كامیكازی تێكشكێنەری تانكە ڕوسیەكان

2022-04-16

بە توانایەكی لە ڕادەبەدەرو هێزێكی بێ‌ پێشینەوە
فڕۆكە بێ‌ فڕكەوانەكانی سویچ بلاكی ئەمریكی لە شەڕی ئۆكرانیادا دەركەوتن و
بە تەواوی ئاراستەی شەڕەكەیان گۆڕی
سیستمی هەڵدان و فڕینی فرۆكە بچوكە بێ‌ فڕۆكەوانەكان ناوازەیە
بە چەند خولەكێكی كەم ئامادەی فڕین دەبن
لەڕێگەی كۆمەڵێك قاعیدەی تایبەتەوە لەسەر زەوی هەڵدەدرێن
كۆمپانیای بەرهەمهێنانی فڕۆكەكە لە واشتنە و دووجۆری هەیە
سویچ بلەیت 300 كە بۆ بە ئامانجگرتنی تاكەكەس بەكاردێت
لەگەڵ سویچ بلەیت 600 كە بۆ لەناوبردنی دەبابە و مودەرەعە بەكاردەهێنرێت


لەماوەی یەك مانگی رابردوودا كە شەڕ دەستی پێكردووە، ئەمریكا هەزاران فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانی سویچ بلەیت 600ی رەوانەی ئۆكرانیا كردووە
كە هەڵگری بۆمبی زیرەكن و كامێرای زیرەكیان لەسەر جێگیر كراوە
فڕۆكە بێ‌ فِرۆكەوانەكان دەتوانرێت پرۆگرام بكرَێت بۆ هێرشكردنە سەر ئامانجێكی دیاریكراو
فرۆكەكە لە دوری چەند كیلۆمەترێكەوە پرۆگرام دەكرێت و لەكاتی دیاریكراودا دەگاتە سەر ئامانجەكە
ئەم فڕۆكەیە توانای هەیە 40 خولەك لە ئاسماندا بمێنێتەوە و 75 كم ببڕێت
كامیكازی لە هەموو جۆرەكانی دیكەی درۆنزی ئەمریكی هەرزانترە
تەنها بۆ یەكجار بەكاردێت
چونكە راستەوخۆ خۆی بە ئامانجەكەدا دەتەقێنێتەوە و
تێكی دەشكێنێت
ئەم فڕۆكەیە بە كامیكازی ئەمریكی ناو دەبرێت
بە یادی ئەو فڕۆكەوانە خۆكوژە یابانیانەی
لە جەنگی جیهانی دووەمدا خۆیان بە كەشتی گەلی هاوپەیماناندا دەتەقاندەوە