ئۆجەلان بەتەنها نەتەوەیەکە

2022-02-10

نوسینی:سالاری بازیان

هەموو نوسراو و گوتراوەکانی اوجلان پێماندەڵێت:
کەسایەتی کورد کێشەی تێدایە لەمرۆڤی دۆڕاو و ڕووخاوە و نەشۆڕش پێ ئەکرێت، نه ئەتوانێت خۆی ڕزگار بكات، هەر بۆیە پەروەردە لەسەر بنەمای ئاپۆچیەتی بوونەوە وەریەک ئەفراندن دەکات جیاوازە و بەجۆرێک بەرگەی هەمو سەختییەکانی ساردی و گەرمی و وەحشیەتگەری سەرمایەداری و دونیای تەکنۆلۆجیای مڕۆڤکوژ لەلوتکەدا شکست پێدەهێنت و فەلسەفەی کۆتایی مێژوو سەراوبن دەکاتەوه، بوونەوەرێکی لەم چەشنە پێماندەڵێت هێشتا مرۆڤ باڵایە...


عەبدوڵا ئۆجەلان" دەڵێت: سیاسەت هونەری بەدەستهێنانی جوانییە، واتا سیاسەت مۆڕاڵە لەچوارچێوەی و ئایدیا و فەلسەفەی ئەخلاقدایە
ئەو" دەڵێت: سەرمایەداری عەقڵی مڕۆڤ لەشۆێنی خۆی هەڵکەندووە و جوڵانەوەی مرۆڤایەتی ئەوەیە کار بکات و بیباتەوە شوێنی خۆی"...هەروەها " دەڵێت: هێڵی جاشەیەتی و نۆکەرایەتی و کلکایەتی زۆر بەهێزە و لەلایەن دوژمنانی کوردەوە پارێزگاری لێدەکرێت پێش ئەوەی بەسەر هیچ دوژمنێکدا سەرکەوتو بیت بەسەر ئەم هێڵەدا سەرکەوین بێکاریگەری بکەین، ئەو دێڕێک و پەڕەگڕافێکدا ستایشی گەل و نەتەوە ناکات بەشان و باڵیدا هەڵنەدا بۆ لەخشتەبردن، بەڵکو ڕەخنه سەرچاوەی هێز و باوەڕە و پەژموردەیی دەگەێنتە قۆناغی بەنەتەوەی بوون، تەنانەت ڕاستگۆیی بەرامبەر بەپەیامەکەی هێندە ئازایانەیە خانەوادەکەی خۆشی دەخاتە بەردەم شەن وکەو و ڕەخنەباران دەکات؟!! تەنانەت لەسەر جیابونەوە و بەجهشتنی عوسمانی برای و دەڵێت: "عوسمانی برام کەرەوە وبەرەو کێڵگەی مین بەڕێکەوتوە"


کاتێکش دێته سەرباسی ئیمڕاڵی " دەڵێت: ئیمراڵی بۆمرۆڤ شوێنکی گونجاو نییە و ئێسک دەپوکێنتەوە و هەواکەی بۆ ژیان لەبار نییە، لەدۆخی کام بەرد بێت دەتەقێ، وەلێ ئەوەی وای لێکردووم خۆڕاگربم دەرەوەی زیندانم لەناوەوە باشتر نییه..


ئۆچلان ڕۆژهەڵاتی ناوین بەدایکی مرۆڤایەتی دەزانێت و دەوڵەتی نەتەوەش بەشێرپەنجە، دەۆڵەتداری لەسەر بنەمای نەتەوەیەکی سەردەست بۆتە تاپۆی تاقمێک و کۆی کۆمەڵگا و نەوەکانی تر ژێر ئەم ستەمکاریدا دەناڵێنن هەمیشە شەر ناسەقامگیری سیاسی و کودتا و ناکۆکی و جوداخوازی و سەنگەر لەیەکگرتن بڕست و توانای بەرەوپێشچوونی لێبڕیوە، بۆت باشترین زەمینەبۆ دۆشینی سەروەت و سامانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ێەلایەن ڕۆژئاواوە لەبەر ئەوە پێشنیاری سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک دەکاتە بەدیل وخۆبەرێوەبەری نەتەوەکان لەچواچێوەی کانتۆندا..


