ئێستا پارتی و عێڕاقچییە دژە کوردەکان هاوسەنگەرن

2022-03-27

د. ئارام ڕەفعەت


ئێستا پارتی بەڕاشکاوی گەڕایەوە سەر پلێتە ئەسڵەکەی خۆی، پلێتی عێڕاقچێتی.
ئەو عێڕاقچێتییەی کە 65 ساڵ لەکۆی 75 ساڵەی تەمەنی پارتیدا، ناسنامە و جیهانبینی پارتی و بنەماڵە حوکمڕانەکە بوو.
ئێستا پارتی لە بازرگانی کردن بە کوردایەتییەوە چۆتە سەنگەری دژە کوردایەتی.
دوێنێ هاوڕێیەکی بەڕێز دەقی رێککەوتننامە 14 خاڵییەکەی تەسلیمبوونەوەی پارتی بەعێڕاق بۆ ناردبووم، تا سەرنجی خۆمی لەسەر بنووسم.
هەرچەند کردم نەمتوانی ئەم دەقەی خۆتەسلیمکردنەوەی بنەماڵەی بارزانی تاسەر بخوێنمەوە.
نەک لەبەر ئەوەی، ئەو چاوەڕوانییەم لەپارتی نەبووبێت.
من لەگەرمەی ریفراندۆمدا، لە بابەتێکدا ئارگومێنتی ئەوەم کردووە کە بارزانی باوکی رۆحی عێڕاقچییەکانە‌‌(تەماشای کۆمێنتی 1 بکە).
بەڵکو لەبەر ئەوە نەمتوانی بەیاننامەکە بخوێنمەوە چونکە پارتی هەموو سنوورەکانی خیانەت و تەسلیمبوونی تێپەڕاندووە.
زۆرینەی ئەدەبیاتی حیزبە کارتۆنیەکانی سەردەمی بەعسم دیوە، هەر لە حیزبەکەی مەلاماتۆڕ و عەبدولسەتار تاهیر شەریفەوە تا مەجلیسە کارتۆنییەکانی تەشریعی و تەنفیزی.
هەموویان، سەرەڕای کەسایەتی وتێکشکاو و جاشێتییەکەیان،

،،

هێشتا، کەسیان بەقەد ئەورێککەوتنە چواردە خاڵییەی پارتی، پابەندبوونیان بە کیانە فاشیستەکەی عێڕاق دەرنەبڕیوە.


ئێستا قولی سپی و ڕەش دەردەکەون.
ئەوانەی تا دوێنێ لەپاڵ ئیدیعای دژایەتیکردنی پارتیدا، دژایەتی کوردبوون و کوردستانیبوون و مافە نەتەوەیییەکان و سەرجەم پیرۆزییەکانی کوردیان دەکرد،
ئەمڕۆ دەڵێن چی کە پارتی بۆتە هاوسەنگەرییان؟
دەزانم هەندێک لەو کوردەبۆرانە هێندە زەلیل و تێکشکاون دەستخۆشی لەپارتی دەکەن.
پیاسەیەک بە سۆشیال میدیادا بکەن رووی راستەقینەی ئەوانە بناسنەوە.
عێڕاقچێتی شەرمەزارییە بۆ کورد، هەڵبەت کوردی شکۆمەند.
پیرۆزە هاوسەنگەری و هاو-عێڕاقچێتی بازرگانانی کوردایەتی و دووژمنە گرگنەکانی کوردایەتی.
هەردووکیان هەمان زبڵدان چاوەڕوانییانە، زبڵدانی مێژوو.