ڕەزوان فاید ئەو مافیا کوردە سجن شکێنەری دونیای بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە .!

ـــ  گەورەترین شکێنەری بەندیخانە کوردە  ــــ حکومەتی فەڕەنسا ھاواریان لە دەست ڕەزوان لێ ھەستاوە ــ ئەو مافیایەی سود لە فیلمی ھۆڵیود وەردەگرێت بۆ شکاندنی گرتوخانە 
2022-08-13


ـــ  گەورەترین شکێنەری بەندیخانە کوردە 
ــــ حکومەتی فەڕەنسا ھاواریان لە دەست ڕەزوان لێ ھەستاوە
ــ ئەو مافیایەی سود لە فیلمی ھۆڵیود وەردەگرێت بۆ شکاندنی گرتوخانە 


ڕەزوان فاید یان مایکڵ سکۆفێلدی شکێنەری بەندیخانە ؟، ئەمریکی یان فەرەنسی ؟ لە فیلمدا یان بەراستی ؟
زۆربەمان مایکڵ سکۆفێڵدی ئەکتەری ئەمریکی دەناسین کە بەناو بانگە بەشکاندنی دەرگای بەندیخانەکان لە زنجیرەی ( پرێسن برێک )  بەڵام لەوەیە زۆر کەمتر ئاشنابین بە سکۆفێلدە ڕاستیەکە ، دزە خوێندەوارەکە ، 
ڕەزوان فاید تەمەن ٤٧ ساڵ گەورە مافیای فەرەنسی  ـ بەرەگەزکورد ـ بەناو جەزائیری ئەو پیاوەی دوو وەزیری دادی فەرەنسی ناچار بەدەست لەکارکێشانەوە کردوە ، ئەو پیاوەی نەخشەی ھەموو گرتوخانەکانی فەرەنسای لایە .

ئەگەر ئەکتەرە ئەمریکیەکە لەنێو فیلمەکانی ھۆڵیود دەرگای چەندین بەندیخانەی بە ھاوکاری دەرھێنەرەکەی و لەبەر زومی کامێرا دوای چەندین پڕۆڤە شکاندبێت  ئەوا ڕەزوان فاید ئەو گەنجە بەڕەگەز کوردەیە کە بەراستی و لەسەر ئەرزی واقیع دەرگای قوفڵ دراوی چەندین گرتوخانەی گیر و خیاڵی و دەورە دراو بە پاسەوان و موخابەرات شکاندوە و لێی ھاتوەتە دەرەوە و ھەلاتوە .
  فاید ئەوەندە لێزانە لە ھەڵاتن لە سجن کە دوای ھەر تاوانێکی دزی لە مۆزەخانە یان بە بارمتە گرتنی بەکۆمەڵی پۆلیس  زۆر خۆی ماندو ناکات بەخۆ حەشاردان  .

فاید شەش جار لە گرتوخانە ھەڵاتوە ئەوانیش نەک گرتوخانەی ئاسایی وەک ئەوانەی پۆلیس خانە ،
بەڵکو سەختترین و خەیالی ترین بەندیخانەکانی فەرەنسا ، ئەو جۆرە لە بەندیخانە کە چویتە نێوی مەگەر بەخەیاڵ بێیتە دەرەوە 
ھەڵھاتنەکانی مافیە گەنجەکە بەجۆرێک خویاڵیە باوەر ناکەیت  بۆ نمونە کاتێک سالی ٢٠١٣  کە بە ٣٠ ساڵ لەسەر ڕێگری بەچەک و رفاندنی پۆلیس حوکم درابوو بەشێوەیە لەگرتوخانەی ( سکویدین ) ھەڵھات ئێستاش پۆلیس نھێنیەکانیان بە تەواوی بۆ ئاشکرا نەبوە .

دوای ھەڵھاتنە شێتانەکە وەزیری داد بەشۆکێکەوە گووتی لە دروست کردنیەوە سکویدین کەس لێی ھەلنەھاتوە ، کاتێکیش سالی ٢٠١٨ لە گرتوخانەی ( ڕیۆ ) ھەلھات وەزیری داد گوتی شۆک بوم کاتێک بیستم فاید کۆپتەری ھێناوەتە نێو گرتوخانەکە و لەگەل چەند ھاوەلێکی بەشێوەیەکی لەسەر خۆ ھەڵاتوون جگە لەوەی پێش ڕاکردنیان دوو ڕۆژ  بەدرۆن چاودێری بارودۆخی سجنیان کردوە .

ھەڵاتن و ھاتنە دەرەوە بۆ ڕەزوان خەون نیە لە کاتێکدا ئەو بەناو بانگترین مافیای ناوچەی مارسیلیایە و لە ساتی دەستگیرکردنی سەدان مافیا و ھەزاران ھەواداری سەرقالی استیفزاز کردنی حکومەت و پۆلیسی فەرەنسان  لەوەیە زۆر کاتیش بێ شکاندنی دەرگا لە بەندیخانە بیھێننە دەرەوە  .