ئاپۆ " دەڵێت کێشەی ئێمە لەسەرەتادا ئەوە نەبوو تورک نیکۆڵیمان لێ دەکات، بەڵکو کورد خۆی نیکۆڵی لەبوونی خۆی دەکرد"جميل بايك ده لى او كاته ى چوم بو زانكو. بو ئه نقه ره. باوكم پي وتم ئه گه ر ئه تويت داهاتوت. هه بيت. ببه به تورك
ئاپۆ ؛دەلێت:

،،

زیندان بۆ من زۆر تاقەت پڕوکێنە من لەمنداڵیش نەم دەتوانی لەشۆێنکدا ئارام بگرم جارێکیان بیرمە دانایەکی گوندەکەمان پێوتم دانیشە ئەڵێ جیوەت تێدایە "

ئاپۆ " دەڵێت شەڕی نێوان من و دایکم بەردەوام بوو، دەرگای ئەو ژورەیی کەلەودیوە لەسەرخۆم دادەخست هەر کەس بیبنایە زۆر پێدەکەنی ، دایکم ئەوەندەی بەشەق و بۆکسی لێدابوو شڕو ورببوو، هەروەها ئاپۆ " دەڵێت خەڵکی گوندەکەمان پێیانخۆش نەبوو منداڵەکانیان هاوڕێ من بن، بەڵام من چۆلەکەم بۆ دەگرتن و بۆیانم دەبرژاند، بەدیار کونی مارەوە خەوم لێکەوتوە، زۆر زوو خۆم فێری قورئان کرد، لەسەرەتای سی جزء قورئانم لەبەربوو وای لێهات لەگوند بانگم دەدا و پێشنوێژیم بۆ گوندی ئامارە دەکرد " هەروەها ئاپۆ لەشوێنکی دیکەدا " دەڵێت: لەگوند کۆترم هەبوون لەناو کۆترەکاندا یەکێکیان چەند هەڵمدەفڕاند دەڕۆیشتە بۆ سەر گوێسەبانەی مڵی دراوسێکەمان، هەربۆیه باڵ و کلکیم کرد، سەگێکم هەبوو ئەو هەمو خزمەتم دەکرد کلکی بۆ دراوسێ دەلەقاند، ئەویشم بەرەڵاکرد"


دەربارەی شەڕی دۆڕاو " دەڵێت: من هیچ کاتێک شەڕی دۆڕاوم نەکردوە، تەنانەت باوکم لەگوند شەڕی دەکرد و ژێر دەکەوت و هاواریشی دەکرد، بەڵام بەهانایەوە نەدەچووم، چونکەشەڕێکی دەستپێکردووە دۆڕاوە، دەربارەی جنێودان" دەڵێت: من بەمنداڵیش کاتێ باوکم لەگەڵ خەڵکی گوند شەڕی دەکرد دەچووە بەرزایەکەوە جنێوی دەدا بەمنی دەوت وەرە جنێو بدە، من ئاوساش بەجنێودان تەریق دەبومەوە.


ئێمە هەژار بووین باوکم هەمیشە نزایەکی دەکرد و دەیگوت خوایە ئێوە بکاتە تانژی نان بەکەروێشک پەیدا بکەن، هەمیشە شەڕی نێوان دایکم و باوکم هۆکار باوکم بوو بڵێت وەرن ئەو نانە بخۆن ناهڵێت بیخۆم..
دەربارەی ژن " دەڵێت: من ئەوساش هاوڕێ کچ و ژنانی گوند بووم، تەنانەت ئەگەر کچێک،شووی دەکرد تاکۆتای گوند دوای دەوکەوتم و دەموت دەبێت یارییەکەمان بەردەوام بێت ...
لەقوتابخانە هێندە زیرەک بووم مامۆستاکەم ئەیگوت لەم حەدە بڕۆی ئەفڕی.
كەمال خیر حەقی قراى ئاپۆ سێ كوچکەی دروستبونی پەکەکە هەڤاڵ جومعە" دەڵیت: من لەڕێی (کەمال )وە سەرۆکم ناسی، کەچوومە ماڵیان دیم وێنەکەی بەدەست کێشراوە و هەڵواسرابوو، وتم ئەمە کێیە؟ وتیان ئاپۆیە".


خەباتی حەماڵی و کرێکاری سەرەتای دروستبوونی پەکەکە " دەڵێت:كه رويشتين بۆ کوردستان ئامۆگاری سەرۆک ئەوە بۆ پێش هەمو شت کار بدۆزنەوە، "دەڵێت: من و کەمال چوینە باژێری عنتاب یەکسەر بۆ مەیدانی کرێکاران، بەڵام چونکەشارەزا نەبوین شوێنمان دەست نەکەوت چەند ڕۆژ بە برسیەتی ماینەوە تا کارمان دەستکەوت...


هەڤاڵ جومعە " دەڵێت: جارێک بەیەکەوە چووینە ماڵی باوکی بۆ نزیکەی چوارساڵ بوو یەکترمان نەدیبو سەرۆک ئاپۆ باوکی پێ ووت چییە ئەڵێن کوردپەوەری دەکەیت؟ بگەڕێوە بۆ کۆمنیستی، کوردپەروەری ترسناکە، سەرۆک پێکەنی وتی:

،،

باوکم دەزانێت کورپەروەری ترسناکترە، چەپەکانی تورکیا نازانن


جەمیل بایک" دەڵێت: بەم جۆرە حەقی قڕار کەمال پیر هاوکاری سەرۆک بووین، تەنانەت بەهەمو ئیمکانیی بنەماڵەکەیان خزمەتی ئاپۆیان دەکرد، تا خەریکی کاروخەباتی خۆی بێت، چی کتێبکی بەویستایە بۆیان پەیدا دەکرد زۆرجار ناوڕۆکی کتێبەکەیان دەخوێندەوە و جەوهەرەکەیان دەردەخست و پێیان دەدا
هەڤاڵ جومعە " دەڵێت: کەلە غاری عنتاب دەستمانکرد بەچالاکی ، حەقی حەماڵی کرێکاریمان کۆ دەکردەوە نەکەسمان سواری تەکسی دەبوین ، بەڵکونانيكى باشيشمان نەدەخوارد


دەمانچەیەکی پێ بکڕین و بەوپارەیەش دەمانچەمان پێ کڕی و چەندین فاشستمان کوشت.جەمیل بایک " دەڵێت: دوای شەهیدکردنی خەلیل چاوگون کڵاشینکۆفێکی سیحۆی(11)هەزار لیرەبوو پارەکەمان بەشی نەدەکرد، بەڵام کابرای قاچاخچی ناسیاوی هەڤاڵ کەمال بوو ، پێمانیدا، وتی: دوای پارەکەی
تری بدەنە ئەو کڵاشنکۆفە ڕەنج و ماندوبوونی هەمو هەڤاڵان بوو، بەڵام دەڵێ کەس لەئێمە نەیدەزانی کڵاشینکۆفەکە بەکار بهنێت بۆیە هەڤال کەمال چوبوو بۆ لای قاچاخچیەکە تافێری بەکار هێنانمان بکات، دەڵێت: وەک ئەوەبوو کەدەوڵەت دەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، ئەمانتوانی بەو تفەنگە چیمان پێ ئەنجام بدەین،؟ هەڤاڵ کەمال تفەنگەکەی کردەوە دوای نەیزانی بیبەستێتەوە کڵاشینکۆف بوو بە پارچە ئاسن ، بەڵام بەهەر شێوەیەک بێت بەستییەوە و چاکی کردوە ، ورەمان بەرز بۆوە....