ناکۆکی پارتی و یەکێتی گەورەترە لە پۆستی سەرۆک کۆمار

2022-02-14

ماڵپەڕی میدڵ ئێست ئای ڕایگەیاند، هۆکاری ناکۆکییەکانی یەکێتی و پارتی لەپرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکیە دێرینەکانیان لە هەندێ پرسدا کە دیارترینیان کەیسی کەرکوکە کە بە پێنجەم گەورەترین کێڵگەی یەدەگی نەوت دادەنرێت لە جیهاندا و دیارترین ناوچەی کێشە لەسەرە لە نێوان حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵی.


کێبڕکێیەکی جیاواز

پێدەچێت پارتی هەلێکی نوێی لەبەردەستدا بێت بۆ بەدەستهێنانی سەرۆکایەتی لەرێی هاوپەیمانێتی لەگەڵ سەدر.
سەرکردەیەکی پارتی دەڵێت؛ راستە لەهەوڵ وکێبرکێدان بۆ بەدەستهێنانی سەرۆک کۆمار بەڵام ئامانجی سەرەکیان لەمەدا فشار خستنەسەر یەکێتی و کۆنترۆڵکردنەوەی کەرکوکە، گەر یەکێتی داواکانیان جێبەجێبکات ئەوان کاندیدەکەیان دەکێشنەوەو ئەو پۆستە دەدەنە یەکێتی
وتیشی؛ لایەنەکان گرنگی بەپۆستی سەرۆک کۆمار دەدەن

،،

بەڵام لای ئەوان پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک پەرلەمانیش گرنگترە.


کەرکوکی کێشە لەسەر

لە ساڵی ٢٠١٤ دەسەڵاتدارانی کورد فەوزای داگیرکردنی ئەوشارەیان لەلایەن داعش و دارمانی هێزە ئەمنیەکانیان بە هەل زانی بۆ کۆنتروڵکردنی ئەو پارێزگایە، بەڵام پرسی ریفراندۆمەکەی ٢٠١٧ بەغدای تورەکردو وای لە حەیدەر عەبادی سەرەک وەزیرانی ئەوکات کرد، هەڵمەتێکی سەربازی گەورە ئەنجام بدات بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکانی دەوروبەری.

،،

سەرکردەیەکی پارتی لەم بارەیەوە دەڵێت؛ راستە کێڵگە نەوتیەکانی کەرکوک گرنگن بەڵام لەمە گرنگتر ئەوەیە کەرکوک کلیلی پاراستنی هەولێرە.


سەرکردەیەکی دیکەی ئەو حیزبە دەڵێت، یەکێتیان ئاگادارکردوە لەوەی پێویستە بەڵێننامەیەکیان بۆ پربکەنەوە وەک گرنتیەک تا پارێزگاری کەرکوک بۆ پارتی بێت ومادەی ١٤٠ چالاک بکرێت، لەبەرامبەر پێدانی سەرۆک کۆمار بەیەکێتی.
وتیشی، نازانین لە کەرکوک چی دەگوزەرێت چونکە لە ژێر کۆنترۆڵی ئێمەدا نیە، ئەو شارە بۆتە مۆڵگەیەک بۆ میلیشیاو باندەکانی قاچاغچێتی مادەی هۆشبەر، ئەمەش مەترسیەکی راستەقینەیە بۆسەقامگیری ئاسایش لە هەولێر .