 

 

 

 فاید یەکەم راکردنی لە ھەژدە ساڵی تەمەنی بوە و شەش جاری تریش ھەمان کاری دوبارە کردوەتەوە :
ــ  یەکەمین جاری ساڵی ٢٠٠١ کە ٣٠ ساڵ سزا درابوو
ــ ساڵی ٢٠٠٩ کاتێک ٢٥ ساڵ سزا درابو
ــ سالی ٢٠١١ کاتێک ١٨ سال سزا درابوو
ــ ساڵی ٢٠١٣ کاتێک سزای ھەتا ھەتایی بوو
ــ ساڵی ٢٠١٨ کاتێک سزای ھەتا ھەتایی بوو 

بۆ نمونە فاید لە مایسی سالی ١٩٩٨ لەبەر دەسترێژی گولە و بارمتە و بردنی پەیکەرێک لەنێو مۆزەخانە بە ٣٠ ساڵ حوکم درابوو دوای سێ سال بەمەرج ئازاد کرا ئازاد کردنەکە وەک ھێندێ میدیای فەرەنسی دەڵێن لەوەوە ھاتوە کە مافیایەکی ھاورێی فاید کوڕی وەزیری ناوخۆی رفاندوە و دواتر دیل بەدیلیان پێ کراوە بۆیە ھەلھاتنەکانی رەزوان ھێندێکیان بەھاوکاری خودی وەزیرەکانە بەناچاری .

زیرەکی و لێزانی لە شکاندنی بەندیخانە بۆ مافیا گەنجەکە لە شکاندنی گرتوخانەی سکویدین دەگەرێتەوە کاتێک لەنیوەشەوی مانگی ئایاری سالی ٢٠١٣  بە تی ئێن تی دروست کراوی خۆی سێ دەرگای گرتوخانەکەی شکاند و شەش پاسەوانەی بەندیخانەکەی بەدیل گرتو بەستنیەوە و بە ئۆتۆمبێلی ملازمەکە ڕای کرد .

لە ھەموی سەیر و سەرنج راکێش تر ھەلاتنی ساڵی ٢٠١٨ یەتی  کاتێک کە لە گرتوخانەی ڕیۆ بوو ھاوڕێکانی بۆ دەرباز کردنی ھێلی کۆپتەریان بەکارھێنا و ئەوەی لەسەر فاید بوو تەنھا شکاندنی دوو دەرگای ناوەکی بوو ئەوەش بۆ ئەو ئاسان بو کاتێک یەکێک لە پۆلیسەکانی بەدل گرت و ھاورێکانی ناچار کرد بەدەستی خۆیان دەرگاکانی بۆ بکەنەوە و کاتێک چوە نێو گۆڕەپانی گرتوخانەکە بینی دوو ھاورێی ھێلی کۆپتەرێکیان بۆ ھێناوە و فەرموی سەرکەوتنی لێدەکەن و دواتر وەزیری داد ھاتە شوێنی رووداوەکە گوتی لەدەسەلاتی ئەودا نیە کاتێک ھەموو زیندانەکە ٨٠ پاسەوانی ھەبوە و رەزوان تەنھا خۆی ٣٦ پاسەوانی بۆ دانراوە .

فاید ھەر ڕاکردوی بەندیخانە و دزە لێھاتوەکە نیە بەلکو لە فەرەنسادا بەدزە نوسەرەکە بەناوبانگە و سالی ٢٠١٠ پڕفرۆشترین کتێبی فەرەنسای نوسی بەناوی چۆن توشی تاوان بوم  جگە لە دەیان چاوپێکەوتن لەسەر جۆری تاوانەکانی لە میدیا جیھانیەکاندا ھەر ئەمانەش سەرنجی دەرھێنەرانی ئەمریکی راکێشاوە و لە ئێستادا سەرقالی دارشتنی سیناریۆیەکن لەسەر ژیانی فاید بۆ بەرھەمھێنان لە فیلمێکی ھۆلیوددا 
کە خۆشی بەتەواوی ئەو کارانەی کردویەتی لەژێر کاریگەری فیلمە ئەمریکیەکاندا بوە و وەک خۆی گوتویەتی بۆ شکاندنی گرتوخانەی ڕیۆ تەماشای ٢٨ فیلمی ھەلھاتنی ھۆلیودی کردوە .


رەزوان فاید بەرەگەز کوردە و خەلکی شاری وانی باکوری کوردستانە بەلام بەھۆی پشتگیری گروپە جەزائیریەکانی نێو فەرەنسا زیاتر بە جەزائیری ناسراوە و لە مارسیلیاش خۆی بۆ خۆی حکومەتێکە و دەسەلاتی لە پارێزگاری شارەکە زیاتر دەروات و مافیاکانی ناوچەکەش بە تەواوی لە ژێر دەستیدان بەتایبەت گروپە جەزایریەکان 
لە سالی ٢٠١٨ کاتێک لە گرتوخانەی ڕیۆ بە ھێلی کۆپتەر ھەلات تا ئێستا شوێنی بزرە ھەرچەندە حکومەتی فەرەنسی گوتبوی دەستگیریان کردوەتەوە بەلام تا ئێستاش لە لیستی داواکراوانی ئینتەر پوڵە و نازانرێت لە کوێ ژیان بەسەر دەبات کە دور نیە ھەر لە دەوروبەری ئەو شەقامی ئیلیزێیە نەبێت ؟!