کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
د.بەرهەم ساڵح گەوەرترین روداوی سیاسی دەهێنێتە سلێمانی
2025-04-12
•دیارترین دیداری سیاسی لە عێراق
دیداری سلێمانی، دێرینترین و كاریگەرترین دیدارە بۆ سیاسەت لە عێراق، ساڵانە لە زانكۆی ئەمریكی لە عێراق – سلێمانی (AUIS) رێكدەخرێت.
•وادەی دیدارەكە و دەرفەتی بەشداریكردن
دیداری سلێمانی 2025 لە رۆژانی 16 و 17ـی نیسان، لە كاتژمێر 10ـی بەیانی دەستپێدەكات. گفتوگۆ و دانیشتنە گشتییەكان راستەوخۆ پەخش دەكرێن، لە پێناو گرەنتی گەیشتنێكی فراوانتر لەڕێی سەكۆ نیشتیمانیی و هەرێمایەتییەكانەوە.
•پانتایی جیهانی بۆ دیدارەكە
دیدارەكە لەسەر ئاستێكی باڵا؛ میوانداری سەركردەی بیرمەند و بڕیاربەدەستانی سیاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا، ئەمریكا و هەموو جیهان دەكات.
•بەشداری هەمەچەشن و ئاستبەرز
لە دیدارەكەدا سەرۆكی وڵاتان، دیپلۆماتكاران، لێپرسراوانی باڵا، ئەكادیمیی و شیكەرەوەی دامەزراوە سیاسیی و فكرییە پێشەنگەكان بەشداری دەكەن.
•هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان
دیداری ئەمساڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییە دیارەكاندا دەبەسترێت، لە نێویاندا؛ چاتم هاوس، پەیمانگای ئیتاڵی بۆ كاروباری نێودەوڵەتی (IAI)، پەیمانگای عیسام فارس لە زانکۆی ئەمریکی بەیروت، دامەزراوەی سەدە (The Century Foundation) و گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی.
•چوارچێوەی ئێستای جیهانی
دیدارەكە لە سایەی گۆڕانكارییەكانی سیستمی جیهانیدا بەڕێودەچێت، كە پەیوەستن بە كێبڕكێی توندی فرەجەمسەری، هاوپەیمانی نوێ و گۆڕانكاری لە پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا، ئەوروپا، چین و روسیا – ئەو پێشهاتانە كاریگەری راستەوخۆ لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنێن-.
•پێشهاتە سەرەكییەكانی ناوچەكە
ئەو بابەتانەی لە دیدارەكەدا دەخرێنەڕوو؛ تەوەری گۆڕانكاری سیاسی و ئەمنی گەورە لە خۆدەگرن، لە نێویاندا حكومەتی نوێ لە دیمەشق، گۆڕانكارییەكانی لوبنان و جەختكردنەوەی زیاتر لەسەر باكوری رۆژهەڵاتی سوریا.
•پرسە نیشتیمانییەكان لە پێشەنگدایە
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و بارودۆخی سیاسی ناوخۆیی دەكرێت، كە چۆن گۆڕانكارییە ناوخۆییەكان لەگەڵ جوڵە و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەوتییەكاندا یەكانگیر دەبن.
•دانیشتنە سەرەكییە جیاوازەكان
گرنگترین دانیشتنەكانی ئەمساڵ ئەمانە لە خۆدەگرێت:
o رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا لە گۆڕانكارییەكانی سیستمی جیهانیدا
o ئێران، عێراق و رێڕەوی وڵاتی شام
o یەكگرتنی ئابوری هەرێمایەتی
o باكوری رۆژهەڵاتی سوریا و لێكەوتەكانی لەسەر عێراق
o هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و سەرهەڵدانی جوڵەی سیاسی
•بەرنامەی فرەچەشن
هاوكات لەگەڵ دانیشتنە گشتییە ئاستبەرزەكاندا، دیدارەكە میوانداری چەندین دیالۆگی داخراو دەكات بۆ پسپۆڕان و توێژەران دەربارەی بابەتە دیاریكراوەكانی وەك؛ پەیوەندی نێوان گۆڕانكاری ئاووهەوا و تەندروستی، گۆڕانكاری دیمۆگرافی لای گەنجان، گەشەی ئابوری و هەمەچەشنكردنی.
•گرنگیدان بە پتەویی ئەكادیمی
دیدارەكە لەلایەن پەیمانگای لێکۆڵینەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتی (IRIS) لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی، رێكدەخرێت، كە ناوەندێكی توێژینەوەی زانكۆییە و بەوەناسراوە دەتوانێت تێهەڵكێشێكی نایاب بكات لە نێوان قوڵایی ئەكادیمیی و داڕێژەرانی سیاسەتدا.
•نمونەیەكی جیاواز لە عیراق
ئەوەی دیدارەكە جیادەكاتەوە، پابەندبوونیەتی بە كۆكردنەوەی بڕیاربەدەستان لەگەڵ توێژەران و پسپۆڕانی تایبەتمەند – بۆ كەمكردنەوەی بۆشایی نێوان سیاسەت و توێژینەوە لە عێراق و ناوچەكەدا-.
•خشتە و بەشداربووانی پانێڵ
تەنیا ناوی بەشێك لە میوانانی تایبەت و تەوەری دانیشتنە گشتییەكان لە ماڵپەڕی دیدارەكە بڵاوكراوەتەوە، خشتەی تەواوی دیدارەكە و لیستی كەسایەتییە باڵاكانی بەشداربوو، لە 15ـی نیسانی 2025 رادەگەیەنرێت.
•ماڵپەڕی دیدارەكە:
https://auis.edu.krd/sulaimaniforum/thisyear/
زۆرترین سەردان
1
کۆمپانیای LG هەڵمەتی "گەشبینی ڕادیۆ" دەستپێدەکات بۆ بڵاوکردنەوەی دروشمی "ژیان جوانە" لە ڕێگەی مۆسیقاوە
2
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
3
ئێوارەیەک لە چاڤی لاند
4
گەورەترین كۆمپانیای خانوبەرە لە سلێمانی هەموانی شۆككرد #ڕیکلام
5
راستەوخۆ.. ژیلیا لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەیە لە تاسڵوجە و زانیاریی نوێتان پێدەڵێت
زیاتر بخوێنەرەوە
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
دۆناڵد ترەمپ : خەریكە شیوعیەكی عەیارە 24 و چەپێكی توندرەو دەبێتە عومدەی نیویۆرك
بۆچی مۆساد دەڵێت قائانی سیخوڕی ئێمەیە؟
پارێزراوترین کوڕ لە جیهاندا..
ئۆپەراسیۆنی زەماوەندی سوور... چۆن ئیسرائیل هێرشە لەناکاوەکەی بۆ سەر تاران ئەنجامدا؟
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine