جاسوسەكانی موساد چۆن دڵی دەزگا هەستیارەكانی ئیرانیان بڕی؟

2025-06-17
شەڕی چەند رۆژەی ئێران و ئیسرائیل،دەریخست ئێران وڵاتێكی شكستخواردووە لەڕووی هەواڵگرییەوە و ئەو بانگەشانەی هەواڵگری ئێران لەسەر تۆكمەیی و وردیی و كاریگەریی خۆی دەیكرد تەنها بانگەشەیەكی فوتێكراوی خۆی بوو.

ئێران لە شەرەكەی لەگەڵ ئیسرائیل بەر لەوەی لەرووی جەنگەوە بدۆڕێت لەرووی هەواڵگرییەوە ململانیەكەی دۆڕاند،بەو هۆیەشەوە ئێران باجی زۆر قورسیدا.

كوشتنی زیاتر لە 20كەسی ریزی یەكەم و دووەمی دەوڵەتی ئێران لەیەكەم كاتژمێرەكانی هێرشی ئیسرائیل نیشانیدا،كە مووسادی ئیسرائیلی بەتەواوی ئیختیراقی دەوڵەتی ئێران و دامەزراوە هەستیارەكانی كردووە،تەنانەت دەیانتوانی رابەری كۆماری ئیسلامیش بكوژن،ئەگەر لەكۆتا چركەكاكاندا فەرمانی كوشتنی هەڵنەوەشایەتەوە لەسەر داواكاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا.

گەیشتنی سیخورەكانی ئیسرائیل بە فەرماندە باڵاكانی سوپای ئێران و دیاریكردنی جوڵەیان بە وردیی،باڵادەیستی مۆسادی بەسەر دەزگای ئیتڵاعاتدا راگەیاند.چونكە بەر لەوەی فرۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل هەستن مۆساد لەناوەوە كارەكەی تەواو كردبوو.

یەكەم پرسیار لەدوای شۆكردنی ئێران و كوشتنی فەرماندە هەرە باڵاكانی ئەوەیە چۆن مۆساد بەو فراوانییە و بەو قەبارە گەورەیە ئیختیراقی ئیرانی كردووە تا ناو دڵی تاران.

ئێستا كاتێك ئێران بەهۆش خۆی دێتەوە وڵاتەكەی ئیختیراق كراوە و سەدان تۆڕی موساد لەتەواوی ئێراندا چالاكن.
تەنانەت سەركەوتووبوون لە بردنە ژورەوەی سەدان فرۆكەی بێ‌ فرۆكەوان و مەوادی تەقینەوە بەناو ئیراندا و هەڵگرتن و گواستنەوەیان بۆ شوێنی مەبەست و جێگیركردنیان لەناو بار هەڵگر و سایپا و گێرانیان بەناو ئێراندا بەبێ‌ ئەوەی ئاشكراببن.تەنانەت هەندێك لە پرۆسەی كوشتنی فەرماندەكان هەر بەو درۆنانە ئەنجامدراون كە براونەتە ناو ئێرانەوە.

بەشی زۆری سیخورەكانی مۆساد لە كەسانی ئێرانی پێكدێن لەناو دامەزراوە جۆربەجۆرەكانی وڵات تا دەگاتە دامەزراوەكانی سەربازی ئەمنی و شوێنە هەستیارەكان،هەندێك جار بەرپرسانی باڵای حكومی و ئەمنی لەناو ئەو تۆرانەدان.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئێرانی مەحمود ئەحمەدی نەجاد،سەرۆك كۆماری پێشوی ئێران دانی بەوەدا نا كە ووڵاتەكەی لەلایەن موسادەوە بە رادەیەك ئیختیراق كراوە،سەرۆكی ئەو تیمەی لەناو دەزگای هەواڵگری ئێران دانرابوو بۆ ئاشكراكردن و گرتنی سیخورە ئیسرائیلییەكان خۆی سیخوری ئیسرائیلی بوو لەگەڵ 20 كەسی دیكە لەناو تیمەكەی.
ئەحمەدی نەژاد ووتی بە بەرپرسانی ئێرانم ووت ئەمانە بەتەنیانین و كەسانی گەورەتر لەسەروو ئەمانەوە بونیان هەیە كە كاریان پێكردوون و هەڵیانسوراندون دەبێت ئەوانەش بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن،بەڵام گوێیان لێنەگرتم و دۆسیەكەیان داخست.

فەبارەی ئیختیراقكردنەكەو بەجۆرێكە دوینێ‌ دەسەڵاتدارانی ئێران دەستیانگرت بەسەر كارگەیەكی دروستكردنی درۆندا لە بینایەكی سێ‌ قات لە ناوەراستی تاراندا.
...
سەرۆکی ئێران دەڵێت، زریانی توڕەیی بەڕێوەیە و چاوەڕوانی سوپڕایز بن، باڵیۆزی ئیسرائیلیش لە تاران دەڵێت، شتێک دەکەین لە رۆژانی پێنج شەممە و هەینی، بە عەقڵی کەسدا نەهاتبێت.
لە کاتێکدا باس لە ئەگەری بەشداربوونی ئەمریکا لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران و هێرشکردنە سەر بنکەی ئەتۆمیی فوردۆ دەکرێت، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا ئاماژە بە روودانی چەند رووداوێکی گەورە و خێرا لە رۆژانی داهاتوودا دەکات.
 
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی مێریتی ئیسرائیلی، کە رۆژی دووشەممە بڵاوکرایەوە، یەحیەئیل لیتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا رایگەیاند، "شەوی پێنجشەممە و هەینی، شتی حەپەسێنەر دەبینن."
 
باڵیۆزەکە دەشڵێت، "سوپرایزەکە بە جۆرێک گەورە دەبێت، کە ئۆپەراسیۆنی [تەقاندنەوەی] پەیجەر و بێتەلەکانی حیزبوڵا لەچاویدا هیچ نابێت،" .
 
لەبارەی لەناوبردنی بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ، باڵیۆزی ئیسرائیل گوتیشی، "بۆئەوەی بنکەی فوردۆ بە بۆمبێکی ئاسمانی لەنێوبچێت، تاکە وڵات ئەو بۆمبەی هەبێت ئەمریکایە، پێویستە ئەمریکا بڕیار بدات کە ئایا دەیەوێت وا بکات یان نا."
هاوکات مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران وتی، زریانی توڕەیی بەڕێوەیە و چاوەڕوانی سوپڕایز بن