بۆچی ئوکرانیا گرنگە؟

2022-02-25

و. تەها محێدین

یەکەمین وڵاتە لەسەر ئاسی ئەوروپا بۆ یەدەگی خامی یۆرانیۆم کە دەتوانرێت دەربهێنرێت.

پلەی یەکەمی هەیە لە ئەوروپاو پلەی دەیەم لەسەر ئاستی جیهان بۆ یەدەگی تیتانیۆمی خاو.

پلەی دووەمی لە جیهاندا هەیە لە یەدەگی مەنگەنیزی خاوی دۆزراوە (2.3ملیار تۆن یان 12% یەدەگی جیهان ) .

پلەی دووەمی هەیە لە یەدەگی ئاسنی خاو لە جیهان دا (30ملیار تۆن ).

پلەی دووەمی هەیە لە ئەوروپادا لە بوونی یەدەگی جیوەی خاو.

پلەی سێیەمی هەیە لە ئەوروپاو پلەی سیازدەیەم لە جیهاندا لە بوونی گازی بەردی (22تریلیۆن مەتر چوار گۆشە ) .

پلەی چوارەمی هەیە لە جیهاندا لەبارەی بوونی بەهای سامانی سروشتی.

پلەی حەوتەمی جیهانی هەیە بۆ یەدەگی خەڵوز (33.9 ملیار تۆن.


ئوکرانیا وڵاتێکی کوشتوکالیە

لە ئەوروپا بە پلەی یەکەم دێت کە زۆرترین خاکی شیاوی هەیە بۆ کشتوکاڵ کردن.
پلەی سێیەمینی لە جیهاندا هەیە لە بوونی خاکی ڕەش (25% لە قەبارەی جیهان ).

پلەی یەکەمی هەیە لە جیهاندا بۆ ناردەکردنی زەیتی گوڵەبەڕۆژە .

پلەی دووەم لە جیهاندا لە بەرهەمهێنانی جۆ، هەروەها پلەی چوارەم لە جیهان دا بۆ ناردکردنی جۆ.

سێیەم گەورەترین بەرهەمێنەری گەنمەشامیە لە جیهاندا و هەروەها چوارەم گەورەترین سەرچاوەی گەنمەشامیە لە جیهان دا.

چوارەم گەورەترین بەرهەمهێنەری پەتاتەیە لە جیهاندا.
پێنجەم گەورەترین بەرهەمهێنەری جاودارە لە جیهان دا ( جاودار، رووەکێکە هاوشێوەی جۆیە) .

پلەی پێنجەمینی هەیە لە جیهاندا لە بەرهەمهێنانی هەنگوین (75000تۆن) .

پلەی هەشتەمی لە جیهاندا هەیە لە ناردنە دەرەوەی گەنم .
پلەی نۆیەمی لە جیهاندا هەیە لە بەرهەمهێنانی هێڵکە.
پلەی شازدەمینی لە جیهاندا هەیە لە ناردنە دەرەوەی پەنیر .
ئوکرانیا لە توانای دایە پێویستی داواکاری خواردەمەنی نزیکەی 600 ملیۆن کەس دابین بکات.


ئوکرانیا وڵاتێکی پیشەسازییە

یەکەمی ئەوروپایە لە بەرهەمهێنانی ئامۆنیا و خاوەنی پلەی چوارەمین گەورەترین سیستەمی بۆری گازی سروشتییە لە جیهاندا.

سێیەم گەورەترین کۆمپانیا لە ئەوروپا و هەشتەم لە جیهان دا لە بارەی بەگەڕخستنی وزەی ئەتۆمی بۆ وێستگەکانی ئەتۆمی.

پلەی سێیەم لە ئەوروپا و پلەی یازدەیەم لە جیهان دا لە بوونی درێژترین تۆڕی هێڵی ئاسنین .( 21.700 کم).

پلەی سێیەم لە جیهاندا لەدوای ئەمریکا و فەرەنساوە دێت لە بەرهەمهێنانی ئامێرەکانی دەستنیشانکردنی شوێنەکان.

سێیەم گەورەترین سەرچاوەی ئاسنە لە جیهان دا.

چوارەم گەورەترین سەرچاوەی تۆربینەکانی وێستگەکانی وزەی ئەتۆمیە لە جیهاندا.

چوارەم گەورەترین دروستکەری تۆپهاوێژی مووشەکەکانە لە جیهاندا.
پلەی چوارەمی هەیە لە جیهاندا لە ناردنە دەرەوەی خۆل بۆ فرۆشتن.
پلەی چوارەم لە جیهان دا بۆ ناردنە دەرەوەی تیتانیۆم.

پلەی هەشتەم لە جیهاندا بۆ ناردنە دەرەوەی مادە خاو و قورسەکان.

پلەی نۆیەم لە جیهان دا لە ناردنە دەرەوەی بەرهەمەکانی پیشەسازی بەرگریکردن.

دەیەم گەورەترین بەرهەمهێنەری مادەی پتەوە لە جیهان دا (32.4ملیۆن تۆن ).