بە هۆكارێكی سەیر،حكومەت داوا دەكات خەڵكی هەڵەبجە ئاو زۆر بخۆنەوە

2025-07-30
دیپلۆماتیك

بە هۆكارێكی سەیر،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ داوا لە دانیشتوانی پارێزگاكەی دەكات لەمەودوا ئاو زۆر بخۆنەوە.

دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داواكارییه‌كی بەڕێوزەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەی رەتكردەوە  بۆ به‌كڕینی ئامێرێكی شكاندنی به‌ردی گورچیله‌،د.ئازاد مستەفا،بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە،ده‌ڵێت:"سوپاس بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌مان، هیوادارم بەیەكچاو سەیری هەموو شارەكان بكەن".

 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌فه‌یسبوكی خۆیه‌وه‌ نوسیویەتی "سوپاس بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ ڕەفزكردنی داواكاریمان سەبارەت بەكرینی ئامێری شكاندنی بەردی گورچیلە بۆ تەندروستی هەڵەبجە، هیوادارم بەیەكچاو سەیری هەموو شارەكانی وڵاتی خۆیان بكەن".

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ داوای لە خەڵكی هەڵەبجە كردوه‌، لەمەودوا ڕۆژانە، ئاو زۆر بخۆنەوە بۆ ئەوەی دوربن لەبەردی گورچیلە، چونكە كە بەردەكە دروستبوو، ئامێری شكاندنی بەردەكەمان نییە، دەبێت بچنە سلێمانی".