نهێنی شەوی سوروو و قۆماری بەرپرسانی كورد لە باڕ و هۆتێلە عەرەبی و جیهانیەكاندا

2022-05-26

دیپلۆماتیک شوێنی رابواردن و قوماری بەرپرسە کوردەکان بڵاودەکاتەوە


ــ بۆچی لە کوردستانەوە چەند وڵات دەبڕن بۆ تەنھا شەوێکی سوور؟!
ماوەیەکی زۆرە خەڵکی بە ووردی بەدوای کورتە ھەواڵ و زانیاریەک یان دەنگۆیەکن تا بیسەلمێنێت بۆیان کە داخۆ بەرپرسانی کورد چۆن و بەچی ڕێگایەک شەوە سورەکانیان لە وڵاتانی دەرەوە بەڕێ دەکەن، شەوانی ئەو بەرپرسانە بەپارەی میللەت.

دیپلۆماتیک دەستی گەیشت بەناوی ئەو ھۆتێل و قومارخانە و مەلھایانەی کە گارسۆنەکانیان بە ئاسانی بەرپرسە کوردەکان دەناسنەوە و زۆربەی کاتیش کوردیان خۆش دەوێت بەھۆی ئەو بەخششە باشانەی ئەو بەرپرسانە بۆ زیاتر چاولێبونیان لە ھەڵبژاردنی شتەكان پێیان دەدەن .

بەرپرسانی کورد زیاتر دەچن بۆ حەوت ھۆتێل و قومارخانە لە چوار وڵاتی جیاواز بۆ بەسەربرنی شەوی سور کە ئەوانیش لە قوبرس ( ھۆتێل و قومارخانەی مێریت و لە لوبنان گەورە قومارخانەی گازینۆ لوبنان و ھێندێک جاری کەمیش دەچنە سویسرا ) جار جاریش لە ھۆتێل گازینۆی کرۆز و بروجی خەلیفە لە دووبەی لادەدەن، بەڵام وەکو بەرپرسێکی حزبی وتبوی دوبەی بوەتە ئیسکان و سەھۆڵەکە پیاو ناوێرێت بۆ شەوی سور ڕوی تێبکات، ھەر بۆیە کەمترین کات لە دوبەی گەعدەکانیان ساز دەکەن و زیاتر دەچنە لوبنان و قوبرس.
ئەوەی جێگای شۆک و سەرنجە ئەو بەرپرسانە لەترسی ئاشکرابونیان بە جنسیەی دوەمیان کە زیاتر ڕەگەزنامەی ئەوروپا یان دۆمینیکا و ساینت کیتسە تیکتەكانیان دەبڕن و دەچنە نێو ئەو ھۆتێل و قومارخانانە .

جگە لەم شوێنانە کاتێک بەناوی سەردانی نەخۆشەوە دەچنە ئەڵمانیا بۆ پشکنین و دڵنیابوون لە ساخی و سەلامەتی خۆیان هەتا سەرێك بە ھۆتێل ئوریانتاڵی شاری میونخدا نەكەن ناگەڕێنەوە.

دیپلۆماتیک لە ڕێگەی قسەکردن لەگەڵ چەند کەسێکی نزیک لەو بەرپرسانە و دوو لەو بازرگانانەی ھاوسەفەریان دەکەن زانیاری وورد و ناوو ناونیشانی ئەو شوێنانەی دەست کەوتووە کەبۆی دەچن.


