کاریگەری شەڕی ئۆکرانیا لەسەر ئاسایشی خۆراک

2022-05-22

وەرگێڕان و ئامادەکردنی: سورێن تۆفیق مەجید

ئۆکرانیا جگە لەوەی توانای دابینکردنی خۆراکی خۆیی هەیە، هەمان کات هەناردەکاری بڕێکی زۆر لە موادە خۆراکیەکانە بۆ وڵاتانی دیکە، ساڵانە لە ئۆکرانیا لە ڕووبەرێکی بەرفراوان زەوی کشتوکاڵیدا وەربەرهێنانی کشتوکاڵی دەکرێت کە لێرەدا بە داتا بۆتان دەخەینە ڕوو.

کۆمپانیای کێنڵ لە ٥١٠ هەزار هێکتار زەوی بەبڕی ٦٢٣ ملیۆن دۆلار ساڵانە وەربەرهێنانی کشتوکاڵی دەکات
کۆمپانیای MHP هەزاران هێکتار زەوی وەربەرهێنانی
کشتوکاڵی دەکات کە بڕەکەی دەگاتە نزیکەی ٣٧٠ ملیۆن دۆلار.
کۆمپانیای ئەستارتا لە دووسەدوو بیست هەزار هێکتار بە بڕی ١٣٥ ملیۆن دۆلار وەربەرهێنانی کشتوکاڵی دەکات.

،،

لە ئەمساڵدا گەر باڕودۆخی شەڕ لە ئۆکرانیا خراپتر نەبێت ئەوا ئەو وڵاتە توانای دروێنەکردنی لەسەدا حەفتای داوێڵەی خۆی دەبێت.

ئۆکرانیا بەشێوەیەکی گشتی سێ ڕێگای هەیە بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکانی ئەوانیش بەندەری دانووب ڕێگای گشتی و ڕێگای ئاسن، هەرچی بەندەری دانووبە لەسەدا سی کاڵای ئۆکرانیای تێدا هەناردە دەکرێت، وە لە ڕێگەی ئاسنیشەوە ڕۆژانە سی هەزار تۆن بەرهەمی ناوخۆیی هەناردە دەکات. وە ئەوروپاش لە پلانیدایە بۆ کردنەوەی ڕێگایەک لە نێوان پۆڵەنداو ئۆکرانیا بۆ هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی.

بەڵام شەڕی ئۆکرانیا زیاتر کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا دادەنێت چونکە ئەم دوو ناوچەیە دوو ناوچەی زۆر گرنگی هاوردەکاری خۆراکن لە ئۆکرانیاوە.

بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک بەشێوەیەکی گشتی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئەم دوو ناوچەیە داناوە ،
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی فاو نرخی خۆراک بە ڕێژەی لە سەدا هەشت بۆ بیست بەرزبۆتەوە بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە ، بەگوێرەی بلومبێرگ تا کۆتایی ئەم ساڵ نرخی دانەوێڵە بە ڕێژەی لە سەدا سی بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١، لە ئێستا یەک تەن داوێڵە نرخەکەی لە ٣٠٠ دۆلاری ئەمریکیەوە بەرزبۆتەوە بۆ ٤٥۰ دۆلاری ئەمەریکی
نرخی خواردنەکان لە سەرتاسەری جیهاندا بۆ مانگی سێ بەڕێژەی لە سەدا سیانزە بەرزبوویەوە ئەوەش زۆرین ڕێژەی بەرزبوونەوەیە لە شەست ساڵی ڕابردوودا، بەشێوەیەک کە نرخی سەوزەوات بە ڕێژەی سەدا ۲۳ بەرزبوویەوە وە نرخی دانەوێڵە بە ڕێژەی لە سەدا حەڤدەو وە شەکر بە ڕێژەی لەسەدا حەوت و ، گۆشتیش بە ڕێژەی لەسەدای پێنج.

پێش شەڕی ئۆکنانیا لە جیهاندا ٤۷ وڵات کە زۆربەیان دەکەونە ئاسیاو ئەفریقا گیرۆدەی قەیرانی برسێتیبوون، بەڵام دوای شەڕی ئۆکرانیا ژمارەی ئەم وڵاتانە زیادیکردووە بۆ شەست ووڵات، وە ڕێکخڕاوی فاو دەڵێ نزیکەی پەنجا وڵات لە ووڵاتانی تازەگەشەسەندوو پشت دەبەستن بە دانەوێڵەی ڕووسیاو ئۆکرانیا بە ڕێژەی سەدا سی.

ئەوەی ماوەتەوە بیڵێن ئاسایشی خۆراک جگە لە شەڕی ئۆکرانیاو ڕووسیا لە سەرانسەری جیهاندا بە بەردەوامی لە بەردەم کۆمەڵێک مەترسیدایە کە دیارترینیان ئەمانەن:

یەکەم: زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان

دووەم: زۆربوونی خواست لەسەر خۆراک

سێهەم: بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک

چوارەم: لە دەستدانی زەویە کشتوکاڵیەکان

پێنجەم: زیادبوونی ڕووبەری ئاو کەمبوونەوەی ڕووبەری ووشکانی

شەشەم: لە دەستدان یان بەفیڕۆدانی خۆراک