لە نایت كڵەپەكانی هەولێر چی ڕودەدات؟

2022-06-13

لەوانەیە باوەڕنەكەیت ئەمە دیمەنی یەكێك لە نایت كڵەپەكانی شاری هەولێرە، سەماو مەلەكردن و خواردنەوە و شتی تریش، هەر بەراستی ئەمە هەولێرە یان شوینێكی تر.

بەناوی كافتریاو گازینۆوە چی لە شەوانی هەولێر دەگوزەرێت؟


كێن ئەوانەی كچانی گەنج لە وڵاتانی دراوسێوە دەهێنن بۆ هەولێر و بەپارە لە كافتریاو گازینۆكانی هەولێردا بۆ راكێشانی سەردانكەران بەكاریان دەهێنن.
ئەمە چیرۆکی ژیانی شەوانی نێو نایت کڵەپەکانی هەولێرە.

لە شاری هەولێر دەیان یانەی شەوانە کراونەتەوە، کە هەریەکە و شێوازی کارکردنی جیاوازیان هەیە، هەندێکیان لەسەر شێوەی نایت کڵەپەکانی بەغدایە، گۆرانی عەرەبی لێدەدرێت و بە سەدان هەزار دۆلار بەسەر کچە سەماکەرەکاندا هەڵدەدرێت،پارەکە هێندە زۆرە بە ماسیحە کۆدەکرێتەوە، بەڵام بە گوێرەی بەدواداچوونی دیبلۆماتیک، چیرۆکی هەڵدانی ئەو هەموو پارەیە جیاوازە، کەسێک دەچێت دە وەرەقە دەدات و ئەوانیش بڕی دوو دەفتەر دۆلاری دەدەنێ بەو مەرجەی لەوێدا بەسەر کچە سەماکەرەکەدا هەڵی بدات و وەک شاباش دەربکەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شەوان تەنها بەو ڕێگایەش زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلار لەلایەن خەڵکەوە دەبرێت تا بتوانن پارە بەسەر خانمەکاندا هەڵبدەن.
چیرۆکەکە بەم شێوەیە کۆتایی نایەت،چونكە بازرگانەكان ئامادەن شەوانە كچە بیانیەكان بەكرێ‌ بدەن.
دۆخەکە گەیشتووەتە ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا یانە شەوانەکان پەیجی تایبەتی خۆیان هەیە.


ئەم دیمەنانەی دەیبینن، یەکێکە لە نایتکڵپە نوێکان لە ڕێگەی پێگەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک ڤیدیۆیی شەوانی پارە هەڵدان بەسەر کچان و کچە نیمچە ڕوتەکانیان بڵاودەکەنەوە.
تەنها دیمەنی پارە هەڵدان نییە، بەڵکو مەلەوانگەی تێکەڵاویشیان تێدایە، کە کوڕان و کچان پێکەوە مەلە دەکەن

 

 

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە بارەی دیاردەی پارە هەڵدان و کاری لەشفرۆشی لە نایتکڵەپەکاندا بە دیبلۆماتیک مەگەزینی ڕاگەیاند، ئێمە بە هیچ جۆرێک ڕێگە بەو کارانە نادەین کە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی گەشتوگوزارن، ئەگەر مەبەستیشتان لە یانە شەوانەکانی عەنکاوەن ئەوە ئێستا بووەتە قەزایەکی سەربەخۆ و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.
دیبلۆماتیک لە بەدواداچونەکەیدا بۆی دەرکەوتووە، کە بەشێکی زۆری ئەو کچانەی لەو یانە شەوانانە کاردەکەن، شوێنی تایبەتیان هەیە بۆ سێکس کردن لەگەڵ سەردانیکەرانی ئەو یانە شەوانانە.

زۆرینەی ئەو کچانەی لەو شوێنانە کاردەکەن تەمەنیان لە نێوان ٢٠ تا ٤٠ ساڵدایە و چونە ژورەوەش لەو شوێنانە نرخی لە ٣٥ هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و لە بۆنەکاندا نرخی یەک کەس چوونە ژوورەوە دەگاتە سەرو ١٠٠ دۆلار.


زۆرینەی ئەو کچانەی لەو شوێنانە کاردەکەن تەمەنیان لە نێوان ٢٠ تا ٤٠ ساڵدایە و چونە ژورەوەش لەو شوێنانە نرخی لە ٣٥ هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و لە بۆنەکاندا نرخی یەک کەس چوونە ژوورەوە دەگاتە سەرو ١٠٠ دۆلار.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت پێشتریش بەشێک لە پەرلەمانتاران باسی ئەو دیاردەیەیان کردووە.
جەلال پەرێشان پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەماندا باسی لەوە کرد کە شەوان بە ماسیحە پارە کۆدەکرێتەوە لە یانە شەوانەکاندا.
زۆرینەی ئەو کچانەی ئەو کارانە دەکەن، خەڵکی وڵاتانی دەوروبەرن، بەڵام لە نایتکڵەپە تایبەتەکانی ناو هۆتێلەکاندا، کچانی ئۆکرانی و ڕووسیش دەبینرێن
ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆری کچی عەرەبیش لە هەولێردا بۆ ئەو کارانە بەکاردەهێنرن، بە تایبەت سەماکارەکان زۆرینەیان عەرەب و فارسن.

هەر بەراستی ئەمە چییە لە شاری هەولێردا رودەدات؟ ئایا حكومەت و دەزگا ئەمنیەكانی ئەو شارە ئاگادارن و ئەم كارانە كە زۆر جار بازرگانیكردن بە ژنان و قوماریشیی تێدەكەوێت لەناو یاسا و ئادابی گشتی كۆمەڵگا جێگایان دەبێتەوە؟