نوسەیبە سوبحانی
و. وریا کەریم
به ده‌نگی شیوه‌ن و هاوارى پورم و گریانی مامۆژنم له خه‌و ڕاپه‌ڕیم، وادیار بوو سه‌ره‌تای شه‌و له هۆڵی قاتی سه‌ره‌وه‌ی ماڵی پورم خه‌وم لێ كه‌وتبوو.
به سه‌رسوڕمان و شێواوی، له پشت په‌رده‌ی هۆڵه‌كه‌وه هاتمه ده‌ره‌وه! بینیم ماڵی پوورم شێواوه بهسهریهكداو وه‌ك پرسه‌ی لێهاتبوو. خێرا زانیم ئه‌وه‌ی كه نه‌ده‌بوو ڕوو بدات ڕووی داوه.
دایكمم بینی له‌سه‌ر خۆ ده‌گریا، وه‌ك ته‌واوی ئه‌م ساڵانه‌ی ڕابردووی؛ ژنێكی 32 ساڵ به 4 كچی بچكۆله‌وه كه بچوكترینیان ته‌مه‌نی كه‌متر له شه‌ش مانگ ده‌بوو.
به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ئیعدامی باوكم پاش نزیكه‌ی 40 ڕۆژ له جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی شه‌هید كردنی به خانه‌واده‌كه‌مان ڕاگه‌یه‌ندرا، له 1990/4/26 (1369/2/6) كۆتا شه‌وی مانگی ڕه‌مه‌زان كه ئه‌و شه‌وه بوویه ڕه‌شترین و تاریكترین شه‌وی ساڵ بۆ ئێمه، شه‌وێك كه له نێو شیوه‌ن و گریانه‌كانی ماڵ پورمدا به زمانی منداڵانه‌ی خۆم له‌عنه‌ت و نه‌فرینم ڕه‌وانه‌ی ژیان و ماڵی بڕیارده‌رانی حوكمی عیدامی باوكم ده‌كرد.
،،
هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه ( 40 ڕۆژ)ئعیدامی باوكم به نهێنی هێڵرابوویه‌وه، له دادگای گشتی شۆڕش له سنه
پێیان ڕاگه‌یاندین كه پاش جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی له سه‌كۆی دادگای شۆڕشی سنه، ته‌رمه‌كه‌ی باوكمیان به دزییه‌وه گواستۆته‌وه بۆ چه‌ندان كیلۆمه‌تر دوور له زێدی خۆی و له شاری " قروه" به‌خاكیان سپاردووه و به‌ڵێننامه‌ی زۆره‌ملێیان پڕكرده‌وه كه نابێت هیچ پرسه‌یه‌كی بۆ دابنرێت...
قسه و وه‌ڵامه جۆراوجۆره‌كانی به‌رپرسان له كرماشان و سنه، گومان و دوودڵیه‌كی درووستكرد له ڕاستی و دروستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌دا. له‌پاش نامه‌و نامهكارییهك له‌گه‌ڵ پیاوانی ده‌وڵه‌ت و داوا ده‌كرا كه ئه‌گه‌ر حوكمه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه دڵنیابینهوهو هه‌وڵ بدرێت بكه‌وێته به‌ر لێخۆشبوو‌ن و ئازاد بكرێت، به‌ڵام له 1990/6/22 لێدوانێكی ڕه‌ییشه‌هری هه‌موانی له‌وه دڵنیاكرده‌وه كه خۆی حوكمی عیدامهكهی ده‌ركردووه‌و جێبه‌جێكراوه.
له دوای چه‌ند ڕۆژێك له قسه‌كانی ڕه‌ییشه‌هری پاش تێپه‌ڕینی زیاتر له سێ مانگ به‌سه‌ر عیدامی باوكم، چه‌ند كه‌سێك له خزمان به شه‌و ڕۆشتن بۆ (گوڵزاری شه‌هیدانی قروه) به ڕێنمونی دوو به‌رپرسی ئه‌و شاره، گۆڕی بێناونیشانی باوكمیان دۆزییه‌وه‌و سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه تا دڵنیاببنه‌وه له‌وه‌ی كه به‌ڵێ خۆیه‌تی.
به تێپه‌ڕینی 31 ساڵ له عیدامی باوكم تائێسته‌ش به‌شێوه‌ی ڕه‌سمی و ته‌نانه‌ت به ناڕه‌سمیش پێمان نه‌وتراوه كه تاوانی باوكمان چیبووه‌و بۆچی ئیعیدام كراوه. تا ئێسته‌ش فایلی باوكم له‌به‌رده‌ست نیه و نه‌خراوه‌ته به‌رده‌ست هیچ كه‌سێك و به نهێنی ماوه‌ته‌وه!. ته‌نیا قسه‌ی ڕه‌ییشه‌هری مان پێگه‌یشتووه كه وتبووی:" ڕاسته كه جه‌نابی سوبحانی چه‌كی له دژی ئێمه هه‌ڵنه‌گرت
،،
به‌ڵام ئه‌و به پێنوسه‌كه‌ی دژی ئێمه ڕاپه‌ڕیی، پێنوسه‌كه‌ی ئه‌و له هه‌موو چه‌كێكی سه‌ربازی خه‌ته‌رناكتر بوو؛ ده‌ك بشكێ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی كه شكاندمان"
هه‌رگیز ڕێگه‌یان به گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی باوكم نه‌دا بۆ زێدی خۆی و بۆ هه‌میشه له " قروه" مایه‌وه. به پێی وه‌سێتی هه‌میشه‌یی خودی باوكم هیچ كێلهبهردێكمان بۆ دانهناو ههڵبهستنمان بۆ نه‌كرد، ته‌نیا درختێك له‌ته‌نیشت قه‌بره‌كه‌ی له‌لایه‌ن باپیره‌مه‌وه نێژرا.
بێ هۆ نه‌بوو؛ دڵی ئێمه‌یان له بێخ ده‌رهێنابوو و به نهێنی له خاكی غه‌ریبی شاردبویانه‌وه. ئه‌وان باش زانیبویان له چ كاتێكدا باوكممان لێ بسێنن تا ئه‌و ساڵانه‌ی كه له‌ژیانمان ماوه به خه‌می ئه‌م كاره‌ساته‌وه به‌ڕێ بكه‌ین و له‌بیرمان نه‌چێت ساڵێكی دیكه‌مان به‌بێ باوكمان به‌ڕێ كرد...