کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەی هؤشداری دەداتە عێراق لەسەر هەرێمی کوردستان
2025-05-22
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کە هاوکات ڕاوێژکاری ئاسایشی کۆشکی سپییە لە کۆنگرێسی ئەمریکا قسەی کرد و هەڕەشەی لە عێراق کرد بەوەی دەبێت ئۆتۆنۆمی کوردستان و مافەکانی بپارێزێت.
لە کۆنگرێس لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پرسیار لە مارکۆ ڕۆبیۆ کرا لەبارەی هەرێمی کوردستان و ئەو دوو گرێبەستەی دوو کۆمپانیا ئەمریکیەکە لەگەڵ کوردستان ئیمزایان کردوون بە بەهای 110 ملیار دۆلار، کە عێراق ناڕازییە.
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێمە بەڕوونی بە حکومەتی عێراقمان وتووە، ئەگەر دەیەوێت پەیوەندییەکی باشی هەبێت لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا، دەبێت سێ شتی سەرەکی بکات:
یەکەم: پاراستنی ئۆتۆنۆمی کوردستان و مافەکانی، وە ڕێگەنەگرتن لە هیچ گەشەیەکی ئابووری و خۆشگوزەرانی هەرێمی کوردستان.
دووەم: پاراستنی مافی کۆمپانیا ئەمریکییەکان و وەبەرهێنەرانی ئەمریکا لە عێراق.
سێیەم: کەمکردنەوەی کاریگەری میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران لەناو حکومەت و سێکتەرە جیاوازەکان، چونکە ئاگادارین چ کاریگەرییەکیان هەیە، ئەمە قابیلی قبووڵ نییە و دەبێت وەڵام بدرێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیشی کردەوە، بەغدا دەبێت بزانێت سیاسیەتی سەرەکی ئەمریکا لە عێراق بریتییە لە پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و نەهێشتنی هیچ ڕێگرییەک بۆ بەرەوپێشچوونەکانی ئەمریکا.
زۆرترین سەردان
1
چۆن لە وەرزی هاوین بە ئاسانترین شێوە کێشی لەشت دادەبەزێنی؟
2
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
زیاتر بخوێنەرەوە
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
گۆڕان لە دەرکەوتن تا کەوتن
پێش حیزبسازی، مرۆڤسازی؛ تراژیدیای بزوتنەوەی گۆڕان و جینی تێکچووی حیزب لە کوردستان!
عەجاج تکریتی، وەک سیمبولی ستەمکاریی لەبەردەم قانوندا
چەکە درۆیینەکانی ترەمپ و گەمژەیی کورد
پێشمەرگە موسڵمان؛ لە خەونی "موفتیزادە"وە بۆ قەڵغانی "پاسداران"
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 Diplomatic Magazine