ڤیتۆ دژی هەڵویستی کیێڤی پاڵشتی ئەوروپا و ناتۆ بەکاربێنێت.
هەروەها زیلینیسکی لە کۆبونەوەی لەگەڵ پۆتیندا بانگەوازی بۆ گۆرینی رێکەوتنی مینسک ی پاریس کرد کە ئەمەش تۆڕەیی کرملین ی لێکەوتەوە.