19 پارچە زەوی گرانبەها لە سلێمانی بە نایاسایی داگیردەكرێن

2022-02-14

پەڕلەمانتار عەلی حەمە ساڵح لە نامەیەكدا بۆ داواكاری گشتی ئاماژە بەوە دەكات 19پارچە زەویی گرانبەها لە سلێمانی بەشێوەی نایاسایی دەستی بەسەردا گیراوە و خەریكە داگیردەكرێت.
یەكێك لەو زەوییە نایابانە زەوی مەسڵحەیە كە لەئێستادا كاری لەسەر دەكرێت بۆئەوەی بكرێتە پرۆژەی نیشتەجێبون بە نایاسایی..

زەوی مەسڵەحەی کۆن ڕوبەڕی ١٠ دۆنمە، لە شوێنێکی ستراتیژی سلێمانیە لە شەقامی سالم..
ئەم زەویە موڵکی وەزارەتی داراییە..


-لە ٢٠٠٣/٣/١٨، نەرمین عوسمان، کەسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بوە بە وەکالەت، بە نوسراوی ژمارە( ١٤٥٤/١٦/١) موڵکی ژمارە (١١١/١٢٤) کەرتی ٨ی ئابڵاخ، کە تۆمارکراوە بەناوی وەزارەتی دارایی و ئابوریەوە کردوە بە ناوی کۆمپانیای(داناس)، بەدەر لە یاسای بەکرێدان و فرۆشتنی موڵک و ماڵی دەوڵەت ژمارە (٣٢) ی ساڵی ١٩٨٦…


نرخی هەر مەترێک دووجا(٦٥٠) دینار بوەو بەپێی بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت بەوەکالەت دەبێت بۆ پرۆژەی ڕۆشنبیری بێت.( کۆمپلێکسێکی ڕۆشنبیری)..

بەپێی ووتەی ئەو پەڕلەمانتارە لە ٢٠١١/٤/١، د.بەرهەم ساڵح وەک سەرۆکی وەزیران بە بڕیاری ژمارە (٣٦٩٢) بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی نەرمین عوسمان سەرۆک وەزیران پێشوو بە وەکالەت، لە بڕیارەکەی د.بەرهەم ساڵح دا هاتوە: بڕیارماندا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی پێشوتری ئەنجومەنی وەزیران و تەملیککردنەوەی ئەو موڵکانە بەناوی وەزارەتی دارایی و کاروباری ئابوری.. لە لیستی موڵکەکاندا زەوی گەراجی مەسڵەحەی ڕزگاری هەیە..
واتە: جگە لە زەوی گەراجی مەسڵەحەکە ١٨ پارچە زەوی دیکەی نایابە..


بەپێی دۆكیۆمێنتەكان ئەو 19 پارچە زەوییە هەمووی دراووە بە كۆمپانیاكانی نزیك لە یەكێتی و بە بڕیاری د.بەرهەم ساڵح خاوەندارێتیەكەیان لە كۆمصانساكان وەرگیراوەتەوە و خراووەتەوە سەر موڵكەكانی وەزارەتی دارای و ئتابوری.

لە كۆتای نامەكەیدا بۆ ئەنجومەنی ووەزیران عەلی حەمەساڵح نوسیویەتی کردنی پرۆژەی نیشتەجێبون لەسەر ئەم زەویە کارێکی نایاساییەو پێویستە ڕابگیرێت..