،،
ئه‌كرێ مامۆستا بابه‌ته‌كه پۆخت و كورتبكاته‌وه، بۆ قوتابیان، به‌ڵام نه‌كرێته مه‌لزه‌مه‌و بیفرۆشێت، خه‌ڵك هه‌یه هه‌زار دۆلاری داوه به مه‌لزه‌مه بۆ مناڵه‌كانی، چونكه بۆته چاولێگه‌ری
دڵنیام له‌سه‌ر وتنی ئه‌مڕاستیانه، زۆر له‌و هاوڕێ مامۆستایانه‌ی خه‌ریكی ئه‌م كاره‌ن، لێم زویرده‌بن، به‌لاَم نیشتمان و ئاینده‌ی گه‌ل لای من له‌هه‌موو شته تایبه‌تیه‌كان به‌رزو به‌ڕێزتره، ده‌كرێ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، گوێ له خواستی دڵسۆزان بگرێت و به یاسا‌و ڕێنمایی، ئه‌و هه‌موو كه‌لێنانه‌ی له‌ئاینده‌دا ده‌بنه گرفتی گه‌وره، زوو چاره‌یان بكات و گوێ له به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێكی خۆخوازو به‌رژه‌وه‌ند په‌رست نه‌گرێت، تا ڕێڕه‌وی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده بچێته سه‌ر ڕاسته‌ڕێی خۆی و چاوی ئومێد‌و هیوا بۆ ئه‌م سێكته‌ره گرنگه بگه‌ڕێته‌وه‌و ئاستی گه‌شه‌كردن و پێشخستنی زانست و زانیاری به‌جۆرێك به‌رزببێته‌وه، خه‌ڵك ئاوات بخوازێت، مناڵه‌كانی بێنێته‌وه ناو پڕۆسه‌ی خوێندنی نیشتمانی(حكومی)، نه‌ك خه‌ڵك بڕوات به‌پاره‌یه‌كی زۆر، كه كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر ژیانیان له‌ڕووی ئابوریه‌وه، مناڵه‌كانیان له‌و په‌یمانگه ئه‌هلیانه بخاته به‌ر خوێندن.
گرفتێكی تری پڕۆسه‌ی خوێندن له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه، بوونی وانه‌ی تایبه‌ته، كه ئه‌میشیان، بۆته به‌ربه‌ستێكی گه‌وره، بۆ خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت، ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌شێك له‌مامۆستایان دروستیان كردوه، بۆ مه‌به‌ستی بازرگانیكردن به خوێندن و په‌روه‌رده، ئه‌كرێ ئه‌و مامۆستایانه‌ی وانه‌كان ده‌ڵێنه‌وه، بناسرێن كه بۆچی له‌ناو خوێندنگه‌كه‌ی خۆیان، كه موچه‌و بژێوی ژیانیانی له‌سه‌ره، وه‌ك پێویست په‌یامه‌كه ناگه‌یه‌نن، به‌لاَم له‌وانه‌ی تایبه‌ت ده‌یگه‌یه‌نن؟ وه‌لاَمه‌كه‌ی دیاره، بۆگیرفان و وه‌رگرتنی پاره‌یه، ئه‌وه‌ی من و زۆر كه‌س ده‌یزانین، وێرانه‌یه‌ك به‌هۆی لێنه‌پرسینه‌وه، دروست بووه، جوریك جیاوازی چینایه‌تی ده‌خولقێنێ، له‌نێوان مامۆستایان‌دا، ئه‌میش به ڕێنمایی و یاسا زۆر به‌ئاسانی چاره ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت خومخۆرانه‌و بێ سڵه‌مینه‌وه، كاری له‌سه‌ر بكات، چاوه‌ڕێی هه‌نگاوه ئه‌رێنییه‌كانین، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده، له‌و بازرگانیه قێزه‌ونه‌ی خه‌ریكه، جوانیه‌كانی ژیان ده‌شێوێنێ، به ئومێدی بیستنی ئه‌م زه‌نگه له‌لایه‌ن دڵسۆزانه‌وه..