مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی رایگەیاند "ئێمە لە دانوستانداین لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی، لەگەڵ وەزیری نەوت دانوستان دەكەین. دەمانەوێ مافە دەستوورییەكانمان بپارێزین و دەستوور ڕوونی كردۆتەوە كە مافەكانمان چین و چۆن دەبێت ئێمە مامەڵە بكەین، حكوومەتی عێراقیش ئەوە دەزانێت. ئەمە شتێكە هیچ پەیوەندی بە یاساییبونی پرۆسەكە نییە، بەڵكوو بڕیارێكی سیاسی دراوە لە لایەن كەسانێكەوە دەركراوە كە بە سیاسی هەڵبژێردراون.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاشکراشیکرد "كەواتە دامەزراوەیەكی نایاسایی كە دەستوور وەلا دەنێت، لە بەرامبەریشدا دامەزراوەیەك هەیە بەپێی دەستوور مامەڵەی كردووە، كەواتە كێ بەرپرسیارە؟ ئەوان بڕیارمان بەسەردا دەدەن. ئێمە ئەو لێكدانەوەمان بۆ پارێزەر و دادگا نێودەوڵەتییەكان بردووە و ئەوان لە دەستپێكەوە ئاماژەیان پێكردووە كە ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەیكات هیچ بنچینەیەكی نایاسایی نییە. ئێمە دڵنیاییمان داوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێز لەو گرێبەستانە دەگرێت كە لەگەڵ هاوڕێكانمان واژۆمان كردووە.
مەسرور بارزانی وتیشی "ئێمە هەوڵدەدەین لانی كەم هەندێك لەو كورتهێنانەی وزە پڕ بكەینەوە كە لە جیهان هەیە. ئایا ڕێ پێدراوە ئێمە ئەوە بكەین؟ چونكە دەبینین هەر مووشەكەكان نین، بەڵكوو دامەزراوەش هەن كە خراپ بەكار دەهێندرێن. باسی حكوومەتە بەڵێ، هەوڵدەدەن رێگریمان لێ بكەن لە ئەنجامدانی ئەو كارەی پێمانوایە لە بەرژەوەندیی تەواوی هەرێمەكە و عێراق و جیهانیشدایە."