ڕه‌ئوف محه‌مه‌د ئالانی
په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ، گرنگیدان و پابه‌ندبوونی یاسا گه‌لێكی نوێیه، له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه‌و زانسنی و پڕاكتیكی، له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی باشترین ڕێگه چاره‌ی ته‌نگشه‌كان و مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ سێكته‌رێكی گرنگی ژیان كه په‌روه‌رده‌یه، دیاره په‌روه‌رده‌ش وابه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگه‌و زنجیرێكی پته‌وی پێكه‌وه به‌ستراوی هه‌موو به‌ش و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هانده‌ر و ڕێنیشانده‌رو پلانی دووور مه‌ودا، له‌پێناو ئامانجه گه‌وره‌كه، ئه‌ویش كۆمه‌ڵگه‌یه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه،په‌روه‌رده به شێوازی نوێ و هاوچه‌رخ، پێویستیه‌كی گرنگه بۆ كۆمه‌ڵگه، بۆیه (جۆرج دانتۆن) دڵنیایی له‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: ( دوای پارووی نانی ژیان، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م پێویستیه بۆ گه‌لان، په‌روه‌رده‌یه).
په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ، به‌وه ناكرێت و نایه‌ته‌دی، كه سیسته‌م و پرۆسه‌كه تووشی سه‌رلێشێوان و گرفت بكرێت، ئه‌و گرفتانه به‌چه‌ند هۆكارێك ده‌بنه له‌مپه‌ری په‌روه‌رده‌و فێركردن، كه ده‌كرێت له‌م خالاَنه‌دا، دیاریان بكه‌ین:
1- بوونی پرۆسه‌ی ههمهجۆرلهسهرخستنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخدا باشترین پلان بۆسه‌رخستن و به‌رو پێشبردنی په‌روه‌رده، یه‌ك پلانی و تۆكه‌ییه، نه‌ك كۆمه‌ڵێ به‌رنامه ی هه‌مه‌جۆر، كه جیاواز بن و له‌یه‌ك دووربن، ئه‌مه‌ش به دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌ت ده‌كرێت.
2- چاودێریكردنی پرۆسه‌كه به‌ووردی، دوور له بهرژهوهندخوازیبۆسهركهوتن و گه‌یشتن به ئاكامێكی دروستی پلان بۆدانراو، هه‌موو پرۆسه‌و كارێك پێویستی به چاودێریكردن هه‌یه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی زانستی و پلانێكی به‌هێز، به‌هۆی كه‌سانی شاره‌زاو خاوه‌ن بیرۆكه‌ی ڕاست و دروستی زانستی.
3- هه‌ڵسه‌نگاندن و ئاكام دوای ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه ئه‌خرێته بواری پڕاكتیكی و ئه‌خرێته ژێرچاودێریكردنه‌وه، ئه‌بێت لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێری ڕاپۆرتی ووردی خۆی بداته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو ئه‌نجامه‌كان خوێندنه‌وه‌یان بۆبكرێت، لایه‌نه باش و خراپه‌كانی ده‌سنیشان بكرێن و به‌پێی پێویست ، كاریان له‌سه‌ر بكرێت.به‌ڵام به‌پێی قۆناغه‌كانی خوێندن و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده، پلانكارو به‌رنامه‌و نه‌خشه‌كان، جیاوازن پێویستیان به پلانی تایبه‌تمه‌ند هه‌یه، له‌خواره‌وه گرنگی پلانه‌كان بۆ ئه‌و قۆناغانه‌و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن و كاركردن تیایاندا، ده‌خه‌ینه ڕوو:1- قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م قۆناغه‌ش ده‌كرێت به چوار بازنه، بۆهه‌ربازنه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی خۆی پێویسته‌و ده‌كرێ، به‌هه‌ند وه‌ریان بگرین و كاریان له‌سه‌ر بكرێتأ- بازنه‌ی یه‌كه‌م ئه‌م بازنه‌یه پۆله‌كانی 1بۆ3 ده‌گرێته‌وه، زیاتر گرنگیدانه به بواری په‌روه‌رده‌كردن ئینجا فێركردن، له‌م قۆناغه‌دا واباشه ئه‌و وانانه‌ی زیاتر جوله‌ی جه‌سته‌یی تیایه وه‌گه‌ڕ بخرێت، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و یاری و جولاَنه‌وه، منالاَن فێری سه‌ره‌تاكانی خوێندنه‌وه‌و نوسین ده‌كرێن.ب- بازنه‌ی دووه‌م ئه‌م بازنه‌یه‌ش پێكهاته‌ی پۆله‌كانی 4بۆ 6 ده‌گرێته‌وه، ئاستی گه‌شه‌كردنی توانای وه‌رگرتن له بازنه‌ی یه‌كه‌م به‌رزتره، له‌م بازنه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ گرنگیدان به‌لایه‌نی ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی، پێویسته پێدانی زانیاری به قوتابیان گه‌شه‌كردوتر بێت، چونكه له‌م قۆناغه‌دا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ چونه ناو ته‌مه‌نێكی هه‌ستیارتر كه‌ئه‌ویش هه‌رزه‌كاریه(مراهق)، له‌م ته‌مه‌ندا مرۆڤ له گه‌شكردنێكی خێرا دایه، له‌ڕووی جه‌سته‌یی و هۆرمۆنته‌كان، بۆیه پێویسته مامه‌ڵه‌یه‌كی وورد وزانستی له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌مه‌ندا بكرێت و زیاتر لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی و هۆشیاری كۆمه‌لاَیه‌تی بخرێته پێش لایه‌نه‌كانی تر.ج- بازنه‌ی سێیهمئهم بازنه‌یه پۆله‌كانی 7 بۆ 9 ده‌گرێته‌وه، ئه‌م قۆناغه هه‌ستیارترین قۆناغی ژیانی مرۆڤه‌كانه، له‌م ته‌مه‌نه‌دا مرۆڤ گه‌شه‌كردنی له قۆناغه‌كانی پێشوتر خێراتره، ئه‌م ته‌مه‌نه گرنگی زۆری هه‌یه پێویسته پڕۆگرامه‌كانی خوێندن ، به‌ووردی دابڕێژرێن، چونكه هه‌ردوو لایه‌نی په‌روه‌رده‌كردن و فێركردن، هاوته‌ریبن، زۆرترین هه‌ڵچوونه ده‌روونیه‌كان له‌م قۆناغه‌دا هه‌ستیان پێده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویسته ووزه‌و تواناكانی ئه‌م قۆناغه باش ئا‌راسته بكرێن، چونكه له‌م قۆناغه‌دا نه‌خشه‌ی ئاینده دیاریده‌كرێت.د- بازنه‌ی چواره‌م ئه‌م بازنه‌یه پۆله‌كانی 10 بۆ 12 ده‌گرێته‌وه، له‌م قۆناغه‌دا، له‌گه‌ڵ گرنگیدان به لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی، پێویسته گرنگی زیاتر به لایه‌نی گه‌شه پیدانی زانیاری بدرێت، چونكه دوای ئه‌م قۆناغه هه‌نگاوو قۆناغی زۆر گه‌شكردوتر دێته به‌رده‌م، خوێندكار كه قۆناغی چوونه ناو دنیای زانكۆ‌و پڕ له ویستی به‌دیهێنانی زانسن و زانیاری و ڕاهێنانیان بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه و به‌دواداچوون و داهێنان، له بواره‌جیاوازه‌كاندا.بۆ هه‌ر بازنه‌یه‌ك له‌م بازنانه‌ی باسكراون، پێویسته به‌ووردی توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و هه‌لومه‌رج و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان ده‌ستنیشان بكرێت و هه‌نگاوی دروست بنرێت بۆ ئاراسته‌ی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ، كه‌ی توانرا ئه‌و هه‌تگاوانه به كرده‌یی بكرێن و ببینرێن، كۆمه‌ڵگه‌كه‌شمان به‌باشی هه‌نگاو ده‌نێت و دڵنیا ده‌بین، له شاد بوونمان به ژیاری و خۆشنوودی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و به سیسته‌مكردنی هه‌موو سێكته‌رو بواركانی ژیان، چونكه ئه‌و ئامانجه گه‌وره‌یه ته‌نها له به هاوچه‌رخكردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده په‌یوه‌سته...