داوا دەکەن پێشمەرگە چی بۆ پەرلەمان بکات؟

2022-04-16

بیست و هەشت ساڵ لەمەوبەرو ماوەیەک بەرلەوەی شەڕی ناوخۆی پارتی و یەکێتی بە تەواوی پەرەبسێنێت، بە دەستوخەتی مام جەلال و بە واژۆی هەردووکیان نامەیەک بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەنێرن و داوا لەپێشمەرگە دەکەن گوێڕایەڵی هەر قسەو بڕیارێک بن کە وەفدی پەرلەمانی کوردستان کە ئەودەمە " ئەنجومەنی نیشتیمانی" پێدەوترا، بۆ ڕاگرتنی شەڕ دەریدەکەن.

بۆ گشت ھێزی پێشمەرگەی کوردستان
و گشت لایەنەکانی بەڕێز
سڵاوێکی گەرم
وا وەفدی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستان دێت بە دەسەڵاتی تەواوی پەرلەمان و ھەردووکمانەوە بۆ ڕاگرتنی شەر و دیاری کردنی پەلاماردەر و ئەوانەی بڕیارەکانی پەرلەمان و ھەردوو بروسکەکانی ھەردووکمانیان پێشێلکردوە.
پێویستە ھەموولایەک ھەموو جۆرە ھاوکارییەکیان بکەن و بەقسەیان بکەن.

مەسعود بارزانی مام جەلال

۲۷ ــ ٨ ــ ۱۹۹٤