بەهۆی داڕوخانی دیوارێک کرێکارێک گیانی لەدەستدا

2022-03-29

لە گوندی تووەسپی سلێمانی لەکاتی کارکردن دیواری خانویەک بەسەر کۆمەڵێک کرێکاردا روخاو بەوهۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئاشکرایکردووە"ئەمڕۆ سێ شەممە ئاگادارکراینەوە لەبونی روداوێک لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانییەوە، کە لە گوندی تووەسپی سەر رێگای مێرگەپان سلێمانی دیوارێک روخاوە و بەهۆیەوە یەکێک لە کرێکارەکان گیانی لەدەستداو تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا".

قوربانییەکە ناوی رێباز کەمال عەبدولکەریمە و لە دایکبووی ساڵی 1990ە. دانیشتووی گوندی گرێزەی سەر بە ناحیەی عەربەتە