،،
له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ئه‌وه سه‌لمێندراوه، كه تاقیكردنه‌وه خۆی هه‌نگاوێكی گه‌وره‌و گرنگه، بۆ كار‌و پڕۆژه گرنگ و پڕبایه‌خه‌كان.
ئیبراهیم كه‌ونی ده‌ڵێ: (هیچ مرۆڤێكی گه‌وره به‌بێ تاقیكردنه‌وه‌ی گه‌وره، نابێت، وه هیچ مرۆڤێكی گه‌وره بێ ئازاری گه‌وره نابێت).
دیاره له‌ناو ژیاندا و بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی مرۆڤه‌كان تاقیكردنه‌وه گرنگ و پێویسته، له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریشدا، وتویانه، سه‌فه‌رو مامه‌ڵه سه‌نگی مه‌حه‌كی ناسینی كه‌سه‌كانه.
لێره‌وه جیاوازییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، له‌نێوان تاقیكردنه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر‌و دیاریكردنی ئاست، له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌ی ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن،ئه‌مه وه‌ك نمونه‌یه‌ك باسمكرد،كه ئه‌وه‌ش جۆرێكه له هه‌ڵسه‌نگاندن و پێوه‌ر بۆ زانین و ئاشنا بوون به ڕاده‌ی دڵسۆزی و گونجان و نزیكی له كه‌سانی تر.
ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین(1879-1955) وتوێتی: (ڕاستی ئه‌وه‌یه بسه‌لمێنرێت، له‌به‌ردەم تاقیكردنه‌وه‌دا)
له‌م وته‌یه‌ی ئه‌نیشتاین، ده‌رده‌كه‌وێ، زانین و دیاریكردنی ئاست، به‌ته‌نها به تاقیكردنه‌وه ده‌زانرێت.
تاقیكردنه‌وه له‌م ناوچه‌یه به‌گشتی و له كوردستاندا به‌تایبه‌تی، بۆته ئه‌و مۆته‌كه‌یه‌ی نه‌ك هه‌ر مندالاَن به‌ڵكو گه‌وره‌كانیشی توشی ئازاری ده‌روونی كردوه، زۆربه‌مان ئه‌و شه‌وانه‌ی بۆ به‌یانیه‌كی تاقیكردنه‌وه‌مان هه‌بووه، ئارام نه‌نوستووین و چه‌ندین خه‌وی ناخۆشمان بینیوه،