هەموو شتێک لە بارەی تیرۆرکردنی زیلینسکی یەوە

2022-03-04

تێکۆشەر حسێن

لە 1ـی ئاداردا دەسەڵاتدارانی ئۆکراین ڕایانگەیاند هەوڵێکی تیرۆرکردنی سەرۆکی ئۆکراین ڤۆلۆدیمێر زیلینسکیمان پۆچەڵکردۆتەوە، ڕێ وشوێنی پلانداڕێژەری پیلانەکە هەواڵگری ڕوسیابووە، بەڵام لایەنی جێبەجێکار دەسەڵات وهێزێکی تایبەتی چیچانی بووە، بەتایبەت هێزی قادیرۆڤێتسی کەلەلایەن خودی ڕەمەزان قادیرۆفەوە سەرپەرشتی دەکرێت، هێزە تایبەتەکەش بە نەوەکانی قادیرۆف ناسراون، کە سەرۆکی چیچان لەپشتی نەخشەکیشانی تیرۆر یانیش ڕفاندنەکەی بووە.

ڕەمەزان قادیرۆف
بەیەکێک لەخوێنڕێژترین باڵەکانی ڤلادیمێر پوتین دادەنرێت، لەسەرەتای دەستپێکردنی هێرش وپەلامارەکانی ڕوسیا بۆسەر ئۆکراین، سەرۆکی ئۆکراین ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی ڕایگەیاند کەوا خۆی ئەندامانی خێزانەکەی لەبەردەم هەڕەشەی شەخسیدان لەتیرۆرکردن، ڕایگەیاند زانیاری تایبەت وپشتڕاستکراوەمان بەدەست خستووە کەوا من بەپلەی یەک داواکراوی یەکەمم، پاشان خێزانەکەم بەپلەی دوو داواکراوی هەواڵگری ڕوسیان، دەیانەوێت سیاسییەن زیان بە ئۆکراین بگەیەنن، ئینجا سەرۆکی وڵاتەکە.

دوای چەند کاتژمێرێک، کوڕی یانەکانی مۆسکۆ ڕەمەزان قەدیرۆف دەرکەوت، هاتە سەرشاشە وگوتی

،،

ئامۆژگاری سەرۆکی ئۆکراین دەکەم، دەبێت زیلینیسکی بێتە ڕوسیا وداوای لێبوردن لەسەرۆک بکات وداوای لێخۆشبوون بکات.

دوای چەند ڕۆژێک، هەواڵکری ئۆکرانیا ڕایگەیاند زانیاری دروستمان لەبەر دەستدایە کەوا ڕوسیا لەڕێی نۆکەرەکانیانەوە دەیانەوێت سەرۆکی وڵات بڕفێنن یانیش تیرۆری بکەن، بەتایبەت لەلایەن دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی ڕوسیاوە، سەرۆکی ئاسایشی نەتەوەیی وبەرگری ئۆکرانیا ڕایگەیانگەیاند کەوا هێزێکی تایبەت ڕاهێنراو بەو کارە لەکییفی پایتەختی ئۆکراین هەن، بەسەر دوو گروپ دابەشبوون، ئۆکرانیا ڕایگەیاند هێزەکانمان سەرکەوتوو بوون لەدەستگیرکردنی گرووپی یەکەم لەدەوربەری هۆستمیل لەڕۆژئاوای کییف، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە بەردەوامە، هێزەکانمان لەگەڕاندان بۆدۆزینەوەی گروپی دووەم.

ژمارەی هێزەکانی شیشان لەم هێرشەی داکیرکردنی ئۆکرانیا
ژمارەی بەشداری هێزەکانی شیشان هاوشان لەم هێرشەی ڕوسیا بۆسەر ئۆکراین بریتیە لە 12 هەزار چەکدار، لەنێو هێزەکەشدا گروپێک هەیە بە قادیرۆڤتسی ناسراون، کە لەڕاستیدا بەنەوەکانی قەدیروف ناسراون، کەبریتین لەهێزی تایبەتی نوخبەی چیچانیەکان، بەتایبەت ڤیدیۆی هێزەکە لەدووەم ڕۆژی هێرشەکە بڵاوکرایەوە، کە هێزەکە ڕاهێنراو وپڕچەکی پێشکەوتوون، لەهەمان کاتیشدا قادیروف وتاری بۆئەوان پێشکەش دەکرد.

