ئەژی ئەمین گڕ لە پەیوەندیەكانی یەكێتی و پارتی بەردەدات

لە كۆبونوەی ئەمڕۆی سەرۆكی حیزبەكاندا لە سەرۆكایەتی هەرێم كە بەچاودێری جنین پلاسخاراتی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە  عێراق بەڕێوەچوو.چەندین روداوی دراماتیكی سەیر  و سەرنج راكێش رویاندا.
2022-08-13

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی سەرۆكەكاندا چی ڕویدا؟
باڤڵ تاڵەبانی گۆمەكەی شڵەقاند و كۆبونەوەكە تێكچوو

لە كۆبونوەی ئەمڕۆی سەرۆكی حیزبەكاندا لە سەرۆكایەتی هەرێم كە بەچاودێری جنین پلاسخاراتی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە
 عێراق بەڕێوەچوو.چەندین روداوی دراماتیكی سەیر  و سەرنج راكێش رویاندا.

لە كۆبونەوەكە هەریەكە لە باڤڵ تاڵەبانی و فازڵ میرانی و سەلاحەدین بەهادین و عەلی باپیر و موحەمەدی حاجی مەحمود و عومەری سەید عەلی و كاوە مەحمودی سكرتێری حیزبی شیوعی ئاماەیبون.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و جێگرەكانیشی وەك خانەخوێ‌ بەشداریان كردووە.
كۆبونەوەكە هەر لەسەرەتاوە بەگرژی دەستی پێكرد، بەهۆی هێنانە پێشەوەی ناكۆكیەكانی نێوان یەكێتی و پارتی بۆسەر مێزی كۆبونەوەكان.

هەر لەسەرەتاوە باڤڵ تاڵەبانی بە گلەیی لە حكومەت دەستی پێكردووە و رایگەیاندووە یەكێتی لە حكومەت دەكشێتەوە چونكە ماوەی چەند مانگێكە یەكێتی خۆی پارەی دەرمان و كۆمپانیاكانی لابردنی خۆڵوخاشاك و خزمەتگوزاریەكان دەدات.

هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە یەكێتی دوو مەرجی سەرەكی هەیە بۆ هەڵبژاردن لابردنی ئابڵوقە لەسەر سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ كێشەی كەمینەكان.

كۆبونەوەكە بەبێ‌ ئامادەبونی دوو سەرۆك حیزب بەڕێوەچووە،یەكێكیان مەسعود بارزانی بووە كە لەبری خۆی فازڵ میرانی ناردووە،ئەوی دیكەشیان شاسوار عەبدولواحید بووە كە بەفەرمی بایكۆتی دانیشتنەكەیان كردووە

كۆبونەوەكە لەبری ئەوەی كۆبونەوەی سازان بێت، كۆبونەوەی ترازان بووە و حیزبەكانبەگشتیو یەكێتی و پارتی بە تایبەتی لەسەر هیچ شتێك نەگەیشتوون بەرێكەوتن، نە لەسەر كاتی هەڵبژاردن و نە لەسەر شێوازی هەڵبژاردن و نە كورسی پێكهاتەكان و كۆمسیۆن.

لە كۆبونەوەكەدا لایەنەكان ئەوەندە دووربوون لەیەكەوە،جنین پلاسخارتی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان وتویەتی جارێكی دیكە بەشداری كۆبونەوەی لەم جۆرە ناكەم.


هەر لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا جارێكی دیكە ئەژی ئەمین گڕی لە پەیوەندیەكانی نێوان یەكێتی و پارتی بەردا.

كاتێك پەیامنێرەكەی روداو پرسیاری چارەنوسی ئەژی ئەمینی لە باڤڵ تاڵەبانی كرد، تاڵەبانی پرسیارەكەی وەك جۆرێك لە ئیستیفزازكردن وەرگرت،بەتایبەتی كە لە لایەن دەزگایەكی راگەیاندنی نزیك لە پارتییەوە لێی كرا.