ئەوانەی بۆ رابواردن و قومار دەچنە یانەو باڕەكان دەبن بەچەند گروپێكەوە
گروپی یەكەم كۆمەلێك بەرپرسی كۆنی خانەنشینن لەگەڵ هەندی َ لە سەرۆك هۆزە بەتەمەنەكان، ئەم دەستەیە زیاتر روو لە لوبنان و ھۆتێلی DU Liban و گازینو بیروت دەكەن.
ئەم دەستەیە، زۆر جار لەگەڵ چەند سەرمایەدارێكی ھەولێر و سلێمانی تا درەنگانێكی شەەو لەگەڵ قومارچیە ئێرانی و سوری و مەغریبیەکان قومار دەکەن، پاشان دەچنە نھۆمی شەشی ھۆتێلەکە بۆ بەسەربرنی شەوی سور و لەوێ سۆزانیەكان چاوەڕوانیان دەكەن، خەوتن لەگەڵ ھەریەکێک لەو ئافرەتانە نرخەکەیان لەنێوان ٦٠٠٠ بۆ ٨٠٠٠ دۆلارە تا دەتوانن شەرابی سور و فۆدگا و ویسکی تایبەتن دەخۆنەوە، ھەر بوتڵێک لەو شەرابانەی بۆیان دەھێنرێت نرخەکەی ٧٥٠٠$ و شەرابەکە کۆنە و لە مەغریب و ئیسرائیلەوە ھاوردە دەکرێت .

بەڵام گروپی دووەمیان لە بەرپرسە گەنجەکان پێكدێن لەگەڵ چەند سەرۆک عەشیرەتێکی باشوری کوردستان،ئەمانە زیاتر دەچنە قوبرس بۆ دورگەی گیرنا لە نێو ھۆتێلی مێریت merit کە زیاتر قومار دەکەن و زیاتر مەبەستی سەردانەکەیان قومارو پاشان شەوی سورە.

ئەم دەستە و گروپە زیاتر موشتەری سۆزانییە ئۆکرانی و ڕوسی و ماڵدیڤیەکانن و مەشروب و گەڕان و مانەوە و تیکتی فڕۆکە و سوڕانەوە بە ئۆتۆمبێلی ڕۆیلز ڕۆیز بەلاشە و لەسەر ئەو کۆمپانیا تایبەت مەندەیە کە دەیانباتە قوبرس و كۆڕی قومارەكەی بۆ ڕێكخستووو.
بەڵام مەرجی سەرەكی ئەوەیە كە هەر لەسەرەتاوە پارەیەكی زۆر بخەوێنن كە دەیانەوێت لە قومارەكەدا بەشداری پێ بكەن وو زۆربەی جاریش تەواوی ئەو پارەیە دادەنێن و یەك دیناری نا هێننەوە.

گـــروپی سێیەمیش ئەو بەرپرسە حكومیانە لەخۆ دەگرێت کە گەشتەکانیان تەنھا بۆ شەوێک یان دوانە و لەبەر دەوام و ئەرکی حکومی و حزبی پێیان ناکرێت و بۆ خۆ ڕیفرێش کردنەوەیەک دەچنە دوبەی لە گازینۆ کرۆزدەمێننەوە، کە کەشتیەکی زەبەلاحی گەورەیە و بەنێو دەریادا دەسورێتەوە ئەوانیش لەوێ دەمێننەوە و پارەكانی گیرفاننیان بە قومار و شەوی سوربەرێدەكەن و پاشان دەگەڕێنەوە .

گـــروپی چوارەمیش ئەو بەرپرسە بە تەمەن و کامڵانەن کە بۆ پشکنینی پزیشکی دەچنە ئەڵمانیا یان ئەوروپا بۆ بینینی پزیشکە تایبەتیەکانیان و دوای دڵنیابونەوە لە تەندروستیان دەچنە ھۆتێل و (گازینۆ سان مایكر) و ھۆتێل ( ماندران ئوریانتاڵ ) .

هەرچەندە ئەو بەرپرسانە لەكاتی چونیان بۆ ئەو شوێنانە زۆر بە ووریایی مامەڵە لەگەڵ چون و ھاتنیان دەکەن بەڵام بەپێی زانیاریەكانی دیپلۆماتیک ھێندێکیان لە ترسی بڵابونەوەی وێنە و ڤیدیۆ قیناع و ماسکی تایبەت و ھێندێکیشیان چاویلکەی تایبەت و قژی دەستکرد و سمێڵی زل دادەنێن تاوەكو نەناسرێنەوە .