پارتی چی وت؟

2022-05-02

فارس نەورۆڵی

پارتی وەک هێزێکی کاریگەر لە دوێنێیەکی دوور و ئێستادا بەرپرسیارانە مامەڵەی کردووە لەتەک دۆخی ساسی و کۆمەڵایەتی کوردستاندا، ئێستاش هەموو هێزە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان وەک ڕیشەڵان وێنا دەکات. بۆیە لە قۆناغە هەستیارەکاندا خەمی ئەوەی هەیە، کە هیچ ڕەگێکی ئەم ڕیشەڵانە وشک نەبێت، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر پێکهاتەکە دروستدەکات. بۆیە بەرپرسیارانە کرداری نواندووە ئەگەر باجی قورسیشی بۆ دابێ، لەم پێناوەدا بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و کۆی هێزە سیاسیەکان کرد، کۆی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوە دەخاتەڕوو، کە بە پێکەوەبوون زۆر دەسکەوتمان دەستدەکەوێت بە پێچەوانەوە ترازان بەرەو وێران بوونمان دەبات و نەک هیچمان دەستناکەوێ، بگرە ئەوەش کە هەمانە بەرەو لەناو چوونی دەبەین. ئەگەر ڕاڤەی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی بکەین پەیامێکی فرە ڕەهەندە و لە ڕەهەندێکی ستراتیجیدا بەرجەستە بووە و ڕۆحی پەیامەکە باس لە پێکەوەی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و بەهێزی دەکات بۆ هەرێمی کوردستان. ئەمەش لە شکۆی هەرێمدا خۆی پێناسە دەکات.

،،

پارتی لەم پەیامەدا پانتایەکی بۆ گفتوگۆ ڕەخساندوە و بە هەموو لایەک دەڵێت وەرن با باجی ئاشتی بدەین نەک شەڕی ناوچەکە بمان سوتێنێت!

کەواتە وا باشە هەموو لایەک ئەقڵانی خوێندنەوە بۆپەیامە کەی پارتی بکەن و واقیعییانە کاردانەوەیان بەرامبەر ئەم پەیامە هەبێ لە ڕێگای گفتوگۆیەکی بنیادنەرانەوە ڕێگا چارە بۆکێشەو گرفتەکان بدۆزنەوە .