لە 17ی شوباتدا چی پێووتن؟

2022-02-19

لەسەروبەندی خۆپیشاندانەکانی ۱۷ی شوباتی ساڵی ۲۰۱۱دا، جەلالی سام ئاغا، سەرۆکی پێشووی دیوانی چاودێری دارایی، لە پاریسی پایتەختی فەرەنساوە، نامەیەک بۆ مام جەلال و مەسعود بارزانی و سەرۆکی ئەو دەمەی حکومەتی هەرێم دەنێرێت.

جەلالی سام ئاغا لە نامەکەیدا بۆ ئەوان، پێیان دەڵێت نە خۆتان و نە دەسەڵاتتان و نە کەناڵەکانتان ناتوانن بیشارنەوە کە خەڵک لە گەندەڵی بێزارەو پێشیان دەڵێت،

،،

ئەو گوللانەی نران بە خۆپیشاندەرانەوە، دەبوایە بنرایەن بە گەندەڵی و گەندەڵکارانەوە.

 

لە کۆتایی نامەکەدا، بۆ ئەوانی نووسیوە کە گەندەڵکاران بە ڕووتانەوەی میللەت تێریان نەخواردووەو ئێستا دەیانەوێت خوێنی گەنجان بخۆنەوە،

جەلالی سام ئاغا سەبارەت بە تەشەنە سەندی گەندەڵی و بێزاری هاووڵاتیان هۆشیارییان پێدادات و دەڵێت، ئەگەر چارەسەری گەندەڵی نەکەن، دڵنیابن ئەزموونەکەو دەسەڵاتیشتان لە دەست دەچێت.