شەڕ ی دوای ئۆکرانیا و کاریگەری لەسەر هەرێم.

2022-02-26

بەختیار نامیق و سەرکەوتی جیهاز


ئەوەی لەسەر شانۆی سیاسی و سەربازی و ئابوری و تەکنەلۆژیای هەمەلایەنە ڕودەدات تەنها ڕوسیا و پۆتین نیە ، تەنها زیندو بونەوەی ورچەکە نیە ، لە ناوەوەی ئەم ورچە هێزێکی شارەوەی بەهێز هەیە ئەویش هێزی ئەژدیهاکە و چاینایە ، ڕێگاکانیش بۆ جەنگ تەنها ڕێگای گرتنی ئۆکراین وڵاتانی بەڵتیق (لاتیفیا ، ئیستۆنیا ، لێتوانیا) نیە ٫ لە پشتەوەڕا سیناریۆی تەواو کردنی ڕێگای ئاوریشمیە ، لە بەرامبەردا چی ئەوروپا و ئەمریکا وەک هەڵۆکەی سەرپەرشتیاری دنیا بوە بە هەڵۆیەکی پیر و هێلکەی قەلەباچکە دەکات ، ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی زەریای هیندی و شەڕی سایبەر و چی تر ناتوانێ بەرامبەر ئۆراسیا وەک زل هێز خۆی نیشان بدات ، چونکە هاوپەیمانەکانی بە غازی ڕوسی دەژین ( خۆ ئەگەر نەوت بۆ کارگەکان بەکار بێت ، ئەوا غاز پەیوەندی بە ژیانی تاک و مەتبەخەوە هەیە ) وە غاز لە پلەی یەکدا دێت ، بۆیە پێ دەچێ ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ناتۆ ڕەزامەند بوبێتن بە ناچاری لەسەر هێرشەکانی ڕوسیا ، دوای ئەوەی ڕوس بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکی و هاوکاری چین کۆنتڕۆڵی ئۆکرانیا دەکات و بە هۆی دروست بونی کێشەی غاز و نەوت ئەگەری کۆمەڵێک شەڕی تر هەیە ، لە پیشەنەیدا وڵاتانی بەڵتیق ناچار بکات بچنە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕوسیاوە ، وە هەندێ دورگە هەیە (هیوما و ساریما) داگیر بکات، لە ئاوەکانی یۆناندا تەنگ بە تورکیا هەڵچنێ لە دەریای سپی دوای سوریا کار لەسەر لیبیا بکات ، ئەگەری هەیە لە هەر جوڵەیەکی ئەمریکا تایوان بکەوێتە ژێر غەزەبی چینەوە ، تورکیاش بۆ پڕکردنەوەی پێویسی بە غاز داوای کەرکوک بکات لەبەر خاتری نەوت و غازی کۆرمۆر ، وەک خلوسی ئاکار دوای گرتنەوەی غازی ئێران لە تورکیا وتی غاز لە پەناماندایە ، لەبەر ناکۆکیەکانی ڕوس و تورک لەسەر ئۆکراین تورکیا ترسی لە نەمانی غاز هەیە ، وەک بینیمان بۆ غازی کۆرمۆر ڕوس و ئێران لە دادگای فیدڕاڵیەوە نەیان هێشت لە ڕێگەی هەرێمی زەردەوە ئەو کارە بکات و

،،

پێ دەچێ بەغداد ڕێگای تریش بگرێتەبەر وەک کۆنتڕۆڵ کردنی خاڵە سنوریەکان و فڕۆکەخانەکان و دەرمان و سوتەمەنی و دوسەد ملیارەکە و پاشان ڕاپرسی بۆ ئەوەی هەرێم بخنەوە سەر بەغداد

لە هەر حاڵەتێکی جوڵەی تورکیا ڕوس و ئێران ڕوبەڕوی دەبنەوە ، ئەگەر چی ئێران و تورکیا چەندین ساڵە هاوبەرژەوەندین ، پێ دەچێ لە کۆمەڵێک کێشەدا نەتوانن بەرژەوەندیەکانیان گرێ بدەن ، هەر بۆیە تورکیا لە ناچاریدا بیەوێ هەرێمی کوردستان لەبەر غاز داگیر بکات ، ئەو کات ڕوس و ئێران ڕوبەڕوی دەبنەوە ، لەم حاڵەتەدا شەڕێکی هاوشێوەی ئۆکراین دروست ببێ ، کە سەرەتاکانی دەرکەوتوە لە دوای دەرچونی بڕیاری دادگا بۆ هەرێمی کوردستان تورکیا پەنا بۆ کارتی تر دەبات ئەویش شەڕی ئاوە (ئاو بەرامبەر غاز) لە ئەگەری دوەمدا ئەگەر ڕوس و ئەمریکا ڕێک نەکەون ئەوا دوای ئۆکراین و وڵاتانی بەڵتیق دەکەونە بەر هێرشی ڕوس ، بەردەوامی شەڕی ئۆکراین ئەگەر درێژە بکێشێ بە هۆی دروست بونی تەنگەژە بۆ ڕێگاکانی هاتوچۆ کۆمەڵێک لێکەوتەی دەبێ و کوردستان بەدەر نابێ لە کاریگەریەکانی بە تایبەت گرانبونی پێداویستی ڕۆژانە و کاڵاکان ، لە ئەگەری بەریەککەوتنی تورک و ڕوس لەم ناوچەیە ،

،،

کورد دەتوانێ باڵانس ڕابگرێ و دەبێ بزانێ جۆن دۆستایەتی لەگەڵ بەرەی ڕوس و چین دروست دەکات چونکە دەکەوێتە سەر ڕێگایەک لە ڕێگاکانی ئاوریشمی .


بە کورتی تا شەڕتەواو دەبێ هەرێم بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێ و دەکەوێتە بەردەم کۆمەڵێک ئەگەر و گریمانەوە ، بە ئەگەری کۆتایی هێنانی هەرێمیشەوە لەسەر دەستی ڕوس وەک کارت بەرامبەر تورکیا و ناتۆ و دوبارە بونەوەی هەمان مێژوی مەهاباد و قازی محەمەد.