کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
باری ئیسرائیل دەکەوێتە لێژی و کودەتایەکی جیهانی لە دژی دەکرێت
2025-05-22
دیپلۆماتیک - گەرمیان مەحمود
هەمووان پشت لە ئیسرائیل و روو لە فەڵەستین دەکەن، ئەمریکا و ئەوروپا و بەریتانیا خەریکە پشتی ئیسرائیل لە زەوی دەدەن و ترەمپ گڵۆپی سوری بۆ نەتانیاهۆ دەرکرد و دەڵێت ستۆپ.
تادێت پشتیوانییەکانی ئەمریکا و ئەوروپا و وڵاتانی دیکە بۆ ئیسرائیل کەمدەبنەوە و هەمووان دەیانەوێت کۆتایی بە هێرشەکان سەر غەززە بهێنرێت، تەنانەت دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی گەورە لە نەتانیاهۆ دەکات و ئەندامانی ئیدارەی ترەمپ بە ئیسرائیلیان ڕاگەیاندووە، ئەگەر ئیسرائیل کۆتایی بە شەڕی کەرتی غەززە نەهێنێت، واشنتن دەستبەرداری دەوڵەتی جوو دەبێت.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە کە گوشارەکانی ترەمپ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیادی کردووە، کاتێک ئیسرائیل دەیان هەزار سەربازی یەدەگی بانگهێشت کردووە بۆ بۆمبارانکردنی سەر غەززە و لە خاڵی نەگەڕانەوە لە شەڕەکەدا نزیک بووەتەوە.
تەنیا ئەمریکا نییە کە دەیەوێت ئیسرائیل کۆتایی بە هێرشەکانی سەر ئیسرائیل بهێنێت، نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپاش خەریکە پشت لە ئیسرائیل دەکەن و هۆشداریان پێداوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا لە دۆخی غەززە و مامەڵەی ئیسرائیل لەگەڵ هاوڵاتییانی غەززە نیگەرانن، بە تایبەت ڕێگەنەدان و ئاستەنگ دروستکردن بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بە کەرتی غەززە، ئەمەش وایکردووە بەرپرسانی یەکێتیی ئەورووپا داوای پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنامەکان لەگەڵ ئیسرائیل بکەن.
کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت: بارودۆخی غەززە کارەساتبارە.
هاوکات، رێبهرانی بهریتانیا، كهنهدا و فەڕهنسا، ههڕهشهیان له ئیسرائیل كردووه ئهگهر هێرشه بهرفراوانهكهیان بۆ سهر غهزه نهوهستێنن و رێگریی له گهیشتنی یارمهتییه مرۆییهكان به خهڵكی غهزه بكهن، ئهوا ناچارن سزای بدهن و رێكاری توند له دژی ئیسرائیل بگرنهبهر.
ئێستا فەڕەنسا فرۆشتنی چەکی بە ئیسرائیل قەدەغە کردووە و بەریتانیا بە فەرمی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل راگرتووە.
هاوکات، ئیسپانیا دژی ئیسرائیل وەستایەوە وزۆرینهی پارتە سیاسییەکانی ئەو وڵاەت دهنگیاندا به قەدەغەكردنی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل.
هەرئەوەندەش نا، پێشنیاز کراوە هەمو جۆرە سەرچاوەیەک قەدەغە بکرێت کە دەتوانن یارمەتیدەربن بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی سوپای ئیسرائیل لە هێرشەکانیدا بۆ سەر گەلی فەڵەستین.
ئێستا وردە وردە خەریکە ئیسرائیل پشتیوانییە نێودەوڵەتییەکانی لەدەست دەدات و باری دەکەوێتە لێژی و ئەو وڵاتە زلهێزانەی پێشتر پشتگیریان لێدەکرد ئێستا پشتی تێدەکەن و کودەتایەکی جیهانی دژی ئیسرائیل ئەنجام دەدرێت..
زۆرترین سەردان
1
بۆچی ئەشکەوتی جاسەنە؟
2
بۆچی پڕۆسەی چەکدانان؟
3
شەوی سووری بەرپرسانی كورد لە قومارخانە گەورەكەی لوبنان
4
راستەوخۆ….پرۆسەی چەکدانانی پە.کە.کە کۆتای هات
5
راستەوخۆ…..ئامادەکاری دەکرێ بۆ مەراسیمی دانانی چەک لەلایەن پە.کە.کە
زیاتر بخوێنەرەوە
بۆچی پڕۆسەی چەکدانان؟
بۆچی ئەشکەوتی جاسەنە؟
راوێژكارێكی پێشووی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی،وەزیرەكەی و وەزارەتەكە بەگەندەڵی ترسناك تۆمەتبار دەكات
گازینۆ لوبنان ئیمپراتۆریەتی قوماری رۆژهەڵاتی ناوەراست و دڵخوازی بەرپرس و دوڵەمەنداە كوردەكان
پەرلەمانی پشوو كوژ پەرلەمانی كوردستان پشوو دەدات
دۆناڵد ترەمپ : خەریكە شیوعیەكی عەیارە 24 و چەپێكی توندرەو دەبێتە عومدەی نیویۆرك
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine