کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
سیاسی
ئەو سیخوڕە ئیسرائیلییەی هاوسەرگیری لەگەڵ ١٠٠ بەرپرسی باڵای ئێراندا کرد
2025-06-19
گەرمیان مەحمود
ژنێک کە بەهۆی کارەکانییەوە دەچووە ناو دڵی بەرپرسە باڵاکانی ئێرانەوە دەیتوانی بە ئاسانی خامنەیی و سەرۆککۆماریش ببینێت و دەچووە ناوەندی بڕیارە گرنگەکانی ئێران و هەموو زانیارییەکانی دەگواستەوە بۆ ئیسرائیل، تەنانەت لە ماڵپەڕی فەرمی خامنەییدا وتاری دەنوسی و ستایشی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دەکرد.
کاترین پیریز شکدم، یەکێک لە سیخورە مەترسیدارەکانی ئیسرائیل، ئەو ژنەی وەک خوێن بە دەمارەکانی بەرپرسانی ئێراندا هاتوچۆی دەکرد..
کاترین پیریز شکدم سیخوێکی ئیسرائیلییە و لە دایکبووی فەڕەنسایە و رۆژنامەنووس بووە، بە پاسپۆرتی فەرەنسی خۆی وەک ژنێکی موسڵمان کە هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی یەمەنیدا کردووە، چووەتە ناو ئێرانەوە، هەوڵی بەدەستهێنانی متمانەی پیاوانی ئایینی شیعە و فێربوونی عەقیدەی ئایینی داوە..
کاترین بە پلانێکی پڕ نهێنی چووە ئێران و دزەیکردە ناو بەرپرسە باڵاکانی ئێران و پیاوانی ئاینیی سوپای پاسداران و لە رێگەی هاوسەرگیری سیغەوە چووە ناو دڵی بەرپرسە باڵاکان و هاوسەرگیری لەگەڵ ١٠٠ پیاوی ئاینی و بەرپرسی باڵادا کرد و متمانەیەکی گەورەی بەدەستهێنا، تا گەیشتە ئەوەی متمانەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری پێشووی ئێران و عەلی خامنەیی، رابەڕی شۆڕشی باڵای ئیسلامی ئێران بەدەستبهینێت و دەچووە ژووری نوستنەکانی زۆربەی بەرپرسە باڵاکان سوپا و بەرپرسە ئەمنییەکان و پیاوانی ئاینی، لەو رێگەیەشەوە زۆرترین زانیاری هەستیاری کۆدەکردەوە..
ئەو سیخوڕە لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرایکردووە کە کە پیاوانی ئاینی گرنگترین سەرچاوەی زانیارییەکانی بوون.
کاترین لەگەڵ گەیشتنی بە ئێران حیجابی کردووە و زۆربەی کات لەچکەی ڕەشی لەسەر کردووە و بەشداری رێوڕەسمە ئاینییەکانی دەکرد و زۆر بە توندی پشتیوانی لە هەنگاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرد و وەک شیکەرەوەیەکی رۆژئاوایی لە میدیاکانی ئێرانەوە دژی رۆژئاوا دەوەستایەوە وتارەکانیشی بەردەوام لە خزمەت کۆماری ئیسلامی ئێراندا بووە و ستایشی بەرخۆدانی فەڵەستینی دەکرد و دژایەتی ئیسرائیلی دەکرد..
کاترین نەک هەر زانیاری کۆکردەوە، بەڵکو فەزیحەی بەشێک لە بەرپرسانی ئێرانی لە ڕێگەی ئەو میدیای نێودەوڵەتییانەوە ئاشکرا دەکرد کە کاری بۆ دەکردن.
یەکێک لە کارەکان کە ئەو سیخوڕە ئاماژەی پێکردووە، پەیوەندییەکی نهێنی بووە لەگەڵ ئەندامێکی پەرلەمانی ئێران کە وردەکارییەکانی دانیشتنە داخراوەکانی پەرلەمانی بۆ ئاشکرا کردووە، لەوانەش نهێنییە هەستیارەکانی پەیوەست بە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران.
ئەو هێندە چووە ناو دڵی بەرپرسەکانەوە، کام دانیشتنە نهێنی بوایە دەیوتوانی بەشداری بکات، یاخود زانیارییەکانی بۆ بگوازنەوە، بە کەسێکی نزیک لە ئیبراهیم رەئیسی دادەنرا و لەگەڵی دەردەکەوت و پشتیوانییەکی گەورەی لێدەکرد، هەر ئەوەندەش نا، تەنانەت دەیتوانی بە ئاسانی عەلی خامنییە ببینێت و لەگەڵیدا دابنیشێت، بەوەشەوە نە دەوەستا بەڵکو لە سایتی فەرمی خامنیی ١٨ وتاری نوسیوە..
لەگەڵ هەموو ئەو توانایەیدا کە دەیتوانی بەرپرسە باڵاکان ببینێت و زانیاری کۆبکاتەوە، ئارایشتگاکانیشی کردبوو بە شوێنی کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر بەرپرسە باڵاکان لە رێگەی ژنەکانیانەوە کە دەچوونە ئارایشتگاکان، بێگومان کاترین بەهۆی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی دروستی کردبوو، نەدەچووە شوێنی ئاسایی، بەڵکو ژنی بەرپرسەکان لەکوێ بوونایە ئەویش دەچووە ئەوێ و ئیدی لەرێگەی ئەو ژنانەوە هەموو شتێکی لەسەر مێردەکانیان دەستدەکەوت..
کاترین لەو ماوەیەی کە لە ئێران بوو، زانیاری زۆر گرنگ و هەستیاری گواستەوە بۆ ئیسرائیل، کاتێکیش گومانی لێکرا کە بریکاری مۆسادبێت، بۆیە هەر زوو پێش ئەوەی دەرگاکانی لێدابخرێت، تارانی جێهێشت و دواتر دانی بەوەدا نا کە لەو ماوەیەی لە ئێران بووە چەندین زانیاری گرنگ و هەستیاری گواستووەتەوە بۆ ئیسرائیل و چاوی بە خامنەیی کەوتووە و دیداری لەگەڵ ئەنجامداوە..
زۆرترین سەردان
1
راستەوخۆ.. شەڕەکە گڕی لە نرخی دۆلار بەرداوە
2
شەڕی ئیسرائیل و ئێران چی لە بازاڕەكانی سلێمانی كردوە؟
3
چۆن ئیسرائیل لەناو دڵی ئێرانەوە بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتەی کوشت
4
شەڕە مووشەک و بەزمەکانی کورد
5
کەبابی فەقیرانەیە هەشت لەفەی فەلافلی لەسەر یەک خواردووە؛ لەفەفرۆشێک باسی ئەو کەسانە دەکات کە حەزیان لەفەلافلە
زیاتر بخوێنەرەوە
ژووری نوستنی بەرپرسە باڵاکانی ئێران دەبێتە شوێنی مردنیان
وەزیری بەرگری ئیسرائیل: خامنەیی هەمان چارەنوسی سەدامی دەبێت
جاسوسەكانی موساد چۆن دڵی دەزگا هەستیارەكانی ئیرانیان بڕی؟
بەرپرسێكی سەربازی پێشوی توركیا: یەكێك لە ئامانجەكانی ئەم شەڕە دامەزراندنی دەوڵەتی كوردییە
لە بارەگای بارزانییەوە زەنگی رووخانی حکومەتی عێراق لێدەدرێت
کار لە کار ترازا و پوتین دەست بۆ کارە مەترسیدارەکە دەبات
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine