تەماع و ئامانجەکانی چین لە عێراق

2022-02-13

بەهۆی پشتگیریکردنی لەلایەن کونسوڵخانەی چین لە هەولێر، لە وەرزێکی خوێندندا زیوی هو ی تەمەن ٥٢ساڵ، وانە بە ١٤ خوێندکار دەڵێت لە پۆلێکدا و سەرکردایەتیان دەکات وەک مایسترۆی تیپێکی ئۆرکسترا رۆل دەبینێت . پرسیار لە خوێندکارەکانی دەکات و خوێندکارەکان بە زمانی چینی وەڵامی دەدەنەوە.


ئەم ئەزمونەی مامۆستا زیوی بەشێکە لە ئەزمونی ناوبراو لە زانکۆی سەڵاحەدین . وە ئەگەر خوێندکارەکان دەرنەچون و نەبونە خاوەن بروانامەی دبلۆم ئەواناونوسین بەرەسمی بۆ بەشی زمانی چینی لەو زانکۆیە دەستپێدەکات ،ئەمەش بژاردەی زۆر دەداتە کۆمپانیا چینیەکان لە هەولێر لە هەڵبژاردنی کارمەند.

ساڵی ٢٠١٧ کونسوڵخانەی چین بەمەبەستی بیرۆکەی کردنەوەی بەشی زمانی چینی، پەیوەندی بە کۆلێژی زمانی زانکۆکەوە کرد.
لەمبارەیەوە عاتف فەرهادی ،راگری کۆلێجی زمان دەڵێت،سەرەتا دڵنیا نەبون لەوەی رێژەی خوێندکار و مامۆستای راهێنراو وەک پێویست دەبێت یا نا، لەبەرئەمە فەرهادی داوای مامۆستای پسپۆڕ و کتێب و تاقیگەی دەنگ و تەکنیکەکانی دیکەی لە کونسوڵخانە کرد.
داواکاریەکان جێبەجێکران و ساڵی ٢٠١٩ بەشەکە کرایەوە.لای خۆیانەوە خوێندکاران وتیان ،لایەنی قورسی ئەم ئەزمونە فێربونی نوسینە بە زمانی ماندرین کە زمانی رەسمی چینە لەبەرئەوە پێستبو شێوەی هەزاران پیت لەبەر بکەن پاشان فێری وتنی بن.
هەروەها وتیشیان،سەرەتای فێربونی وتن قورس بو بەڵام پاش ٥ کاژێر لە وانە خوێندن وهەفتانە ٥ رۆژ وانەخوێندن، لە ماوەی ٣سالدا بەباشی فێری قسەکردن بون.
پێنج شەممان .روکنی چینیەکانە. لە بەشی زمان، تیایدا کۆمپانیا چینیەکان ،لە بواری نەوتەوە تا لەزگەی دیوار، دێن و بەمەبەستی دۆزینەوەی بەهرەی زمانەوانی چاویان بە خوێندکاران دەوکەوێت و لە کۆتاییدا بەڵێنی دامەزراندنیان پێ دەدەن، بەجۆرێک کە ئێستا دو خوێندکاریان وەک وەرگێڕ لە کۆمپانیایەکی پەیوەندی چینی کاردەکەن.

هێوار سەعدی خوێندکار دەڵێت؛ بەزمانی چینی گفتوگۆ دەکەین و باسی کار و داهاتو دەکەین ،ئەوان دێن بۆ چاوپێکەوتنمان و بیرورا ئاڵوگۆردەکەن لەگەڵمان،

،،

ئەم وەرچەرخانە دەگەڕێتەوە بۆ موبادەرەیەکی شی چین بینگ، سەرۆکی چین لەژێر ناونیشانی،رێگای نوێی ئاوریشمی. لە ٢٠١٣دا کە لەکۆمەڵێک موبادەرەی بواری گەشەپێدان و وەبەرهێنان لە رۆژهەڵاتی ئاسیا تا ئەوروپا پێک هاتبو

هەروەها ئەم موبادەرەیە بانگەوازی کرد بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیەکان لەگەڵ ئەووڵاتانەی پیایاندا دەروانێت لەروی تەنسیق وتەسویەی سیاسی و رێکخستنی ژێرخانی ئابوری وتەواوکاری بازرگانی ودارایی.


کۆمپانیا چینیەکانی عێراق نیشانەیان لە کەرتی ئابوری سەرەکی گرتۆتەوە، پەکین %٤٠ ی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بەکاردەبات بەڵام وەبەرهێنانەکانی گەشەیان کردوە بەخۆرێک کە بەتەنها هایدرۆکاربۆنات نەبێت و پیشازی دیکەش بگرێتەوە بێجگەلە بوارەکانی گواستنەوەو گەیاندن و بنیاتنان و تەمویل.


وەبەگوێرەی ماڵپەری دەنگی رادیۆ ئەمریکا ، بەرژەوەندیەکانی چین لە عێراق لەفراوانبونایە بۆ پڕ کردنی پێداویستی بەتایبەت لە بواری وزەدا بەم مەبەستە پەکین هەستاوە بەبنیاتنانی کارگە و وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا و دامەزراوەی چارەسەرکردنی ئاو، شانبەشانی خوێندنگە کە لەسەرانسەری وڵاتدا خواستی لەسەرە.
جێی باسە لەم ساڵانەی دوایدا بەراورد بە کۆمپانیا بیانەکانی دیکە لەعێراق دەیان گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا چینیەکان واژۆکراوە.


وەبەرهێنان لەعێراق سەرکێشیەکە چین ئارەزوی بەرگەگرتنی دەکات ،بەرپرسانی پیشەسازی و بەرپرسانی دیکەش دەڵێن،لەگەڵ قازانجێکی کەمدا کۆمپانیا چینیەکان بەردەوام کاڵای سەرنج راکێش بەنرخی کەم نمایش دەکەن.
لەبەرامبەرداکۆمپانیا بیانیەکانی دیکە سەرقاڵی کەمکردنەوەی کارمەندن و زۆبەیان بێزاری خۆیان لە ژینگەی پڕمەترسی عێراق دەربری ،لای خۆیەوە کۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆم، وەبەرهێنی گەورەترین کێڵگەی نەوتی عێراق پلانی بۆ دابەشکردنی کار داڕشتوە بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای سی ئێن پی کەی چینی.

،،

لەلایکی ترەوە بەرپرسانی عێراق رایان گەیاند، پێیان باشە بونی ئەمریکا زیاد بێت، لای ئەوان نمایشی چین سەرنج راکێشە بۆ گەشەپێدان بەڵام هیچ مەرجێکی تیا نیە.

سەردار عەزیز نوسەری کتێبی پەیوەندیەکانی عێراق وچین دەڵێت،خوێندنگەی زمانی چینی بریتیە نمایشی هێزێکی نەرمی نوێنی چین ،وە تا ئەوان زیاتر ئاشنات بکەن بەخۆیان خواست لەسەر کاڵاکانیان زیادەکات.