ئەو یانە نهێنیەی جیهان ئاڕاستە دەکات

2022-04-27

سەرەتای مانگی ٦ ئەمساڵ ١٣٠ کەس لە گەورە سیاسەتمەداران و سەرمایەداران وخاوەن کۆمپانیا گەورەکانی جیهان و زانایانی بوارە جیاجیاکان بەشداری کۆبونەوەیەکی نهێنیان کرد لەسەر ئاستی جیهان کۆبونەوەکە کۆبونەوەیەکی ساڵانەی جیهانییەو هەرساڵەی لە سوچێکی جیهان ئەنجام دەدرێت و بە کۆبونەوەی بێڵدەربێرگ یان یانەی بێڵدەربێگ دەناسرێت

بە دڵنیاییەوە تۆ یەکێک نەبویت لە بانگێشتکراوەکانی ئەو کۆبونەوەیە
چی دەزانیت دەربارەی کۆبونەوەی ساڵانەی نهێنی بێڵدەربێرگ؟
تەماشای هەر تەلەفیزیۆنێک دەکەیت، هەر ڕۆژنامەیەک دەخوێنیتەوە،سەیری هەر ماڵپەڕ و سایتێکی هەواڵی دەکەیت تەنانەت دێڕێکیش نابینیتلەسەر ناوەڕۆکی کۆبونەوە نهێنییە ساڵانەییەکانی بێڵدەربێرگ
ساڵی ١٩٥٦ ژمارەیەک لە سەرکردە و سەرمایەدارە بەناوبانگەکانی جیهان لە یەکێک لە هۆتێلەکانی هۆڵەندا کۆبونەوەیەکی نهێنیان ئەنجامدا و بڕیاریاندا ساڵانە بە بەشداری ژمارەیەکی کەم لە سەرکردە ودەموچاوە ناسراوەکانی جیهان بە نهێنی کۆببنەوە.


بێڵدەربێرگ چییە؟
بێڵدەربێرگ لە ناوی ئەو ئوتێلەوە وەرگیراوە کە بۆ یەکەمجار لە هۆڵەندا کۆنفرانسەکەی تیا ئەنجامدرا، کۆمیتەیەکی بەڕێوبردن و سکرتاریەتێکی هەیە و پێگەیەکی ئەلکترۆنی فەرمیان هەیە کە ساڵانە ناوی بەشدابوان و سەردێڕی ئەو بابەتانەی کە تیایدا باس دەکرێت دەخرێتە ڕوو، ساڵانە ١٢٠ تا ١٥٠ کەس لە سیاسەتمەداران و پسپۆرانی بواری پیشەسازی و ئابووری و بانک و میدیا بەشداری ئەم کۆنفرانسە دەکەن.

دەیڤید راکفلەر
بە دامەزرێنەری سەرەکی بێڵدەربێرگ دادەنرێت کە ساڵی ٢٠١٦ لە کۆبونەوەی بێڵدەربێرگی ئەو ساڵەدا یادی ٩٦ ساڵەی لەدایکبونی خۆی کردەوە، لە لایەن زۆر کەسەوە راکفلەر وەک سەرۆکی نهێنی ئەو دەوڵەتە نهێنی و جیهانیە سەیردەکرێت کە لە لایەن بێڵدەربێرگەوە نەخشەی بۆ دادەڕێژرێت.


میوانداریەتی لە یانەکەدا چۆنە؟
پێویستە لەسەر میوانە بانگهێشتکراوەکان لە هەر پۆست و پلەیەکدا بن بەتەنها خۆیان بڕۆن بەبێ هاوسەر بەبێ هاوڕێ بەبێ سکرتێر و پاسەوانی تایبەت، بۆ هیچ کەسیش نیە لێدوان بۆ میدیاکان بدات نابێ نهێنی کۆبونەوەکانیش ئاشکرا بکات، ئەو ‌حوکمەتەی کە میوانداری کۆبونەوە ساڵانەکە دەکات پێویستە لەسەری کە پارێزگاری ژیانی ئەندامەکان بگرێتە ئەستۆ
٤/٣ بانگهێشتکراوەکان سیاسەتمەدارن و ئەوانی دیکەش کەسانی دیکەن لە کەرتەکانی ئابووری وکار و پەیوەندی و کەسانی ئەکادیمی.