هەربۆیە بەخێرایی وەڵامی دایەوە و ووتی ئەژی ئەمین ئێستا لەلای پارتییە و پێویستە ئامۆژگاری بكەننزیاتر لەوەش هێرشی تونی كردە سەر.

بەپێی زانیاریەكان ل كۆبونەەكەی ئەمڕۆدا باڤڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوە كردووە كاتێك هەفتەی رابردوو سەردانی هەولێری كردووە چاودێری كراوە ،راستەوخۆش ئەژی ئەمینی تاوانبار كردووە بە بەو كارە هەر لەبەر ئەوەش بوو كە بە توندی لێدوانی لەسەردا.

بەو هۆیەشەوە كەشی كۆبونەوەكە تێكچووە و تا كۆتایی كۆبونەوەكە نەهاتۆتەوە دۆخی ئاسایی خۆی. هەر لەبەر ئەوەش كۆبونوەكە بەبێ‌ ئەنجام كۆتایی هاتو تەنها خاڵێك لەسەری رێكەوتن ئەوەبوو كە جارێكی دیكە لەمانگیئەیلولدا بۆ هەمان ئەم بابەتانە كۆببنەوە.
لە عێراق، ئەوەى سەدر لەبارەى پڕۆسەى سیاسیەوە وتى، هەروەک ئایەتەکانى قورئان، پیرۆز سەیر دەکرێت، کەس ناتوانێت رەتى بکاتەوە، کەس ناتوانێت خۆى بەسەر سەدردا بسەپێنێتن، ئێستا لەسەر داواى سەدر، داواى هەڵبژاردنى پێشوەخت 
موقتەدا سەدر، کە لەم کاتەدا لایەنگرانى ناوچەى سەوزی پایتەختیان کۆنتڕۆڵکردوە، کە حکومەت و پەرلەمان و ناوەندە دیبلۆماسیەکانى لێیە، داوا دەکات هەڵبژاردنى پێش وەخت بکرێت.
ژمارەیەک لە لایەنەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى پێشوازییان لەم پێشنیازەى سەدر کرد، لەوانەش حەیدەر عەبادى، سەرۆکى هاوپەیمانى نەسر و هادى عامرى، سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح، تەنانەت هێزە دیارەکانى سوننە و کوردەکانیش پشتیوانى لە هەڵبژاردنى پێشوەخت دەکەن، ئەمەش واتە هەڵبژاردن دەکرێت و هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانیش تەنها وەستاوەتە سەر کات.
حکومەتى کاتى یان کاربەڕێکەر؟
تاوەکو ئێستا نازانرێت، داواکەى سەدر بۆ هەڵبژاردنى پێشوەخت، بە حکومەتى کاربەڕێکەرى کازمى دەکرێت یان حکومەتى کاتى دروست دەکرێت بە تەواوى دەسەڵاتەکانەوە.
بەپێى یاسا، هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و هەڵبژاردنى پێشوەخت بە دوو رێگا دەکرێت، یەکەم، پەرلەمان خۆى هەڵوەشێنێتەوە، دووەم، سەرۆک وەزیران داوایەک دەداتە سەرۆک کۆمار بۆ هەڵوەشاندنەوەى، بەڵام ئەم رێگایە چیتر یاسایی نیە، بەوپێیەى سەرۆکى ئێستاى حکومەت و سەرۆک کۆمارێک لەلایەن ئەم پەرلەمانەوە هەڵنەبژێرراون، کەواتە تەنها یەک رێگا دەمێنێتەوە، بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان، ئەویش ئەوەیە پەرلەمان خۆى خۆى هەڵوەشێنێتەوە، ئەگەر ئەمە رونەدات، تەنها یەک رێگا دەمێنێتەوە، ئەویش ئەوەیە ئەم پەرلەمانە سەرۆک کۆمار و سەرۆکى حکومەت هەڵبژێرێت بۆ ماوەى ساڵێک، واتە حکومەتەکە کاتى دەبێت و سەرپەرشتى هەڵبژاردن دەکات بە تەواوى دەسەڵاتەکانیەوە.
لەو بارەیەوە، عەلائ مستەفا، دەڵێت، قورسە جێبەجێکردنى ئەوەى پەرلەمان خۆى خۆى هەڵوەشێنێتەوە، لەبەر ئەوەى هەڵبژاردن پێویستى بە حکومەتێکە تەواوى دەسەڵاتەکانى هەبێت بۆ ئیدارەدان و سەرپەرشتیکردن و جیاکردنەوە و راگەیاندنى ئەنجامەکان و تەرخانکردنى بودجەیەک بۆ هەڵبژاردن.
بۆیە بە هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان، حکومەتى ئێستا هیچ دەسەڵاتێکى نابێت.
عەلائ مستەفا، دەڵێت، چارەسەر ئەوەیە پەرلەمانى ئێستا سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێت و حکومەتێکى نوێ پێکبهێنرێت، کە حکومەتێکى فەرمى و شەرعى دەبێت و ئەرکى ئەم حکومەت ئەوەیە  لەماوەى ساڵێکدا سەرپەرشتى هەڵبژاردن بکات.
ئەو چاودێرە پێیوایە ئێستا سەدر لەدۆخێکى خراپدایە، کە لەبیرى ئەوەدایە حکومەتێکى کاتى دروست بکرێت و کەسیک بکرێتە سەرۆک وەزیران کە لەلایەن چوارچێوەى هەماهەنگى و خۆیەوە پەسەندکراو بێت.

