نەوتێكی زۆر لە باكوری كوردستان دۆزرایەوە

تۆ بڵێیت نەوت كوردی باكوریش بخاتە سواڵ؟
2025-07-30
دیپلۆماتیك
یەدەگێكی نەوتی زۆر لە باكوری كوردستان دۆزرایەوە و چارەنوسی سیاسی و ئابوری ناوچەكە دەگۆڕێت

 وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا،ئاڵپ ارسلان بایراکتار بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە:لەچوارچێوەی گەڕانەکانمان بۆ نەوت لە دیاربەکر، گابارو باتمان  57 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگمان لەم شارانە دۆزیوەتەوە كە بەهای ئابووریەكەی نزیکەی چوار ملیار دۆلارە.

توركیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە پێویستیەكی زۆری بە نەوت هەیە بەڵام بەرهەمی نەوت و غازی ووڵاتەكەی كەمە و لەدەرەوە هەناردەی دەكات،بەو هۆیەشەوە نرخی سوتەمەنی لە ئاستێكی بەرز دایە.

دۆزینەوەی نەوت لەناوچە كوردیەكانی باكوری كوردستان وادەكات توركیا زیاتر چاوی بچێتە سەر ئەو ناوچانە و وەكو سامانێكی گەورەی ئابوریی سەیری دەكات.
پرسیارەكە ئەوەیە ئاخۆ دۆزینەوەی نەوت لە ناوچە كوردیەكان بۆ كوردانی باكور دەبێتە خێر و بەرەكەت یان نەوتەكەی ئەوانیش بەدەردی باشور تەنها قەرزاری و كاولكاری بۆ دەهێنێت