تیری میسان
توێژەر لە تۆڕی ڤۆڵتێر، بڕوای وایە کۆمەڵەی بێڵدەربێرگ کۆرپەلەی حوکمەتێکی جیهانییە لە لایەن هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆوە دروستکراوە بە ئامانجی قەناعەتپێکردنی سەرکردەکانی جیهان و ئامادەکردنی ڕای گشتی بۆ ئەو بابەتانەی مەبەستیانە.
بەشداربوانی کۆبونەوەکەی ئەمساڵ بریتیبوون لە هەریەک لە
جیرارد کۆشنەر زاوای دۆناڵد ترەمپ، ساتیا نادالا بەڕێوبەری جێبەجێکاری مایکرۆسۆفت، ئەریک ئشمیت بەڕێوبەری پێشووی گۆگڵ، پیتەر تیل دامەزرێنەری پیپاڵ، هنری کیسنجر وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا
لە وڵاتانی تریشەوە بەهەمانشێوە کەسانی ناسراو و گرنگ ئامادەبوون
ئایا گروپی بێڵدەربێرگ تەنها کۆبونەوەی کەسانی خاوەنکار و کاریگەرە لە جیهاندا؟ بە مەبەستی گفتوگۆکردنی فەزای ئازاد و خۆشبەختی؟ یان گروپێکی نهێنییە کە هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسی جیهان؟
لایەنگرانی تیۆری پلانگێڕی پشتگیری ڕای دووەم دەکەن پێیان وایە ئەم گروپە تۆمەتبارن بە نەخشە کێشان بۆ قەیرانی ماددی و پلاندانان بۆ لەناوبردنی ٨٪ی دانیشتوانی جیهان.

ئەلێکس جۆنس، یەکێک لە ڕەخنەگرانی ئەم گروپە لەسەر بڵندگۆ وتی: من دەزانم ئێوە بێ ڕەحمن، من دەزانم ئێوە شەڕەنگێزن، باوەڕم بە هێزی شەیتانی ئێوە هەیە.
هەندێ جار ئەوانەی بەشداری دەکەن کەسانێکن کە لەسەرەتای دەرکەوتنیاندان و دوای بەشداریکردنیان لە کۆبونەوەکەی بێلدەربێرگ ئەستێرەی بەختیان دەدرەوشێتەوە بە نمونە، ساڵی ١٩٩١ بیل کلینتۆن بانگهێشتی ئەم کۆبونەوەیە کرا هێشتا دیار نەبوو کە لە هەڵبژاردنی ئەو ساڵەدا دەبێت بە پاڵێوراوی دیموکراتەکان، هەروەها تۆنی بلێر لە ساڵی ١٩٩٣ بەشداری ئەم کۆبوونەوەیەی کرد لەکاتێکدا لە هەمان ساڵدا لەدوای مەرگی جان ئسمید بە سەرۆکی پارتی کرێکاران هەڵبژێردرا و سێ ساڵ دوای ئەوەش بوو بە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا.
لەسەر ئاستی جیهان ساڵانە چەند کۆبوونەوەیەکی باڵا بەڕێوە دەچن بە نمونەی کۆبونەوەی ساڵانەی داڤۆس و گروپی ٨ جی وکۆبونەوەی ناتۆ و چەند کۆبونەوەیەکی تر بەڵام هەندێک لەو کۆبونەوانە هێشتا گومانی زۆر بەدوای خۆیاندا دەهێننئەوەش لەبەر نهێنی بوونیان و دورخستنەوەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکان لە میدیا و ڕای گشتی.
دایڤید ئەرویج، ڕؤژنامە نوسی تایمز لە بایەخی ئەو هەواڵانە کەمدەکاتەوە کە باس لە مەترسی گروپی بێلدەربیرگ دەکەن ئەو دەڵێت"کۆبونەوەی بێڵدەربێرگ هیچ نیە و تەنها خواردنی نانی ئێوارەیە بۆ گروپێک لە دەسەڵاتداران و خاوەن تواناکان لەسەر ئاستی جیهان " بەڵام هەرگیز ناچێتە ئەقڵەوە ئەو کەسایەتیە جیهانیانە نانێکی ئێوارە پێکەوە بخۆن بەبێ ئەوەی باسی هیچ بابەتێک بکەن،.
دێنس هالی، کە بەیەکێک لە بونیادنەرانی گروپی بێڵدەربێرگ دادەنرێت لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردودا دەڵێت "بێلدەربێرگ یەکێک لە سەد بەخشترین گروپەکانی جیهانە کە بەشداریم تیا کردووە" نهێنی بوونەکەی یارمەتی بەشداربوان دەدات کە بەشێوەیەکی ڕاستگۆیانە گفتوگۆ بکەن بەبێ ترس لە هەراسان کردن و کاردانەوەی قسەکانیان.
پڕۆفیسۆر ئەندرۆکاکاباتسی نوسەری کتێبی مرۆڤەکانی بێڵدەربێرگ دەڵێت "ئەم گروپە دەسەڵاتێکی نا کۆتایان هەیە کۆبونەوەی بێڵدەربێرگ باشترینەکانی بواری سیاسەت و ئابووری و میدیا هەڵدەبژێرێت یەکێک لە کارەکانی بێڵدەربێرگ بریتیە لە دۆزینەوەی جێگرەوە بۆ کەسایەتیە ناودارەکانی جیهان لە بواری سیاسی ئابووری و زانستیدا بەپێی وتەی سەرچاوەکان وایکرد لەدوای ئەنیشتاین هاوکینگ ببێتە جێگرەوەی هەروەها هەر بەپێی گریمانەی ئەوانەی لەسەر بێڵدەربێرگیان نوسیوە