قوباد تاڵەبانی: دەبێت خۆمان لە داوی نەوت و گاز رزگارکەین

2022-03-29

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشدارییکردن لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە ئیمارات رایگەیاند "بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان ئاڵۆزە و لەژێر زەختێکی زۆردایە، بۆیە دەبێت ئێمە بەردەوام بین لە هەوڵەکانمان بۆ باشترکردنی بارودۆخەکە".

وتیشی "نابێت بگەڕێینەوە بۆ داوی نەوت و گاز و دوربکەوینەوە لێی، ئەگەر سبەی نرخی نەوت دابەزی جارێکی تر توشی گرفت دەبینەوە و نابێت چاومان لەو نرخەی ئێستای بێت".

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند "پێویستە لە ئێستادا چاومان لە زەوییە بەپیتەکەی کوردستان بێت بۆ کشتوکاڵ کردن".