،،
بەڵام کەللەڕەقی هەندێک سەرکردەکانی ئۆکرانیا و دەستلەپشدانی لەلایەن ئەمەریکا لەلایەک و بێمنەتی خۆرئاوا بەرانبەر ڕوسیا و بەردەوام گيچەلپێکردنی و ئیستفزازکردنی وای لە ورچی سپی کرد کە بەوەستاوی هاوار بکات و هەردوو چەپۆکی خۆی بۆیان دەربهێنێت و ، گووتارێکی پێشکەشکرد کە پاڵەوانەکەی میژوو بوو
پووختەکەی ئەوەبوو کە ئۆکراینا خەیاڵ و دروستکراوە و بنەماکانی دەوڵەتی تێدا نیە و چیتر لۆجانسک و دوینتسک ئۆکراینا نین ، لەڕاستیدا ئەو هەرێمە پاژنەی ئەخیل بووە بۆ ئۆکراینا واتە خاڵی لاوازی بووە ، بۆهەمان مەبەست لیۆن ترۆتسکی دەڵێت: گەر بتەوێت گەشت بۆ ئەوێ بکەیت پێویستە دەمامکێکی سیاسی ببەستیت.
،،
ئەم هێرشەشی بۆ سەر ئۆکراینا وای لە چین کرد ئیلهامی لێوەربگرێت بۆ هێنانەوەی تایوان بۆسەر وڵاتەکەی.