کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
عەقید خەڵەف جەللادەكەی ئەمنە سوورەكە
2025-03-08
دیبلۆماتیك
لە دووەم ڕۆژی ڕاپەڕینەكەی شاری سلێمانیدا كەوتە بەر ڕق و توڕەیی خەڵكی شارەوەو هەر لەبەردەم ژوورەكەی خۆیدا لە ئەمنە سوورەكە كوژرا.
ئەو بەڕێوەبەری گشتی ئەمنی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئەمنە سوورەكە بوو، ئەو شوێنەی كە بەسەر پەرشتی ئەو و ئەمنە بەعسییەكان دۆزەخ بۆ گەنجان و لاوانی سلێمانی و دەوروبەری تێدا تاو دەدرا.
ئەمنە سوورەكە لای خەڵكی سلێمانی، ڕەمزی زوڵم و ستەم و چەوساندنەوە بوو، بۆیە لە 7ی 3ی 1991، كاتێك پریشكی ڕاپەڕینەكە گەشتە دەوروبەری شار، خەڵكی سلێمانی بەو پەڕی توڕەیییەوە ڕوویان لەوێ كرد، چونكە ئەوان پێیانوابوو ئەمنە سوورەكە باستیلی حیزبی بەعسەو بە كەوتن و گرتنی ئەو شوێنە هەم دەتوانن تۆڵە لە جەللادە كوردو عەرەبەكانی بەعس بكەنەوەو هەمیش كۆتایی بە دەسەڵاتی بەعس لە شارەكەدا بێنن.
عەقید خەڵەف عەبد ئەحمەد جوعانی، كە لەسەروەختی ڕاپەڕینەكەی بەهاری 1991دا، بەڕێوەبەری گشتی ئەمنی سلێمانی بوو، لە ساڵی 1951 لە قەزای حەدیسەی سەر بە پارێزگای ئەنبار لە دایكبوو بوو، دەرچووی كۆلێژی پۆلیس بووەو سەرەتا لە ئەمنی عامەی بەغدا بە پلەی مولازم دەستبەكار بووە.
پاش بڕینی قۆناغە ئەمنییەكان كراوەتە بەڕێوەبەری ئەمنی پارێزگای ئەنبارو پاشتر كراوەتە بەڕێوەبەری ئەمنی پارێزگای موسەنناو بەرلەوەی بگوازرێتەوە بۆ سلێمانی، ماوەیەك بەڕێوەبەری گشتی ئەمنی شاری دهۆك بووە.
لە ناو گشت دامو دەزگا ئیداری و سەربازییەكانی ڕژێمی بەعسدا، دەزگای " ئەمن" توندوتیژترین و خراپترین شوێن بووە بەرانبەر بە نەیارەكانی حیزبی بەعس و حكومەتی ئەوكاتەی عێراق و بەرپرسانی دەزگای ئەمن دەسەڵاتیان هەبوو، هەم ڕۆڵی سەرەكییان هەبوو لە سەركوتكردنی هەركەسێدا كە بەنەیاری حیزبی بەعس بهاتایەتە هەژمار.
لە ساڵانی بەر لە ڕاپەڕیندا، دامو دەزگاكانی ئەمن، لە شارو شارۆچكەكانی كوردستاندا لە هەرە شوێنە مەترسیدارەكان بوون و لە نەست و بیرەوەری گەنجان و لاوانی ئەوسەردەمەدا پڕپڕن لە وێنەو دیمەنی تاڵ و پڕ لە ئازار.
ئەمنە سوورەكەی سلێمانی، یەكێك لە شوێنانەبوو كە زۆرترین ئازارو سزای خەڵكی تێدا دەدراو، تراژیدیای بەندكراوانی شوێنەگەو چیرۆكە مەرگئامێزەكانی ئەوێ وایكرد كە لە خەڵكی شارەكە ناوی ئەمنە سورەكەی لێبنێن و بەهەرشوێنێكیش كە سوكایەتی بەخەڵك تێدا بكرێت و سزا بدرێت بڵێن ئەمنە سوورەكە.
