مەحمود سەرخی ئەو پیاوەی بەم ڕەمەزانە ئاگری لە شەقامی شیعەی عێراق بەردا

2022-04-13

هیوا سەید سەلیم

وتارێکی لایەنگرێکی مەرجەعی شیعی مەحمود صرخي کە لە مزگەوتێکی شاری بابلی ناوڕاستی عێراق پێشکەشی کردبوو هەڵای نایەوە.
دوای ئەوەی عەلی مسعودی لە وتاری رۆژی هەینی وتبووی: " دەبێت مەزارگەو گۆڕەکانی شیعە تێک بدرێن چونکە پێچەوانەی ئاینی ئیسلامن" ئەو لێدوانەی کاردانەوەی لایەن شیعەکانی دیکەی لێکەوتەوە لە هەڵکوتانە سەر مزگەوتەکانی لایەنگرانی صرخي لە بەغدا و شارەکانی دیکە تەنانەت روخاندنی بەشێکی مزگەوتەکانیان.
لە لایەن خۆیەوە مقتەدا سەدر سێ رۆژ بۆ ئەو گەورە مەرجەعەی شیعە دادەنێت تا خۆی لەو وتارخوێنە بێ بەری بکات، ئەگەرنا پەنا بۆ یاسا و رێکاری شەرعی و عورفی دەبات.


مەحمود صرخي کێیە؟
محمود الحسني الصرخي، لە ساڵی ١٩٦٤ شاری کازمیە لە دایکبووە، بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی بەغدا لە ساڵی ١٩٨٧ بەدەستهێناوە، بەشداری چەندین خولی ئاینی کردووە لە ساری نەجەف، لە نێو ئەو خوێندکارانەی کە دەرسی لەگەڵ خوێندوون باوکی موقتەدا سەدر بوونی هەبووە (موحەمەد سادق سەدر)
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە پێگەی ویکلیکس بڵاوی کردۆتەوە، صرخي ساڵی ٢٠٠٣ چۆتە ناو میلیشیای سوپای مەهدی بۆ رووبەڕووبوونەوەی سوپای ئەمەریکا.
دوای ئەوەی صرخي لە رەوتی سەدر جیادەبێتەوە، لایەنگران هەڵدەستن بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی دژ بە سوپای ئەمەریکا لە شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق، لەوانە هێرش کردنە سەر سەربازگەی بۆکا کە تایبەت بوو بە سوپای ئەمەریکا، هەروەها لایەنگرانی هەڵساون بە رێکخستنی خۆپیشاندان لەبەردەم قونسڵیەی ئێران لە شاری کەربەلا.
زانیاریەکان وا وەسفی صرخي دەکەن کە کەسایەتیەکی ئاینی توندڕەوە، ئەو هێزەی هەیەتی ناوی (سوپای حوسێن)ە، کە زۆرترین دوژمنایەتیان لەگەڵ ئێران هەیە، هەروەها ناکۆکیشی لەگەڵ گەورە مەرجەعی شیعە عەلی سیستانی هەیە.

،،

ئەو وا وەسفی خۆی دەکات کە مەرجەعێکی شیعی عێراقیە، خۆی دەباتەوە بۆ تائیفەی دوانزە ئیمامی، دەیان هەزار لایەنگری هەیە کە بە صرخيەکان ناسراون بەڵام نەیارانی بە سەرکردیەکی رێگری بەعسی ناوی دەبەن.


لەو کاتەی داعش سنورێکی بەرفراوانی عێراقی داگیرکرد لە ساڵی ٢٠١٤ صرخي داوای گفتوگۆی لەگەڵ رێکخراوی داعش نەك شەڕیان بکرێت، وە دژ بە فیتواکەی سیستانی وەستایەوە کە داوای جیهاد دەکات دژ بە داعش.
ئەم هەڵوێستەی بووە مایەی نیگەرانی حکومەتی عێراقی، بۆیە نوری مالکی بڕیاردەدات هێزەکانی ئاسایش پەلاماری بارەگاکانیان بدەن لە شاری کەربەلا، ئەوسا حکومەتی عێراق رایانگەیاند کە لایەنگرانی صرخي مەبەستیانە هێرش بکەنە سەر مەزارگەکان.
بەشێک لە چاودێران پێیان وایە صرخي و لایەنگرانی لە لایەن سعودیە پشتیوانی لێدەکرێت، ئامانجی ئەو گروپە زیاتر دژایەتیکردنی هەژموونی ئێرانە لە عێراق، بەڵام لێرەو لەوێش دژایەتی هێزەکانی ئەمریکایان کردووە.
ئامادەکردن و وەرگێرانی: هیوا سەید سەلیم