سەرچاوە هەواڵگریەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ڕاسپێردراون بەچەند کارێکی تایبەت لەوانە، ڕفاندنی سەرکردە باڵاکانی ئۆکراین، دەستگرتن بەسەر بانکەکان، تەنانەت ئەنجامدانی کردەی ترسناک لەکوشتن وتیرۆرکردن وئازاردان. هەروەها بڵاوکردنەوەی هەواڵی سامناک وترس وتۆقاندن دژی هەموو ئەوانەی کەئۆپۆزسیۆن، لەدیارتینیان وەک ڕفاندنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن وساسەتوانی ڕوسیا بورینس نیمتسوف کە لەساڵی 2015وە بۆتە ئۆپەزسیۆنێکی سەرسەختی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ڕوسیا وپوتین.

ناسینەوەی هێزەکەی قادیرۆف
جلە سەربازیەکانیان ڕەنگی ڕەشە وئاڵای ڕوسیا وچیچان لۆگۆ تایبەتیەکەیانە، پێشتریش ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ هۆشداری گەورەی داوە لەبەرانبەر ئەم گروپە تیرۆرستیە، هێزەکە پێشینەی خوێناویان هەیە لەئەنجامدانی خوێنڕێژی وکردەی ئیغتیالات وکوشتن وبڕین وڕفاندن. ڕێکخراوەکە ڕاپۆرتێکی تەواوی بەبەڵگەوە بڵاوکردەوە لەسەر کارە تۆقێنەرەکانی ئەهێز گروپە. هەروەها ئاماژە بەوەکراوە کە یەکێک لەکارە نهێنیەکانی بەمان سپێردراوە کەبەنەوەکانی قادیرۆف ناسراون، بریتیە لەبەئامانگرتنی کەتیبەی آزوفی ئۆکراینی کە ڕاستڕەوی نەتەوەیین وسەربە هێزی پاسەوانی نیشتمانی هێزەکانی ئۆکرانیان.

بۆچی ڕۆنی بەراز ڕەمەزان قادیرۆڤی توڕەکردووە
کەتیبەی ئازوفی ئۆکرانی لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا بڵاویانکردەوە کەوا یەکێک لەسەربازەکان فیشەکەکانی بەڕۆنی بەراز چەوردەکات، لەهەمان کاتیشدا قسە دەکات ودەڵێت تایبەت بە چیچانیەکانی قادیرۆڤ کە هاوشانی سوپای ڕوسیان، ئێمە دەزانین چەورکردنی گولەکان بەڕۆنی بەراز باشتر چیچانیەکان دەپێکێت.
کەتیبەی آزۆڤ هێزێکی نیمچە سەربازین، لەڕاستڕەوی هەموو جیهان پێکهاتوون، باوەڕیان وایە دەبێت لەجیهان چەپ وناسیونالیست ولیبڕالەکان بچوکبکرێنەوە، لەم جەنگەی ئێستاش کەهەیە لەنێوان ڕوسیا وئۆکرانیا لەهێڵەکانی بەرگری پێشەوەن، هەروەها دژی جوداخوازەکانی سەربەڕوسیان کەلەساڵی 2014 جیابونەوەی خۆیان ڕاگەیاند. شەش ساڵە دامەزراو لە 50 وڵاتی جیاوازەوە هاتوون، ژمارەی هێزەکە 17 هەزار سەربازە، لەهەندێک شوێن میلیشیای نازیەکان نازی نوێ ناویان دەهێنرێت، ئاڵاکەیان ڤۆڵڤسانڤلە کەسەردەمی زوو نازیەکان لەجەنگی جیهانی دووەم بەکاریان دەهێنا، بەڵام خۆیان شتێکی دیکە دەڵێن،

،،

دەڵێن ئەمە لە کورتکراوەی دوو پیتی N هاتووە، کەمانای یەکێتی نیشتمانی دەگەیەنێت واتا National Idea


ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان لەساڵی 2016 دا ئاماژەی بەوە داوە کەوا ئەم هێزە کاری نامرۆڤانەی نایاسایی دژ بەمرۆڤایەتی ئەنجامداوە، ڕاپۆرتەکە تایبەت بەشەڕی نێوان ڕوسیا وئۆکراین لەساڵی 2014

هەرچەند لەسەرەتادا زۆرێک لەهەواڵگریەکانی جیهان داوایان لە زیلینسکی کرد وڵات جێبێڵێت، بەڵام ئەو ڕەتیکردەوەوڵات جێبێڵێت ولەوەڵامدا گوتی لەپێناو گەل وخاکەکەمدا تاکۆتایی دەجەنگم...