،،
بانگێشتكردن و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه و بۆ هاوكاریكردنیانه له گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك و هه‌ڵبژاردنی نەخشە ڕێگایەکی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌مه دیوه یاسایی و فەرمییەکەی ئه‌ركی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه له عێراق، ئه‌وه‌ی گومانی له‌سه‌ر ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دروستكردووه ئه‌وه‌یه پێشتر پلاسخارت له‌سه‌ر چه‌ند ڕووداو پرسێكی گرنگ هۆشداری داوه‌ته‌وه به‌رپرسانی هه‌رێم و ڕووداوه‌كانی دواتریش سه‌لمێنه‌ری ڕاستی هۆشدارییه‌كانی ئەو بوون. له‌م كاته‌دا كه فشاره‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو لایه‌ك زیادیانكردووه، حكومه‌تی عێراقی له‌ڕێگای بڕیاری دادگای فیدڕاڵییه‌وه ده‌یه‌وێت جوڵه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان بكات و لانیكه‌م دوو بیره نه‌وتی هه‌رێم بگرێته‌وه ده‌ست. له لایه‌كی دیكه‌وە لایه‌نه‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆك كۆمار نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و ئه‌وه‌ش پرۆسه‌ی پێكهانی حكومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێناوه‌ته‌وه دواوه.
پلاسخارت كه به هۆشدارییه‌كانی و دۆستایه‌تییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێم، وه‌ك دۆستی هه‌رێمی كوردستان خۆی نیشانداوه و پێده‌چێت بەهۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كانی هه‌رێم به‌تایبه‌تیش پارتی و یه‌كێتی، زانیاری له‌باره‌ی دروستبوونی مه‌ترسیی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش نهێنی پشتی كۆبونه‌وه‌كانی بێت.
،،
خاڵێکی دیکەی جەوهەریی کە هانی پلاسخارت دەدات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکانی هەرێم پەیوەندیدارە بەجەنگی ئۆکرانیا و چەند هاوکێشەیەکی دیکەی نێودەوڵەتی.