 

کێ دەبێتە سەرۆک وەزیرانى حکومەتى کات؟
ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن، چانسى مستەفا کازمى کۆتایی هاتوە، چونکە بەتەواوەتى لەلایەن چوارچێوەى هەماهەنگیەوە رەتدەکرێتەوە، بەهەمان شێوەش موقتەدا سەدر نیگەرانە لێى، لەسەر ئەوەى داواى کردوە بۆ چارەسەرى کێشەکان، چوارچێوەى هەماهەنگى و سەدر دابنیشن و گفتوگۆ بکەن.
بەوتەى عەلائ مستەفا، ئەو کەسەى دەبێتە سەرۆک وەزیرانى حکومەتى کار بەڕێکەر کەسێکە لە لەندەنەوە گەڕاوەتەوە، ئەو کەسێکە ئامادە کراوە بۆ روبەروبونەوەى ئاڵنگارییەکان، ئەو کەسەش حەیدەر عەبادییە، سەرۆک وەزیرانى پێشوترى عێراق، کە ئەم کەسایەتیە، لەلایەن سەدرەوە قبوڵکراوە و بەهەمانشێوەش گڵۆپى سەوزى چوارچێوەى هەماهەنگى لەسەر هەڵکراوە.
هەموو ئەمانە لەکاتێکدایە، کە دۆخى عێراق لەدواى هەڵبژاردنەکەى ئۆکتۆبەرى ساڵى رابردووەوە، بە دۆخێکى عینادى سیاسیدا دەڕوات،  چوارچێوەى هەماهەنگى دەستى موقتەدا سەدرییان بەست لەوەى نەیان هێشت زۆرینەى پەرلەمانى پێویست بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار پێکبهێنێت، لەبەرامبەردا سەدر لە پەرلەمان کشایەوە و دواتر بۆ رێگرتن لە پێکهێنانى حکومەت لایەنگرانى ناردە سەر ناوچەى سەوز و باڵەخانەى پەرلەمان.
ئێستاش دۆخەکە بەرەو ئەوە دەڕوات هەڵبژاردنى پێش وەخت بکرێت و بۆ ئەمەش چاوەڕێ دەکرێت بازەکە بۆ هەڵبژاردنى حکومەتى کاتى جارێکى تر بەشانى حەیدەر عەبادییەوە بنیشێتەوە.