ئەوانەی كە لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا، دەكرانە بەرپرسی دەزگا ئەمنیییەكان، لە هەرە دڵسۆزەكانی حیزبی بەعس بوون و هەم مرۆڤێكی جەللادو مەترسیداریش بوون، گێرانەوە جۆراوجۆرەكانی بەندكراوانی دەزگا ئەمنییەكان، پڕپڕن لە چیرۆكی نامرۆڤانەو دڕندانەی ئەوان.
عەقید خەڵەف، لە كۆتاییەكانی ساڵی 1988، لە پاش عەقید حاتەم، لە دهۆكەوە گوازرایەوە بۆ سلێمانی و كرایە بەڕێوەبەری گشتی ئەمنی سلێمانی و ئەمنە سوورەكە.
ئەو سێ ساڵەی كە ئەو بەڕێوەبەری ئەمنی سلێمانی و ئەمنە سوورەكە بوو، سزاو چەوساندنەوەو ئازاردانی گەنجان و لاوانی سلێمانی لەوپەڕی تەشەنە سەندندا بوو، ئەوساڵانەبوو كە بەهۆی ئەنفال و كیمیاییبارانی هەڵەبجەوە توڕەییو بێزاری خەڵك شەپۆلی دەداو بەو هۆیەشەوە ڕۆژانە بە پۆل بۆ سزادان گەنجان و لاوان بۆ سزادان ڕەوانەی ئەمنە سورەكە دەكران.
لەگەڵ برسیكەی ڕاپەڕینی شاری سلێمانیدا، تاوانباران و جەللادەكانی بەعس لە سلێمانی بە كوردو عەرەبەوە، ئەوانەی ئازاری خەڵكیان دابوو، لە ئەمنە سوورەكە كۆبوونەوەو لەوێوە لەبەرانبەر شاڵاو توڕەیی خەڵكدا وەستانەوەو ڕۆژی یەكەمی ڕاپەڕینەكە خۆیان نەدا بەدەستەوە، بەڵام لە ڕۆژی دووەمدا جەماوەری توڕەو خرۆشاوی شاری سلێمانی ئەمنە سوورەكەیان گرتو لەوێ عەقید خەڵەفی مدیری ئەمنی سلێمانی و زیاتر لە سێ سەد تاوانباری دیكەی كوردو عەرەبیان بە سزا گەیاند.
زۆرترین سەردان
1
چی ڕوو دەدات ؟! ترەمپ بەپەلە گەیشتەوە واشنتن كۆتایی ڕژێمی ئێران؟ یان تەسلیمبون؟
2
جاسوسەكانی موساد چۆن دڵی دەزگا هەستیارەكانی ئیرانیان بڕی؟
3
وەزیری بەرگری ئیسرائیل: خامنەیی هەمان چارەنوسی سەدامی دەبێت
4
بەرپرسێكی سەربازی پێشوی توركیا: یەكێك لە ئامانجەكانی ئەم شەڕە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە
5
ئەو سیخوڕە ئیسرائیلییەی هاوسەرگیری لەگەڵ ١٠٠ بەرپرسی باڵای ئێراندا کرد
زیاتر بخوێنەرەوە
ئەو سیخوڕە ئیسرائیلییەی هاوسەرگیری لەگەڵ ١٠٠ بەرپرسی باڵای ئێراندا کرد
ژووری نوستنی بەرپرسە باڵاکانی ئێران دەبێتە شوێنی مردنیان
وەزیری بەرگری ئیسرائیل: خامنەیی هەمان چارەنوسی سەدامی دەبێت
جاسوسەكانی موساد چۆن دڵی دەزگا هەستیارەكانی ئیرانیان بڕی؟
بەرپرسێكی سەربازی پێشوی توركیا: یەكێك لە ئامانجەكانی ئەم شەڕە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە
لە بارەگای بارزانییەوە زەنگی رووخانی حکومەتی عێراق لێدەدرێت
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine