لە ساڵیادی مەرگیدا .....
مقەرەکەی ئاوەژێ، لە نێوەندی هەوراز و بزنەڕێیەکا بۆ سەر چیای ئاسۆس، رو لە خۆرئاوا دوستکرابو . لە ناو قەدی شاخەکەدا رێگەیەکی خۆڵ لە (مەرگە)وە، بە بەرواردا، هەتا باخەکانی (کانی تو) دەچو .
هۆڵێک هێندەی فاگۆنێکی شەمەندەفەر و هەنگاوێک پانتر ، بە کاریتە و دارەڕا ، سەر و ژێر بە قوڕسواخدراو، شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگەکانی دەستەکەی بو .
ئەو ناوچەیە بەگشتی گڵەبانێکی ئەستور بۆ سەر خانوەکانیان بەکارئەهێنن، هیچ کامیان نیو مەتر کەمتری لەسەر نیە ، پێچەوانەی هەندێ ناوچەی تری وەک گەرمیان، ماڵەکانیان تەنیا بە چەند سانتیمەترێکی کەم لەگڵ داپۆشراوە .
،،
لەناو هۆڵەکەی مقەڕدا، ژورێکی بچوک بۆ بێسیم و پەوەندیەکان دروستکرابو کە زۆرجار سکرتێری گشتی کۆمەڵە، خۆی بۆ ناردن و وەرگرتنی بروسکەکان لەنێوان ئەو ژورە و کوختەکەی خۆیدا هاموشۆی ئەکرد .
،،
لامیسەلایی من چاوم لەسەر هەمو جوانیەکانی ئەو هۆڵەی بەمێزی نانخواردن و تاقم قەنەفەی دارگوێز رازابو، تابلۆی ئەو پەنجەرانەی باخچەیەکی پڕ بە دار لیمۆ و گوڵەباخ و چیمەنێکی سەوزی لێوە دیاربو، لابرد و تەماشام بەرامبەر جوڵەی شەوگەردەکە نەئەتروکاند .