کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
ناوچەی قەدەغەکراو لە هەرێم هەرای ناوەتەوە..
2025-05-21
دیپلۆماتیک - گەرمیان مەحمود
کەناڵی بی بی سی بەریتانی دوو ساڵ سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئەو بەڵگە فیلمە بووە و هەموو شتێکی ئاشکرا کردووە..
بەڵگەفیلمی «ناوچەی قەدەغەکراو» کە بەرهەمی کەناڵی بی بی سی بەریتانیە، بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی و تورکی بڵاوکرایەوە.
ئەم بەڵگەفیلمە، بۆ یەکەمینجار تیشک دەخاتە سەر ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان و باس لە بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی مەدەنی دەکات و لە هەماهەنگی سەربازی و هەواڵگری نێوان دەوڵەتی تورکیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنۆڕێت.
تیمی ڕۆژنامەوانی بی بی سی بۆ ماوەی دوو ساڵ کاریان لەسەر بەرهەمهێنانی ئەم بەڵگەفیلمە کردووە.
سەرباری خانەوادەی قوربانییانی مەدەنی و چەند جوتیارێک، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، هۆشیار زێباری جێگری پێشوی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، زوبێر ئایدار لە کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و فەرماندەی پاسەوانی سنوری عێراق لە زاخۆ و نوێنەری ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی، لەم بەڵگەفیلمەدا بەشداریان کردووە.
ئەوەی هەرای ناوەتەوە قسەکانی بافڵ تاڵەبانی و هۆشیار زێبارییە.
بافڵ تاڵەبانی لە بەڵگە فیلمەکەدا دەڵێت: تورکیا پەکەکە دەکات بە بەهانە بۆ هاتنەناوەی بۆ عێراق، ئەوان لێرەن لەبەر ئەوەی پێیان وایە پشتیوانی لە پاتی دیموکراتی کوردستان بکەن.
هەر ئەوەندەشنا، بافڵ تاڵەبانی دان بەوەدا دەنێت کە پارتی هاوکاری هەواڵگری تورکیا دەکات و هەماهەنگییەكی تەواو لەنێوان توركەكان و هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هەیە و سەربازانی تورکیا و هێزەکانی پارتی شانبەشانی یەکتر دەسوڕێنەوە..
لەبەرامبەر قسەکانی بافڵ تاڵەبانی، هۆشیار زێباری لە بەڵگە فیلمەکەدا قسەی کردووە، دەڵێت: بنكەكانی سوپای توركیا لە ساڵی ١٩٩٢ەوە لە هەرێمی كوردستاندا هەن و نوێ نین، هۆكارەكەشی رێگریكردنە لە بڵاوبوونەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان.
جەختیش دەکاتەوە کە پارتی ژمارەی هێزەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان دەزانێت.
لەسەر ناکۆکی وشەڕی پەکەکە و تورکیا، هۆشیار زێباری زیاتر پەنجەی تۆمەت بۆ پەکەکە رادەکێشێت و پشتگیری لە تورکیا دەکات، ئەو بەبێ ئەوەی بڵێ رێگە بە ئۆپەراسیۆن و هێرشی تورکیا نادەین دەڵێت: ئەگەر پەکەکە دەستدرێژیی بكەنە سەر بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانمان وەكو ئەوەی بچنە ناو ناوچەی نیشتەجێبوون یان تۆڕی رێگا سەرەكییەكان یاخود دانانی خاڵی پشكنین و بێزاركردنی خەڵك، ئەوا رووبەڕوویان دەبینەوە و ئەمانە هێڵی سوری ئێمەن.
زۆرترین سەردان
1
چی ڕوو دەدات ؟! ترەمپ بەپەلە گەیشتەوە واشنتن كۆتایی ڕژێمی ئێران؟ یان تەسلیمبون؟
2
جاسوسەكانی موساد چۆن دڵی دەزگا هەستیارەكانی ئیرانیان بڕی؟
3
وەزیری بەرگری ئیسرائیل: خامنەیی هەمان چارەنوسی سەدامی دەبێت
4
بەرپرسێكی سەربازی پێشوی توركیا: یەكێك لە ئامانجەكانی ئەم شەڕە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە
5
ئەو سیخوڕە ئیسرائیلییەی هاوسەرگیری لەگەڵ ١٠٠ بەرپرسی باڵای ئێراندا کرد
زیاتر بخوێنەرەوە
ئەو سیخوڕە ئیسرائیلییەی هاوسەرگیری لەگەڵ ١٠٠ بەرپرسی باڵای ئێراندا کرد
ژووری نوستنی بەرپرسە باڵاکانی ئێران دەبێتە شوێنی مردنیان
وەزیری بەرگری ئیسرائیل: خامنەیی هەمان چارەنوسی سەدامی دەبێت
جاسوسەكانی موساد چۆن دڵی دەزگا هەستیارەكانی ئیرانیان بڕی؟
بەرپرسێكی سەربازی پێشوی توركیا: یەكێك لە ئامانجەكانی ئەم شەڕە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە
لە بارەگای بارزانییەوە زەنگی رووخانی حکومەتی عێراق لێدەدرێت
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine