گەڕانەوە بۆ زۆرایەتی لە عێراق

2022-03-27

دلێر عەبدولخالق

دابەشبوونی پارتی و یەکێتی بەسەر دوو بەرەی دژ بەیەک لە عێراق، یاریکردنە بە ئاگر و چارەنوسی نەتەوەیەکی شەکەت و ستەمدیدە.

ئەم دوو ھێزە کە نوێنەرایەتی زۆرایەتی دەنگی کوردستان لە بەغدا دەکەن، لەبری رێککەوتن لەسەر ستراتیجێکی نیشتیمانی بۆ پاراستنی دەستکەوتە دەستورییەکانی ھەرێم

،،

ئاو دەکەنە ئاشی بەرەی دابەشبوی شیعە و سونەی بە زۆر رێکخراو.

لە دروستبونی دەوڵەتی عێراقەوە بۆ راپەڕینی ١٩٩١ بۆ پرۆسەی رزگاری عێراق، کورد تەنھا ئەوکاتانە لە (چەوساندنەوە و کوشت و کوشتار ) رزگاری بوە و بڕێک دەستکەوت و بەرھەمی چنیوەتەوە؛ کە جۆرێک لە سازان و ھاوسەنگی و ھاوبەشی لە دەزگای بڕیاردانی سیاسیی عێراق ھەبوە.

کەواتە، گەڕانەوە بۆ حکومەتی زۆرینە و دروستکردنەوەی سیاسیی ڕەھا و توڕدانی پرەنسیپی سازان؛ دەرگای مەترسیە گەورەکە بە رووی کورد و چارەنوسی ھەرێمی کوردستان دەکاتەوە، ئەمەش ئۆباڵی مێژویی لە ئەستۆی بڕیاربەدەستانی پارتی و یەکێتیە.