بەرگری ناشایستە

2022-02-28

فارس نەورۆڵی

هەر ئایدیایەک، یاخود مەسەلەیەکی ڕەوا، پێویستە لە ڕێگای زمانێکی باڵاو ڕەوانبێژانە ڕەوایەتی پێبدرێت، بۆ ئەوەی لەناو ڕای گشتیدا بکرێتە نمونەی باڵا و وەک چارەسەر وەربگیرێت. ئەم بەرگری و ناساندنەش بە کەسانی پەروەردەکراو و ئاقڵمەندەوە لە ڕێگای هێزی لۆژیک و ئارگۆمێنتی بەهێزەوە، بە جۆرێک ئایدیاکە بکەیتە ئایدیای خەڵک لە کاتی بەرگری لەو ئایدیاو مەسەلەیە دەبێ هێزی قەناعەت پێکردنت لەو ئاستەدا بێت، دوور لە ئستیفزاز کارتی بەرگرییەکەت بخەیتەڕوو. واتە سۆز و حەماسەت بریارت لەسەر نەدەن.

خۆ ئەگەر بە پێچەوانەوە بڕۆیتە ناو ململانێکەوە و ناشایستانە بەرگری بکەیت، ئەوا لەناو ڕای گشتیدا ڕەد دەکرێیتەوە و گورزی گەورەش لە مەسەلەکەت دەوەشێنی، چونکە هەموو وەسفەکانت دەچنە خانەی زەم

،،

هەندێ زەم هەیە وەسفە و هەندێ وەسف هەیە زەم

ئەمە پێمان دەڵێ هەرچەندە خاوەنی مەسەلەیەکی ڕەوابیت مادام بەرگرییەکەت نا ئەقڵانی و ناشایستانە بێت، ئەوا بە ناڕەوایی لەناو ڕای گشتی وەردەگیرێت. ئەم جۆرە لە بەرگری کەمێک گەمژەیی لەتەک خۆی هەڵگرتووە (دۆستی گەمژە هەمیشە ئەو کارە دەکات دوژمن پێیخۆشە! ).
بۆیە دورکەوتنەوە لە بەرگری ناشایستە گە