کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
ژووری نوستنی بەرپرسە باڵاکانی ئێران دەبێتە شوێنی مردنیان
2025-06-19
شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران سەختتر دەبێت و هەردولا بە چڕی موشەکبارانی یەکتر دەکەن و دەست لە هیچ شتێک ناپارێزن، ئەوەی جیاوازە، ئێران بینا و باڵەخانەکانی ئیسرائیل دەپێکێت، بەڵام ئیسرائیل بەرپرسە باڵاکان و زانا ئەتۆمییەکان و کۆگای چەک و دامەزراوە ئەتۆمییەکان دەپێکێت..
لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، چەندین بەرپرسی باڵای سەربازی ئێران و کەسی یەکەمی دامەزراوە سەربازییەکان کوژراون، هەر ئەوەندەش نا، تەنانەت بەشێکیان جێگرەوەکانیشیان کوژراون، ئەوەی سەیرە بەشێکی ئەو بەرپرسە باڵایانە لە ژووری نوستنەکانیان کوژراون، ئەو ژوورەی کە شوێنی حەوانە و چێژبینیان بووە، ئێستا لێیان بووە بە دۆزەخ و شوێنی رۆح کێشانیان، تەنانەت ژووری نوستنەکەی عەلی خامنەییش مەترسیدارە و هیچ پارێزراو نییە..
هەر لەو نێوەندەدا کەناڵی سی بی ئێس لەزاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە رایگەیاندووە، ئیسرائیل پێیوایە عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران نابێت "بە ئاسوودەیی بژی"و ئامۆژگاری دەکات کە "شەوانە ژووری نوستنەکەی بگۆڕێت".
ئەو بەرپرسە جەخت لەوە دەکات کە ئیسرائیل بەشێوەیەکی تایبەت سەرکردە سیاسییەکان تیرۆر ناکات، بەڵکو زیاتر سەرنجی لەسەر کایەی ئەتۆمیو سەربازییەو ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەبڕیاردەرانی ئەم دوو بوارەیە، بۆیە پێویستە ڕێبەر شەوانە ژووری نوستنەکەی بگۆڕێت بۆ ئەوەی پارێزراو بێت..
زۆرترین سەردان
1
چۆن لە وەرزی هاوین بە ئاسانترین شێوە کێشی لەشت دادەبەزێنی؟
2
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
زیاتر بخوێنەرەوە
سیناریۆی جەنگی ساردی نێوان ئەردۆگان و ناتانیاهۆ
گۆڕان لە دەرکەوتن تا کەوتن
پێش حیزبسازی، مرۆڤسازی؛ تراژیدیای بزوتنەوەی گۆڕان و جینی تێکچووی حیزب لە کوردستان!
عەجاج تکریتی، وەک سیمبولی ستەمکاریی لەبەردەم قانوندا
چەکە درۆیینەکانی ترەمپ و گەمژەیی کورد
پێشمەرگە موسڵمان؛ لە خەونی "موفتیزادە"وە بۆ قەڵغانی "پاسداران"
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 Diplomatic Magazine