د.هادى عەلی
ئاشكرایه كه‌وه‌ك جوگرافیا جێده‌ست و نه‌خشاندنی په‌روه‌ردگاره، مێژویش جێده‌ست و كرده‌ی مرۆڤه‌كانه له‌م زه‌ویه‌دا. ئه‌وڕاستیه‌ش ڕۆشنه كه‌موسڵمانانی سه‌ده‌كانی سه‌ره‌تای مێژوی ئاینی ئیسلام، توانیویانه ئاستێكی به‌رزو شایسته له پابه‌ندبون به‌بنه‌ماو به‌ها ئیسلامیه‌كان له‌ژیانی خۆیاندا به‌رجه‌سته‌بكه‌ن.
هه‌ربه‌وهۆیه‌شه‌وه بوو كه‌توانیان گۆڕانكاری گه‌وره و كاریگه‌ر له‌جیهانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌دا ئه‌نجامبده‌ن و كه‌له‌پورێكی فیكری و فیقهی ده‌وڵه‌مه‌ند و شارستانێتیه‌كی پێشكه‌وتوو بۆمرۆڤایه‌تی به‌رهه‌م بهێنن كه‌هه‌تاهه‌تایه كاریگه‌ریه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌وسۆنگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین مێژو و كه‌له‌پوری سه‌ده‌كانی ڕابوردووی ئیسلامی گه‌نجینه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی هزرو مه‌عریفه‌یه بۆمرۆڤایه‌تی به‌گشتی و موسڵمانان به‌تایبه‌تی له‌گشت سه‌رده‌مه‌كاندا. به‌ڵام لێڕه‌دا جێگای خۆیه‌تی ئه‌وڕاستیه بخه‌ینه ڕوو كه‌مێژوی ئیسلامی و كه‌له‌پوری فیكری و فیقهی بۆماوه‌ی سه‌ده‌كانی ڕابوردوی موسوسڵمانان كه‌ئێستا له‌به‌رده‌سته، ئه‌زمون و كرده‌ی موسڵمانانه وه‌ك مرۆڤ له‌سه‌رده‌مه جیاوازه‌كانی مێژودا و سنوردارن به‌كات و شوێنی خۆیان،
،،
به‌وهۆیه‌شه‌وه هه‌مو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مرۆڤبوون و ڕێژه‌یی بوون ده‌یانگرێته‌وه
بۆیه ده‌توانین به‌دڵنیایی بڵێین مێژوی ئیسلامی كه ئه‌زمون و كرده‌ی موسڵمانانه، جیاوازه له‌ئیسلام وه‌ك ئاین و (وه‌حی) كه‌سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌خواوه‌یه. به‌ڵام مێژو وه‌ك كرده‌و ئه‌زمونی مرۆڤه‌كان، ڕاستی و دروستیه‌كه‌ی ڕێژه‌ییه و پیرۆزنییه، دیاره كه‌سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه، به‌ڵام سود لێوه‌رگرتنی په‌یوه‌سته به‌ڕاده‌ی گونجان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆپێویستی و پێشهاته‌كانی سه‌رده‌م و مولزیم نابێت بۆموسڵمانان له‌سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا.
بێگومان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه مێژو هه‌یه‌تی، به‌هه‌مان شێوه كه‌له‌پوریش ده‌گرێته‌وه..
بۆیه زانایان و شاره‌زایانی ئه‌م بواره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه‌باس و بابه‌ته‌كانی كه‌له‌پورو مێژوی ئیسلامی به‌گشتی پێویسته بكرێت به‌سێ به‌شه‌وه:
1-به‌شێكی بۆسه‌رده‌می خۆی پێویست و گرنگ بووه و له‌سه‌رده‌مه‌كانی دواتر به‌ئێستاشه‌وه به‌سود ده‌بن.
2-به‌شێكی تری بۆسه‌رده‌می خۆی گونجاو بووه، به‌ڵام بۆسه‌رده‌مه‌كانی دواتر به‌ئێستاشه‌وه گونجاو نیه.
3-به‌شه‌كه‌ی تری له‌ڕاستیدا بۆسه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیشی نه‌گونجاو بووه، چونكه تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌و نادروست بووه، یان كرداری خراپ و نادروستی خاوه‌نه‌كانیان بووه وه‌ك مرۆڤ.
له‌لایه‌كیتره‌وه له‌جیهانی موسڵماناندا سێ دیدو هه‌ڵوێستی جیاوازیش هه‌یه بۆچۆنێتی تێڕوانین و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌له‌پور و مێژوی ئیسلامی كه به‌م شێوه‌یه:
1-دابڕن: كه‌دیاره دید و هه‌ڵوێستی ئاراسته عه‌لمانیه‌كانه و داواده‌كه‌ن گه‌لانی موسڵمان له‌م سه‌رده‌مه‌دا خۆیان له‌كه‌له‌پورو مێژو دابڕن و هه‌موشتێكی ڕابوردو پشتگوێبخه‌ن، بێگومان ئه‌مه هه‌ڵوێستێكی نازانستی و نالۆژیكیه و بگره كارێكی تێكده‌رانه‌شه‌و له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی زۆری موسڵمانانه‌وه ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و هه‌رگیز قه‌بوڵكراونابێت.
2-لاساییكردنه‌وه: لایه‌نگرانی ئه‌م بۆچوونه مێژو و كه‌له‌پوری ئیسلامی وه‌ك به‌شێك له‌ئاین سه‌یرده‌كه‌ن و كارده‌كه‌ن بۆگواستنه‌وه‌ی ڕابوردوو بۆئه‌م سه‌رده‌مه وه‌ك پابه‌ندبونێكی ئاینی، دیاره كه‌ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش نادروسته‌و له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی گۆڕانكارییه به‌رده‌وامه‌كانی ژیاندا ناگونجێت.
3-نوێكردنه‌وه: كه‌دیدو هه‌ڵوێستی ته‌وژمی ئیسلامی میانڕه‌و و زۆرینه‌ی زانایانی سه‌رده‌مه‌و گونجاوه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو چه‌مكی(إجتهاد و تجدید) كه‌هه‌تاهه‌تایی بونی ئاینی ئیسلام و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ده‌خوازێت هه‌میشه ده‌رگایان كراوه‌بێت، چونكه ئاینی ئیسلام دواپه‌یامی خوداییه بۆسه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی به‌درێژایی زه‌مان.
به‌كوردی و به‌پوختی، كه‌له‌پورو مێژوی ئیسلامی و پێشنیانی موسڵمانان پێویسته ته‌قدیربكرێن، به‌ڵام نابێت ته‌قدیس بكرێن. له‌لایه‌كیتره‌وه ئه‌وه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌وه باسمان لێوه‌كردووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قورئانی پیرۆز‌و سونه‌تی ڕاست و دروستی پێغه‌مبه‌ر(درودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) ناگرێته‌وه.